سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
نوێژ یه‌که‌م فه‌رزێکه پاش یه‌کخواپه‌رستى له لێپرسینه‌وه‌ى رۆژى دواییدا ٠٠
له‌به‌ر فه‌رموده‌که‌ى ئه‌بو هوره‌یره خواى لێرازى بێت که‌وا پێغه‌مبه‌رى خوا درودى خواى له‌سه‌ر بێت فه‌رموى :
: ) إن أول ما يحاسب به العبد المسلم يوم القيامة الصلاة المكتوبة فإن أتمها وإلا قيل انظروا هل له من تطوع فإن كان له تطوع أكملت الفريضة من تطوعه ثم يفعل بسائر الأعمال المفروضة مثل ذلك ) {رواه ابو داود (1/رقم/864) والترمذي (1/رقم/ 411-258)
والنسائي (1/رقم/ 224) وابن ماجة (1/رقم/ 1425-1426) وهذا لفظه , وهو حديث صحيح الالباني في صحيح ابي داود (810) وصجيح ابن ماجة (1172)
واته : یه‌که‌م شتێک که له به‌نده‌ى موسوڵمان ده‌پرسرێته‌وه له رۆژى دواییدا , نوێژ کردنه
, جا ئه‌گه‌ر به‌ته‌واوه‌تى کردبێتى , ئه‌وه چاکه , به‌ڵام ئه‌گه‌ر شتێکى لێ ناته‌واو بو , ئه‌وه ده‌وترێ : ته‌ماشا بکه‌ن بزانن هیچ سوننه‌تى هه‌یه ؟ جا ئه‌گه‌ر سوننه‌تى هه‌بێت ئه‌وه
له‌و سوننه‌تانه فه‌رزه‌کانى بۆ ته‌واو ده‌که‌ن ,پاشان بۆ کرده‌وه‌کانى تریش هه‌ر به‌و شێوه‌یه ده‌کرێت ٠
وه نوێژ زۆربه‌ى په‌رستنه‌کانى دڵ و گوفتار و کردار ده‌کرێته‌خۆ٠
په‌رستنه‌کانى دڵ , وه‌کو : بیروباوه‌ڕى دڵ ( إعتقَاد القَلب ) وملکه‌چى ( الخُضُوع ) ونیه‌ت پاکى (الاخلاص ) و خۆشه‌ویستى ( المحَبَّة ) و دڵ ترسان ( الخُشُوع ) و هه‌ستکردن به چاودێرى کردن خواى گه‌وره ( المراقَبة ) ٠٠هتد٠
په‌رستنه‌کانى زمان : وه‌کو , وتنى شایه‌تمان و قورئان خوێندن و زیکر کردن ( سبحان الله , الحمدالله , الله اكبر 000) وبه گه‌وره و پیرۆز راگرتنى خواى و پاڕانه‌وه له خوا و په‌ناگرتن به خوا و داواى لێبوردن کردن له خوا ٠٠هتد٠
په‌رستنه‌کانى ئه‌ندامه‌کانى تر‌ى لاشه , وه‌کو : رکوع بردن و سجود بردن و ڕاوه‌ستان و هه‌ڵسانه‌وه ٠٠هتد ٠
ئه‌مه جگه له‌و مه‌رج و پێویستى و سوننه‌تانه‌ى تر که له ده‌ره‌وه‌ى نوێژه‌که‌دان و په‌یوه‌ندیه‌کى راسته‌وخۆیان به نوێژه‌وه هه‌یه ٠
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بینین خواى گه‌وره نوێژى به ئیمان ناو بردوه , وه‌ک ده‌فه‌رمێ ( وَمَا كَانَ اللّهُ لِيُضِيعَ إِيمَانَكُمْ إِنَّ اللّهَ بِالنَّاسِ لَرَؤُوفٌ رَّحِيمٌ) [البقرة : 143] واتة :٠٠وه بێگومان خواى گه‌وره هه‌رگیز ئیمان و باوڕه‌کانتان (نويَذةكانتان ) نافه‌وتێنێت , به‌ڕاستى خواى گه‌وره به‌رامبه‌ر به‌خڵکى زۆر به سۆز و به‌زه‌ییه ٠

