سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
نوێژ تاکه کۆڵه‌که‌ى ئیسلامه‌٠٠
ئاماده‌کردنى : دلاوه‌ر کوردی
له‌به‌ر فه‌رموده‌که‌ى موعاژى کوڕى جه‌به‌ل (خواى لىَ رازى بيَت ) که‌وا پێغه‌مبه‌رى خوا درودى خواى له‌سه‌ر بێت پێى فه‌رمو (أَلَا أُخْبِرُكَ بِرَأْسِ الْأَمْڕ كُلِّهِ وَعَمُودِهِوَذِرْوَةِ سَنَامِهِ قُلْتُ بَلَى يَا رَسُولَ اللَّهِ قَالَ رَأْسُالْأَمْڕ الْإِسْلَامُ وَعَمُودُهُ الصَّلَاةُ وَذِرْوَةُ سَنَامِهِالْجِهَادُ ){ رواهاحمد (5/231-237) والترمذي(5/رقم/2616) وقال هذا حديث حسن صحيح ,وابن ماجة (2/رقم/ 3973) والحديث صححه الالباني ايضا في صحيح سنن الترمذي (2110)}
واته ئایه رانه‌گه‌یه‌نم سه‌رى هه‌مو شتێک وکۆڵکه‌ى ولوتکه‌ى هه‌ره به‌رزیشى چیه ؟ منیش وتم , ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا
, فه‌رموو :ووتى : سه‌رى هه‌موشتێک : ئیسلامه, و کۆڵه‌که‌که‌شى : نوێژه , و لوتکه هه‌ره به‌رزیشى : کۆششکردنه له پێناوى خواى گوره ٠٠
وه‌نوێژ له‌گه‌ڵ یه‌کتاپه‌رستى وزه‌کاتدا خوا و پێغه‌مبه‌رى خوا درودى خواى له‌سه‌ر بێت له‌زۆر شوێنى قورئان و سوننه‌تدا پێکه‌وه باسیانکردوه و پێشى فه‌رزه‌کانى تریان خستوه‌٠٠ بۆ نمونه خواى گه‌وره : ده‌فه‌رمێ(إِنَّ الَّذِينَ آمَنُواْ وَعَمِلُواْ الصَّالِحَاتِ وَأَقَامُواْ الصَّلاَةَ وَآتَوُاْ الزَّكَاةَ لَهُمْ أَجْرُهُمْ عِندَ رَبِّهِمْ وَلاَ خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلاَ هُمْ يَحْزَنُونَ )[البقرة : 277]
واته : بێگومان ئه‌وانه‌ى که‌وا باوه‌ڕیان هێناوه و کرده‌وه‌ى چاکیان کردوه و نوێژه‌کانیان به‌ڕێکوپێکى به جێهێناوه و زه‌کاتى ماڵ و سامانه‌کانیان داوه ,ئه‌وانه پاداشتى خۆیان بۆ هه‌یه له لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه , وه ئه‌وانه هیچ ترسیان له‌سه‌ر نیه و هیچ غه‌مباریش نابن٠٠
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمێ (وَمَا أُمِرُوا إِلَّا لِيَعْبُدُوا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ حُنَفَاء وَيُقِيمُوا الصَّلَاةَ وَيُؤْتُوا الزَّكَاةَ وَذَلِكَ دِينُ الْقَيِّمَةِ)
[البينة : 5]
واته: وه ئه‌وان – ئه‌هلى کیتاب – فه‌رمانیان پێ نه‌کرابو ته‌نها به‌وه نه‌بێت که‌وا به‌ندایه‌تى خواى گه‌وره بکه‌ن وبه‌ڕاستى و پاکى ئاین په‌روه‌رى هه‌ر بۆ ئه‌و بکه‌ن ,وله هه‌مو ئاین و رێبازێکى تر لاده‌ن بۆ تاکه رێبازى ئیسلام , وه به رێک‌وپێکى هه‌ڵسن به کردنى نوێژه‌کان , و زه‌کاتى ماڵ و سامانه‌کانیان بده‌ن , وه هه‌ر ئه‌وه‌ش ئاینى راسته‌قینه‌ى خواى گه‌وره‌یه ٠
