سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ده‌روازه‌کانى ناسینى خوا: ده‌روازه‌ى دووه‌م : سه‌رنج دان له توانایى بێ سنورى خوا :
ئاماده‌کردنى : کاوان کوردى
ئاماده‌کردنى: بۆ ماڵپه‌ر: دلاوه‌ر کوردى
مرۆڤ له دو حاڵه‌تدا هه‌ست به لاوازى و ده‌سته‌و ستانى خۆى ده‌کات :
١- کاتى منداڵى : که تواناى جێگۆڕکێ و ڕاوه‌ستان و قسه‌کردن وشت هه‌ڵگرتن و ڕۆشتنى نییه ئینجا ورده ورده ده‌توانیت به هه‌ندێکیان هه‌ستێت , به‌ڵام دڵى ئاو ناخواته‌وه وهه‌وڵى زیاتر ده‌دات وناتوانێت به خواستى خۆى ئه‌وى مه‌به‌ستیه‌تى جێبه‌جێى بکات
, پاشان ده‌توانێت هه‌ندێک له‌و کارانه‌ى پێش ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر نه‌یتوانیوه ئه‌مساڵ ئه‌نجامیان بدات , به‌ڵام له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بونى خۆیدا ڕوبه‌رى خواسته‌کانى فراوان ده‌بێت له هه‌مان کاتدا جار له‌گه‌ڵ جار لاوازى و ده‌سته‌وسانى خۆى بۆ ئه‌و دیاردانه‌ى که تواناى له ڕادده به‌ده‌ریان ده‌وێت له ژیان دا , له‌بونه‌وه‌ردا له خودى مرۆڤ دا٠
٢- حاڵه‌تى ته‌نگاوى : زۆر جار مرۆڤ به هۆى تواناى لاشه‌ییه‌وه , یان به هۆى ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌وه, یان که‌سدارییه‌وه , یان ده‌سه‌ڵاته‌وه یاخى ده‌بێت و بیر له توانایه‌کى له خۆى باڵاتر ناکاته‌وه , به‌ڵام کاتێک ده‌ستى له‌و توانایانه ده‌بڕێت و هیچ ده‌رویه‌کى بۆ نامێنێته‌وه , نه خۆى ده‌توانێت له ته‌نگاوییه خۆى ڕزگار بکاو , نه سامانه‌که‌ى و نه که‌س وکارى و به ده‌سه‌ڵات و پله‌و پایه‌که‌ى ده‌توانن ڕزگارى بکه‌ن , ئنجا به جه‌ختى فیتره‌تى ڕو ده‌کاته خواى گه‌وره و دان به‌و ڕاستییه‌دا ده‌نێت , که هه‌ر خوا تاکه ده‌سه‌ڵاتى بێ وێنه‌یه و هه‌مو دروستکراوه‌کانى ئاتاجى ئه‌ون ٠
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت (هُوَ الَّذِي يُسَيِّرُكُمْ فِي الْبَرِّ وَالْبَحْڕ حَتَّى إِذَا كُنتُمْ فِي الْفُلْكِ وَجَرَيْنَ بِهِم بِڕيحٍ طَيِّبَةٍ
وَفَڕحُواْ بِهَا جَاءتْهَا ڕيحٌ عَاصِفٌ وَجَاءهُمُ الْمَوْجُ مِن كُلِّ مَكَانٍ وَظَنُّواْ أَنَّهُمْ أُحِيطَ بِهِمْ دَعَوُاْ اللّهَ مُخْلِصِينَ
لَهُ الدِّينَ لَئِنْ أَنجَيْتَنَا مِنْ هَـذِهِ لَنَكُونَنِّ مِنَ الشَّاكِڕينَ )[يونس : 22]
واته: هه‌ر خوایه که له وشکانى و ده‌ریادا به ڕێتان ده‌خات وتواناى ڕۆیشتنتان پێده‌دات , هه‌تا کاتێک ده‌چنه که‌شییه‌وه و به شنه‌بایه‌کى خۆش به ڕێى ده‌که‌ین و پێى دڵخۆش ده‌بن , ئینجا ڕه‌شه‌با و بۆرانێک لێیان هه‌ڵده‌کات و شه‌پۆل له هه‌مو لایه‌که‌وه گه‌مارۆیان ده‌دات و دڵنیان ,که ئیتر نوقمیان ده‌کات و ده‌خنکێن ,به دڵسۆزى و نیازێکى پاکه‌وه ده‌پاڕێنه‌وه له خوا وملى بۆ که‌چ ده‌که‌ن , ده‌ڵێن : ئه‌گه‌ر له‌م مه‌رگه‌ساته ڕزگارمان بکه‌یت ٠ ده‌چینه ریزى ئه‌و که‌سانه‌وه, که سوپاس گوزارن٠

