سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ڕاپێچ کردن و پێشوازى لێ کردنیان و بردنیان بۆ دۆزه‌خ
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت (وَسِيقَ الَّذِينَ كَفَرُوا إِلَى جَهَنَّمَ زُمَرًا حَتَّى إِذَا جَاءُوهَا فُتِحَتْ أَبْوَابُهَا وَقَالَ لَهُمْ خَزَنَتُهَا أَلَمْ يَأْتِكُمْ رُسُلٌ مِنْكُمْ يَتْلُونَ عَلَيْكُمْ آَيَاتِ رَبِّكُمْ وَيُنْذِرُونَكُمْ لِقَاءَ يَوْمِكُمْ هَذَا قَالُوا بَلَى وَلَكِنْ حَقَّتْ كَلِمَةُ الْعَذَابِ عَلَى الْكَافِڕينَ) الزمر/٧١-٧٢ واته: بێ باوه‌ڕه‌کان پۆل پۆل به‌ره‌و دۆزه‌خ ڕاپێچ ده‌کرێن تاکو ده‌گه‌نه لاى دۆزه‌خ و ده‌رگاکانى ده‌کرێنه‌وه ئینجا ده‌رگاوانه‌کانى دۆزه‌خ پێ یان ده‌ڵێن ئایا له‌خۆتان پێغه‌مبه‌رانتان بۆنه‌هات ئایه‌ته‌کانى په‌روه‌ردگارتان به‌سه‌ردا بخوێننه‌وه و ئاگادارى ئه‌م دیداره‌ى ئه‌م ڕۆتان بکه‌ن و بتانترسێنن؟ ده‌ڵێن به‌ڵێ!! به‌ڵام بڕیارى سزا به‌سه‌ر بێ باوه‌ڕاندا دراوه‌و چه‌سپاوه پێیان ده‌ڵێن بچنه ژووره‌وه له ده‌رگاکانى دۆزه‌خه‌وه به‌هه‌تا هه‌تایى بمێننه‌وه که‌خراپترین شوێنى خۆبه‌زل زانه‌کانه. هه‌روه‌ها خواى میهره‌بان له‌جێ یه‌کى تردا ده‌فه‌رموێت: (يُعْرَفُ الْمُجْڕمُونَ بِسِيمَاهُمْ فَيُؤْخَذُ بِالنَّوَاصِي وَالْأَقْدَامِ (41) فَبِأَیِّ آَڵاوِ رَبِّکُمَا تُکَژِّبَانِ (42) هَژِهِ جَهَنَّمُ الَّتِی یُکَژِّبُ بِهَا الْمُجْڕمُونَ)الرحمن/٤١-٤٤
واته خراپه‌کاران به‌ده‌م وچاویان ده‌ناسرێنه‌وه واته ڕه‌شن وه‌ڕائه‌کێشرێن به‌ناوچه‌وانه قاچه‌کانیان به‌چ نیعه‌متێکى په‌روه‌ردگارتان ئه‌ى مرۆڤ و جنۆکه به‌درۆ ئه‌زانن ئه‌وه دۆزه‌خه‌یه بیبینن ئه‌ى خراپه‌کاران که‌به‌درۆى ئه‌زانن. وه خواى گه‌وره و میهره‌بان ده‌فه‌رموێت: (وَنَسُوقُ الْمُجْڕمِينَ إِلَى جَهَنَّمَ وِرْدًا)مریم/٨٦ واته ئه‌و تاوانبارانه به‌تێنوێتى به‌ره‌و دۆزه‌خ لێ ده‌خوڕێن. وه هه‌روه‌ها خواى گه‌وره و میهره‌بان ده‌فه‌رموێت: (ادْخُلُوا أَبْوَابَ جَهَنَّمَ خَالِدِينَ فِيهَا فَبِئْسَ مَثْوَى الْمُتَكَبِّڕينَ)غافر/٧٦ واته له ده‌رگاکانى دۆزه‌خه‌وه بڕۆنه ژوورێ له‌وێ قه‌تیس بن چه‌ند جێ یه‌کى خراپه بۆ فیز زلان. ده‌بینى چۆن پێشوازى یه‌کیان لێ ده‌کرێت ! چ پرسیار‌و ڕوشکێنێک ده‌کرێن !! به‌چ نمایشێکى سه‌رشۆڕیانه‌وه به‌ره‌و دۆزه‌خ به‌ڕىِ یان ده‌که‌ن؟!! پاش ده‌رچوونى بڕیارى کۆتایى له‌لایه‌ن خواى گه‌وره‌وه ئینجا بێ باوه‌ڕان له‌سه‌ر ڕوو ڕاده‌کێشرێن و به‌ره‌و دۆزه‌خ به‌ڕێ ده‌خرێن وه‌ک خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت (الَّذِينَ يُحْشَرُونَ عَلَى وُجُوهِهِمْ إِلَى جَهَنَّمَ أُولَئِكَ شَرٌّ مَكَانًا وَأَضَلُّ سَبِيلًا)الفرقان/٣٤ واته ئه‌وانه‌ى له‌سه‌ر ڕوویان ڕاده‌کێشرێن به‌ره‌و دۆزه‌خ ئه‌وانه‌ن که‌خراپترین جێگایان هه‌یه و گومڕاترین رێگه‌یان هه‌ڵبژاردووه. هه‌روه‌ها خواى گه‌وره و میهره‌بان فه‌رموویه‌تى (وَمَنْ يَهْدِ اللَّهُ فَهُوَ الْمُهْتَدِ وَمَنْ يُضْلِلْ فَلَنْ تَجِدَ لَهُمْ أَوْلِيَاءَ مِنْ دُونِهِ وَنَحْشُرُهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ عَلَى وُجُوهِهِمْ عُمْيًا وَبُكْمًا وَصُمًّا مَأْوَاهُمْ جَهَنَّمُ كُلَّمَا خَبَتْ زِدْنَاهُمْ سَعِيرًا)الاسراْ /٩٧ واته هه‌رکه‌س خوا ڕێنمایى بکات هه‌ر ئه‌و که‌سه ڕێنمایى وه‌رگرتووه‌و که‌وتۆته سه‌ر ڕێگه‌ى ڕاست هه‌رکه‌سیش گومڕابێت هه‌رگیز دۆست و یارمه‌تى ده‌رو کۆمه‌کى که‌رى نیه بیخاته سه‌ر رێگه‌ى ڕاست زیندوویان ئه‌که‌ینه‌وه وه‌کۆیان ئه‌که‌ینه‌وه وه‌له‌ڕۆژى دواییدا به‌سه‌ر ڕوو ده‌م چاویان دا له کاتێکدا کوێرن و ڵاڵن و که‌ڕن و قه‌رارگاو شوێنى نیشته‌جێ یان دۆزه‌خه هه‌رجارێ یڵێسه‌ى ئه‌نیشێته‌وه زیادیان ئه‌که‌ین له‌باره‌ى بڵێسه‌ى ئاگره‌که‌وه به‌م ڕه‌نگه ئه‌و پێست و گۆشته خوراوانه وه‌ک خۆیانى لێ ده‌که‌نه‌وه پێغه‌مبه‌ریش صلى الله علیه وسلم چۆنێتى ئه‌و به‌ڕوودا که‌وتنه‌مان بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه ده‌فه‌رموێت (ان الذى امشاه على رجله قادر على ان يمشيه على وجهه)واته ئه‌و که‌سه‌ى له‌دنیادا له‌سه‌ر پێ ده‌یبات به‌ڕێوه, ده‌توانێ رۆژى دوایىله‌سه‌ر ڕوو بیبات به‌ڕێوه ئه‌مه له وه‌ڵامى پرسیارێکدا فه‌رمووى که وتیان چۆن خه‌ڵکى له‌سه‌ر ڕوو ده‌ڕۆن؟