هه‌روه‌ها فه‌رموده‌که‌ى موعاژى کوڕى جه‌به‌ل خواى لێ رازى بێت که‌وا کاتێک پێغه‌مبه‌رى خوا درودى خواى له‌سه‌ر بێت ره‌وانه‌ى کرد بۆ یه‌مه‌ن پێى فه‌رمو (: " إِنَّكَ تَأْتِي قَوْمًا أَهْلَ كِتَابٍ ، فَإِذَا جِئْتَهُمْفَادْعُهُمْ إِلَى أَنْ يَشْهَدُوا أَنْ َا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ ،وَأَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ ، فَإِنْ هُمْ أَطَاعُوكَ بِذَلِكَ ،فَأَخْبِرْهُمْ أَنَّ اللَّهَ عَزَّ وَجَلَّ فَرَضَ عَلَيْهِمْ خَمْسَصَلَوَاتٍ فِي يَوْمٍ وَلَيْلَةٍ ، فَإِنْ هُمْيَعْنِيأَطَاعُوكَبِذَلِكَ ، فَأَخْبِرْهُمْ أَنَّ اللَّهَ عَزَّ وَجَلَّ فَرَضَ عَلَيْهِمْصَدَقَةً
تُؤْخَذُ مِنْ أَغْنِيَائِهِمْ ، فَتُرَدُّ عَلَى فُقَرَائِهِمْ ،فَإِنْ هُمْ أَطَاعُوكَ بِذَلِكَ ، فَاتَّقِ دَعْوَةَ الْمَظْلُومِ" ) {رواه البخاري (3/رقم/ 1496) ومسلم (/رقمم/ 19) واللفظ له }
واته: تۆ ده‌چیت بۆلاى قه‌ومێک خاوه‌ن کتێبن , جا بانگیان بکه بۆ ئه‌وه‌ى شایه‌تى ته‌واو بده‌ن که‌وا هیچ په‌رستراوێک نیه به‌ڕاستى شایه‌ن به‌ندایه‌تى کردن و په‌رستن بێت ته‌نها خواى گه‌وره نه‌بێت , وه منیش پێغه‌مبه‌ر و نێرراوى خوام , جا ئه‌گه‌ر گوێرایه‌ڵى ئه‌وه بون , ئه‌وه پێیان رابگه‌یه‌نه که خواى گه‌وره له هه‌مو شه‌و و رۆژێکدا پێنچ نوێژى له‌سه‌ریان فه‌رز کردوه , جا ئه‌گه‌ر گوێڕایه‌ڵى ئه‌وه‌ش بون , ئه‌وه پێیان رابگه‌یه‌نه که‌وا خواى گه‌وره زه‌کاتى له‌سه‌ریان فه‌رز کردوه , که له ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانیان وه‌رده‌گیرێت و ده‌درێته‌وه به‌هه‌ژاره‌کانیان , جا ئه‌گه‌ر گوێڕایه‌ڵت بون ئه‌وه دور بگره له ماڵه به‌نرخه‌کانیان مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه زه‌کات له ماڵه مامناوه‌ندێکانیان وه‌ربگرێت پاشان خۆت نزا و دوعاى سته‌ملێکراویش بپارێزه , چونکه له نێوان دوعاى سته‌ملێکراو وخواى گه‌وره هیچ په‌رده‌یه‌ک نیه
٠هه‌روه‌ها فه‌رموده‌که‌ى عه‌بدوڵلاى کوڕى عومه‌ر خواى لێ رازى بێت که‌وا پێغه‌مبه‌رى خوا درودى خواى له‌سه‌ر بێت
فه‌رموى : (أمرت أن أقاتل الناس حتى يشهدوا أن لا إله إلا الله ، وأن محمدا رسول الله ويقيموا الصلاة ،ويؤتوا الزكاة ، فإذا فعلوا ذلك ، عصموا مني دماءهم وأموالهم ، إلا بحق الإسلام عصموا منيدماءهم وأموالهم ، إلا بحق الإسلام ، وحسابهم على الله تعالى ،) {رواه البخاري (1/رقم/ 25)
ومسلم (1/رقم/ 20-22)} واته : من فه‌رمانم پێکراوه که‌وا له گه‌ڵ خه‌ڵکیدا بجه‌نگم تا شایه‌تى ده‌ده‌ن وده‌ڵێن (لاَ إِلَهَ إِلاَّ الله, مُحَمَّداََ رَسُولُاللهِ ) وبه رێک‌وپێکى نوێژ بکه‌ن و زه‌کاتى ماڵه‌کانیشیان بده‌ن , جا ئه‌گه‌ئه‌وه‌یانکرد , ئه‌وه خوێن و ماڵیارن له من پارێزراو ده‌بێت , مه‌گه‌ر به‌مافى ئیسلام و لێپرسینه‌وه‌شیان له‌لاى
خواى گه‌وریه‌٠٠

