سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
له ڕه‌مه‌زاندا خۆت له قه‌ڵه‌وی به‌دوور بگره
و/ رۆشنا صالح
نان خواردن له‌ڕه‌مه‌زاندا چێژێكی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه، چونكه هه‌موو شتێكی ڕه‌مه‌زان چێژی جیاواز به‌خۆی هه‌یه، به‌تایبه‌ت شیرینی وه‌كو كونافه و به‌سبوسه، بۆیه دكتۆره مه‌ها ڕادمیس پسپۆڕی خۆراك و قه‌ڵه‌وی و لاوازی له‌ش چه‌ند ئامۆژگاریه‌ك له‌و ڕووه‌وه پێشكه‌ش ده‌كات بۆ به‌ڕۆژوان بۆ سوودوه‌رگرتن له چێشت و خۆراك له مانگی ڕه‌مه‌زاندا، به‌جۆرێك كه سوودی گشتی به جه‌سته بگه‌یه‌نێت به‌بێ زیادبوونی كێشی له‌ش.
دكتۆره مه‌ها ده‌ڵێت: "باشترین شه‌ربه‌ت كه پێویسته له‌سه‌ر سفره‌ی ئیفتار بخۆرێته‌وه شه‌ربه‌تی چه‌وه‌نه‌ره كه ده‌بێت گێزه‌ر و په‌تاته‌ی كوڵاوی بۆ زیادبكرێت له‌ڕێگه‌ی خه‌ڵاته‌وه، چونكه ده‌بێته‌هۆی چاره‌سه‌ركردنی جگه‌ر و ڕیخۆڵه كوێره و ئه‌نیمیا".
شه‌ربه‌ته‌كه ئاسن و بۆتاسیۆم و كالسیۆمیشی تێدایه ئه‌وه‌ش چه‌ندین پێكهاته‌ی خۆراكی گرنگ بۆ له‌ش دابین ده‌كات، ئه‌گه‌ر هه‌ستمان به‌له‌ده‌ستدانی ئاوی زۆر له له‌شمانكرد به‌هۆی پله‌ی گه‌رماوه ئه‌وا ده‌توانین شه‌ربه‌تی كه‌ره‌ویز به‌نه‌عنا له‌سه‌ر ئیفتار بخۆینه‌وه، چونكه ده‌وڵه‌مه‌نده به‌ڤیتامین ئه‌ی و بی و جی و ئێچ.
دووپاتیشی ده‌كاته‌وه دوای ئیفتار و له‌شه‌واندا ده‌بێت میوه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند به ئاوی وه‌كو سێ‌و و ترێ و شه‌مامه و كاڵه‌ك و كانتالۆب و گریب فروت و هه‌رمێ بخوێن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێت خۆمان به‌دووربگرین له خواردنی به‌رده‌وامی شیرینی و خۆ به‌دوورگرتن له خواردنه‌وه‌ی قاوه، چونكه ئاوكێشن و مرۆڤ والێده‌كه‌ن هه‌ست به‌توێنێتی بكات له‌ڕۆژی دواتردا.
باشترین ژه‌میش كه ده‌توانرێت له‌پارشێودا بخورێت بۆ ئه‌وه‌ی دواتر هه‌ست به‌تێری بكه‌یت بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ئه‌وا قاپێك پاقڵه‌یه له‌گه‌ڵ له‌تێك نانی جۆدا، ئه‌مه‌ش خواردنێكی گونجاوه بۆ كه‌سێك كه زۆر ماندوو نه‌بێت و له‌به‌ر هه‌تاو كار نه‌كات، چونكه ژه‌مێكی ده‌وڵه‌مه‌نده به‌توێژاڵێك كه به‌په‌له ده‌توێته‌وه، به‌ڵام بۆ كه‌سێك كه زۆر ماندووبێت له‌ڕۆژدا و له‌به‌ر هه‌تاو بێت ئه‌وا ده‌بێت په‌تاته‌ی سوره‌وه‌كراو له‌گه‌ڵ میوه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌ئاو بخوات.
دكتۆره مه‌ها ده‌ڵێت: "ده‌بێت له‌سه‌ره‌تای ئیفتاركردندا میوه بخۆین یان شه‌ربه‌تێك بخۆین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕێژه شه‌كره به‌مێشك بگه‌یه‌نین كه پێویستی پێیه‌تی، له‌گه‌ڵ كوپێك شیر له‌گه‌ڵ سی ده‌نكه خورمادا، دواتر زه‌ڵاته بخۆن، له‌گه‌ڵ كه‌مێك شتی سوره‌وه‌كراو، چونكه ئه‌گه‌ر سوعراتی حه‌راری له حه‌دی پێویست زیادی كرد ئه‌وا له‌ش ده‌كه‌وێته خه‌زنكردنی".
دكتۆره مه‌ها جه‌خت له‌وه‌شده‌كاته‌وه كه پێویسته ئه‌وه‌ی ده‌مانه‌وێت بۆ دوای ڕه‌مه‌زان دیاری بكه‌ین ئایه ده‌مانه‌وێت كێشمان وه‌كو خۆی بمێنێت یان قه‌ڵه‌و بین یان لاواز بین؟ به‌پێی وه‌ڵامی ئه‌وانه ده‌بێت بزانین چی بخۆین یان نه‌خۆین، ئه‌گه‌ر ویستمان كێشمان وه‌كو خۆی بمێنێت ئه‌وا ده‌توانین ڕۆژی دووجار له‌هه‌فته‌یه‌كدا شیرینی بخۆین له‌گه‌ڵ شتی سوره‌وه‌كراو، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ویستمان لاواز بین ئه‌وا ده‌بێت هه‌فته‌ی جارێك شیرینی بخۆین، ئه‌گه‌ر ویستیشمان قه‌ڵه‌وبین ئه‌وا ده‌بێت هه‌موو شتێك بخۆین به‌گوێدانه ڕێژه‌كه‌ی، به‌ڵام ئه‌مه‌یان مه‌ترسی زۆر بۆ سه‌ر له‌ش دروستده‌كات له‌ئاینده‌دا.
سه‌رچاوه /ئه‌نته‌ر نیت

