سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ڕۆژوو هۆكارێكه بۆ به‌رزبونه‌وه‌ی ڕۆح وپاككردنه‌وه‌ی دڵ و ئارامی ده‌روون
له نوسینی /پڕۆفیسۆر عه‌لی قه‌ره‌داغی
ئاماده كردنى : ملاهيمن شاره ستينى
مانگی ڕه‌مه‌زان مانگێكی گه‌وره‌و پیرۆزه چونكه خودای گه‌وره وابه‌یانی كردووه هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری نازداریش (صلی الله علیه وسلم) زۆرگرنگی و بایه‌خی داوه به‌م مانگه به‌وه‌ی ببێته مانگی پاككردنه‌وه‌ی دڵه‌كان و ته‌زكیه‌دانی ڕۆح و زاڵبوون به‌سه‌ر هه‌واو هه‌وه‌س و ئاره‌زوو، خودای گه‌وره ده‌فه‌رموێت {شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِيَ أُنزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ هُدًى لِّلنَّاسِ وَبَيِّنَاتٍ مِّنَ الْهُدَى وَالْفُرْقَانِ }(البقرة185)
به‌ڕاستی ئه‌م مانگه گه‌وره‌یه چونكه قورئانی تێدا دابه‌زیوه كه‌كتێبی هیدایه‌ت و سۆز و میهره‌بانی و شیفاده‌ری ڕۆحه و مایه‌ی خێر‌و چاكه‌یه نه‌ك بۆ ئوممه‌تی ئیسلامی به‌ڵكو بۆ هه‌موو جیهانه { فَمَن شَهِدَ مِنكُمُ الشَّهْرَ فَلْيَصُمْهُ وَمَن كَانَ مَڕيضاً أَوْ عَلَى سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِّنْ أَيَّامٍ أُخَرَ يُڕيدُ اللّهُ بِكُمُ الْيُسْرَ وَلاَ يُڕيدُ بِكُمُ الْعُسْرَ وَلِتُكْمِلُواْ الْعِدَّةَ وَلِتُكَبِّرُواْ اللّهَ عَلَى مَا هَدَاكُمْ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ }البقرة185، واته به‌ڕۆژوبوون یه‌كێكه له‌ئالیه‌ته‌كانی شكوركردنی مرۆڤ به‌رامبه‌ر به‌و به‌خششانه‌ی خودای گه‌وره پێی به‌خشیوه .
پێغه‌مبه‌ری نازدار (صلی الله علیه وسلم) زۆرباسی گه‌وره‌ی ئه‌م مانگه‌ی كردووه و له‌چه‌ندان حه‌دیپ و به‌چه‌ندین شێوه به‌وه‌ی كه‌له‌م مانگه‌دا ده‌رگای ئاسمانه‌كان و ده‌رگاكانی به‌هه‌شت ده‌كرێنه‌وه و ده‌رگاكانی دۆزه‌خ داده‌خرێن و شه‌یتانه‌كان كۆت ده‌كرێن و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌جنۆكه و شه‌یاتینن كه كاریگه‌ری ده‌ره‌كییان له‌سه‌ر مرۆڤه‌كان هه‌یه به‌ند ده‌كرێن، ته‌نها نه‌فسی مرۆڤه‌كان ده‌مێننه‌وه كه‌مرۆڤه‌كان به‌ره‌و چاكه‌كاری یا خراپه‌كاری ده‌به‌ن و هیچ به‌هانه‌یه‌كیش بۆئه‌وه نامێنێته‌وه كه‌شه‌یتان ئه‌مه‌ی پێ‌كردم ، هه‌رچه‌نده به‌ده‌ر له‌م مانگه‌ش كاری شه‌یتان ته‌نها بریتیه له‌وه‌سوه‌سه دروست كردن.
