سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
بۆ ئه‌وه‌ى ببینه که‌سێکى ڕاستگۆ پێویسته له‌سه‌رمان
نوسینى/دانا عوسمان
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
١- به‌ڕاستى له خواى گه‌وره بترسن و شه‌رمى لێ بکه‌ین و رێگه به‌نه‌فسى سه‌رکه‌شمان نه‌ده‌ین که درۆمان پێ ئه‌نجام بدات گه‌ر وامان کرد ده‌بینه که‌سێکى ڕاستگۆ.
٢- هاورێیه‌تى که‌سانى ڕاستگۆ بکه‌ین و وانه و ئامۆژگاریان لێ وه‌ربگرین چونکه هاوڕێیه‌تى که‌سانى ڕاستگۆ یان ده‌سته و تاقمى ڕاستگۆ گه‌وره‌ترین پاڵنه‌ره له‌سه‌ر ڕاستگۆبوونى ئێمه.
٣- زانین و ئاشنابوون به‌چاره‌نوسى ڕاستگۆیان له‌دنیاو دواڕۆژدا ئاشکرایه ڕاستگۆیان له‌دنیادا له‌هه‌موو که‌س سه‌ربه‌رزترو خۆشه‌ویسترن و جێى رێز و متمانه‌ى هه‌موو خه‌ڵکن له دۆست و دوژمنانیان له ڕۆژى دوایشدا ڕاستگۆیان سه‌ربه‌رز و دڵخۆشن و غه‌م و په‌ژاره لێیان دوره و له‌پله‌ى دوه‌مدا له‌دواى پێغه‌مبه‌رایه‌تى (يوم ينفع الصادقين صدقهم)
٤- وتنى هه‌ق و راستى له‌هه‌موو جێگه و کاتێکدا گه‌ر له زیانى خۆشت بێت که‌ئه‌مه لوتکه‌ى حه‌ق بێژى و راستگۆییه به‌جێبه‌جێکردنى ئه‌م خاڵه و به‌رده‌وام بوون له‌سه‌رى ده‌بیته یه‌کێک له ڕاستگۆیان زۆربه‌ى خه‌ڵکى له‌م سیفه‌ته‌دا لاوازن و به‌پێه‌وانه‌وه گه‌ر وتنى هه‌ق و راستى ساده‌ترین و که‌مترین زیانى تێدابێت بۆ نه‌فسى خۆى یان پارت و لایه‌نه‌که‌ى یان عه‌شیره‌ته‌که‌ى یان ئاماده‌یى ئه‌وه‌ى تێدا نابێت که ڕاستى بدرکێنێ به‌مه‌ش درۆ و ناراستى بڵاوده‌بێته‌وه هه‌روه‌ک له‌رۆژگارى ئه‌مرۆدا ده‌ى بینین. ئه‌مرۆ ئه‌و هه‌موو سته‌م و ناڕه‌وایى و به‌دکاریه ئه‌نجام ده‌درێت و له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌حه‌ق و دادپه‌ره‌وه‌رى و چاکه نیشان ده‌درێت و بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌کرێت له‌و لاشه‌وه هه‌ق و ڕاستى و دادپه‌روه‌رى و که‌سانى دڵسۆز و نیه‌ت خاوێن به خیانه‌تکار و دارده‌ستى دوژمن و به کرێگیراو ناوده‌برێن خۆ ئه‌گه‌ر که‌ناڵه‌کانى راگه‌یاندن و ئه‌ندامى لایه‌نه‌کان و خه‌ڵکانى ڕۆشنبیر و ڕۆژنامه نووسه‌کان و به‌رپرسه‌کان به‌هه‌ڵه‌یان بووتایه هه‌ڵه راستى ڕاست ئه‌وه بێگومان درۆ زینده‌به‌چاڵ ده‌بوو راستگۆیى و حه‌ق له‌سه‌رسه‌رى هه‌موو که‌س وه‌ک تاج ده‌دره‌وشایه‌وه. به‌ڵام به‌داخه‌وه ئاماده‌ى ئه‌و گیان فیداییه نیه و گه‌ر ڕاستى و حه‌ق هه‌زاران جار سوودى خۆى و حیزب و بنه‌ماڵه و لایه‌ن و که‌ناڵه‌که‌ى خۆى تیا نه‌بێت ئه‌وه نه‌ک نایڵێت ده‌شى کات به ژێر گڵه‌وه و دژایه‌تیشى ده‌کات
٥- گه‌ر هه‌ڵه وتاوانت کرد به‌رگرى له‌و هه‌ڵه و تاوانه‌ت مه‌که و به‌زوویى په‌شیمان به‌ره‌وه و دان به‌هه‌ڵه‌که‌تدا بنێ چونکه داننان به‌هه‌ڵه و تاواندا جۆرێکه له په‌شیمانى و هۆکارێکى زۆر کاریگه‌ریشه بۆ ڕاستگۆیى و به‌رده‌وامبوون له‌سه‌رى.
٦- بیر بکه‌ره‌وه له‌و کاته‌ى که راستگۆییه‌ک ئه‌نجام ده‌ده‌یت چه‌نده دڵت ئارام و خۆشه له‌و کاته‌دا چه‌نده ئارامبێ باڵ به‌سه‌ر گیان و جه‌سته‌تدا ده‌کێشێت و چه‌نده هه‌ستى ئه‌وه‌ت تێدا دروست ده‌بێت که فێڵ و چاوبه‌ست و خیانه‌تت له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌که‌تدا ئه‌نجام نه‌داوه و ڕاستگۆ بوویت له‌گه‌ڵیدا به پێچه‌وانه‌شه‌وه بیر له‌و سات و کاته بکه‌ره‌وه که‌درۆیه‌ک له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌کانتدا ئه‌نجام ده‌ده‌یت له‌ناخى خۆتدا چه‌نده هه‌ست به نائارامى و دوو دڵى و بێزارى ده‌که‌یت چونکه درۆکردن فیتره‌تى پاکت ئازار ده‌دات و گه‌ر خاوه‌نى هه‌ست و ویژدانى زیندووبیت له‌ناختدا به‌زه‌ییت به‌و که‌سه‌دا دێته‌وه که درۆت له‌گه‌ڵدا کردووه‌و هه‌ست به‌وه ده‌که‌یت که ئه‌قڵى به‌رامبه‌ره‌که‌تت دزیوه و خیانه‌تت له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌نجام داوه. که‌واته راستگۆبه تا ئارام بیت و له دڵنیاییدا بژیت وه دوور به له درۆکردن تا تووشى نائارامى و دوودڵى و بێ متمانه‌یى نه‌بیت پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم ده‌رباره‌ى ئه‌م حاله‌ته ده‌فه‌رموێت (ان الصدق طمانينة والكذب ريبة)رواه الترمزى واته به‌دڵنیایى راستگۆیى دڵئارمیه و درۆش دڵته‌نگى و گومان و ترسه