خوای گه‌وره فه‌رمانمان پێده‌كات به‌وه‌ی كه‌ڕۆژوو به‌شێوه ڕاسته‌كه‌ی بگرین چونكه جیاوازی هه‌یه له‌نێوان ئه‌وانه‌ی كه‌ڕۆژوو ده‌گرن وه‌ك خویه‌ك كه‌هیچ كاریگه‌رییه‌كان له‌سه‌ر به‌جێ ناهێڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی به‌شێوه ڕاسته‌كه‌ی به‌ڕۆژوو ده‌بن وه‌ك ڕۆژووی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) كه‌كار ده‌كاته سه‌ر نه‌فس و ڕۆح و مێشك و لاشه و هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی لاشه‌یان به‌وه‌ی كه‌هه‌مووی به‌ڕۆژووه، به‌ڕاستی مانگی ڕه‌مه‌زان و ڕۆژوو قوتابخانه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و مرۆڤی مسوڵمان تیایدا ده‌رده‌چێ و شه‌هاده‌ی ته‌زكیه و ئاماده‌گی ڕۆحی به‌ده‌ست ده‌هێنێ چونكه مرۆڤ له‌م مانگه‌دا ده‌گاته گه‌وره‌ترین پله، له‌په‌روه‌رده‌كردنی خۆی و جڵه‌وگرتنی نه‌فسیدا، چونكه خودا نایه‌وێ مرۆڤه‌كان ئازاربدات به‌وه‌ی برسی و تینویان بكات، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت مرۆڤه‌كان بگه‌نه پله‌ی ته‌قواو له‌خودا ترسان وه‌ك ده‌فه‌رموێت {يَا أَيُّهَا النَّاسُ اعْبُدُواْ رَبَّكُمُ الَّذِي خَلَقَكُمْ وَالَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ }البقرة21، خودایه بۆ ؟ خودای گه‌وره جواب ده‌داته‌وه و ده‌فه‌رموێت { ڵعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ } البقره21، ته‌قواش وه‌ك پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ڕوونی كردۆته‌وه له‌نه‌فس و دڵدایه به‌وه‌ی كه‌ببێته هۆی ته‌سفییه كردن و پاككردنه‌وه‌ی نه‌فس و دڵمان له‌تاوان و خراپه‌كاری و سه‌رپێچی و حه‌سودی و چاوچنۆكی و غه‌یبه‌ت و بوهتان كردن هه‌تا ته‌واو پاك ببێته‌وه، تابێته دڵێكی سه‌لیم و بێخه‌وش چونكه به‌بێ سه‌لامه‌تی و باشی دڵی مرۆڤ سه‌ره‌نجامێكی سه‌لامه‌ت و باشی نابێت (وْمَ لَا يَنْفَعُ مَالٌ وَلَا بَنُونَ، إِلَّا مَنْ أَتَى اللَّهَ بِقَلْبٍ سَلِيمٍ)، كه‌واته ڕۆژوو هۆكارێك و هاوكارێكه بۆ گه‌یشتن به دڵێكی سه‌لیم، وه‌كاتێك مرۆڤ گه‌شته ده‌ره‌جه‌ی ته‌قواو خودا په‌رستی وه‌كاتێك گه‌شته ئه‌م پله‌یه ده‌بێت به‌ئه‌ولیای خوا (أَلَا إِنَّ أَوْلِيَاءَ اللَّهِ لَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ) ئه‌ولیای خودا كامانه‌ن ؟ ئه‌وانه‌ن كه‌بڕوایان هێناوه‌و به‌ته‌قواو خودا په‌رستن .
خودای گه‌وره بۆ ده‌یه‌وێت مرۆڤه‌كان بخاته ناو ئه‌م خوله په‌روه‌رده‌ییه‌وه بۆماوه‌ی مانگێك، بۆ ده‌یه‌وێت مرۆڤ بگاته پله به‌رزه‌كان ؟ بۆ ؟ چونكه له‌كرداره موباحه‌كان ده‌مانگرێته‌وه و به‌ڕۆژیشدا له شته ڕێگه‌پێدراوه‌كانی وه‌ك خواردن و خواردنه‌وه و له‌په‌یوه‌ندی نێوان هاوسه‌ران ده‌مانگرێته‌وه به‌درێژای ماوه‌ی سی ڕۆژ ئه‌م كردارانه‌مان لێ قه‌ده‌غه ده‌كات، ئه‌گه‌ر تۆشی توانیت پاش ئه‌م ماوه‌یه نه‌فست ڕابهێنێت له‌سه‌ر ته‌رك كردنی موباحات ئیتر چۆن ناتوانێت وازبهێنێ له‌حه‌رامكراوان، كه‌واته فه‌لسه‌فه‌ی ڕۆژوو بریتیه له‌خۆگرتنه‌وه له‌و شتانه‌ی كه‌له‌كاته‌كانی تردا ڕێگه پێدراون و خۆ گرتنه وه له‌وشتانه‌ی له كاته‌كانی تردا گوناهیان كه‌متره له‌پێناو ئامانجێكی گه‌وره‌دا ئه‌ویش بریتیه له‌ڕاهێنانی نه‌فسی مرۆڤ له‌زاڵ بوون به‌سه‌ر هه‌واو هه‌وه‌س و ئاره‌زووه‌كانیدا به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كجاری و پاش سی ڕۆژ له‌په‌روه‌رده كردن بڕوانامه‌ی ته‌قواو خودا په‌رستی پێده‌درێت و هه‌نگاو ده‌نێت به‌ره‌و پله‌ی ئه‌ولیابوون گه‌ر وانه‌بێت و به‌وردی و دیقه‌ته‌وه به‌ڕۆژوو نه‌بین ئیتر سودێكی وای نابێت وه‌ك پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێـت : (ئه‌وه‌ی واز له قسه‌و كرداری زیاده‌و بێ سه‌رو به‌ره نه‌هێنێت خودای گه‌وره پێویستی به‌برسێتی و تینوێتی ئه‌م كه‌سه نیه) بۆیه پێویسته هه‌موومان به‌م ڕۆحیه‌ته‌وه و به‌م ئامانج و خۆشه‌ویستیه‌وه پێشوازی له‌م مانگه بكه‌ین و به‌ڕۆژوو ببین تیایدا .
نووسینی پڕۆفیسۆر عه‌لی قه‌ره‌داغی
• ئه‌مینداری گشتی یه‌كێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان
• سه‌رۆكی ڕابیته‌ی ئیسلامی كود

