سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
په‌یامى رۆح
سیروان سه‌ید
وا ئه‌مجاره‌ش دڵمان گه‌شبوو به دیدارت
وا ئه‌مجاره‌ش ئه‌زیزى من
هه‌ڵى کرد شنه‌باى به‌هارت
ده‌سته ئه‌ژنۆ چاوه‌ڕێتین
که‌یله چاو مان
بۆدیتنى جلیوه‌ى روخسارت
که تۆهاتى
دڵمان گه‌ش ورۆحمان شاد بوو
ئه‌ى په‌لکه زێرینه چه‌ندین ره‌نگه‌که‌ى ئازادى
له گه‌وره‌یی دیدارى تۆ
نه‌ک موسڵمانان به‌ته‌نها
به‌ڵکوکافرانى دۆزه‌خیش
کردیانه که‌یفو شادى
له‌سى رۆژه‌ى میمبه‌رتدا
له‌پاداشتى هه‌زارمانگى و
سیخناخى قه‌درى گه‌وهه‌رتدا
چه‌ندین مروارى ده‌بێته‌خه‌ڵات
خۆزگه‌م به‌وه‌ى بۆدیدارت وێڵى رێیه و
دڵ پێى ده‌ڵێ بۆنه‌هات
له‌هه‌رشوێنێک تۆى تیا هه‌بى بوغز‌و کینه تیایدا حه‌سره
شانازیه له بۆئێمه که تۆمان هه‌ى
میوانداریت بۆمه فه‌خره
بۆهه‌رکه‌سێ به دڵ به‌گیان رێزت بگرێ و ناوت ببات
هه‌رکه‌سێ ئاڵا شه‌کێنت بێت
بۆ ده‌ست مه‌چه‌ک بۆ نێو قه‌دیش پشتوێنت بێت
بێ‌شک به ره‌ییان و به‌هه‌شته‌که‌ى خوا ده‌گات
له‌پیرۆزى و شه‌وقى نورت
نه‌ک هه‌رمرۆڤ
په‌ریش دوعا‌و سه‌ناده‌کات
له‌ورۆژه روون و شه‌وگاره به‌فرینه‌دا
هه‌رچى جنى وشه‌یتان هه‌یه یا چى درۆ‌و بوختان هه‌یه
زنجیره کرێن به زنجیرى به‌ره‌که‌تت
زۆرکه‌سانیش به‌فه‌زڵى تۆ
رێزت ده‌گرن ناچار دێنه سه‌رخه‌تت
به‌هاتنت ئه‌زیزى من
رۆحوجه‌سته‌ت ژیانده‌وه
دڵه‌ى مردوت بۆهه‌میشه
له‌کینه‌وخه‌م ره‌وانده‌وه
ئه‌وتوێشووه‌ى لێمان بڕا
جارێکى دى گه‌ڕانته‌وه
کارى چاکه‌ت بیر هێناین و
له‌ناخمانا ژیانته‌وه
گوڕوتینت به‌باوه‌ڕداو
بۆزه‌مه‌نێک هه‌ژانته‌وه
ده‌ستى هه‌ژارانت گرت‌و
بێباوکانت لاوانده‌وه
که‌تۆهاتى ئه‌زیزى من
تاریکییه‌کان باویان نه‌ما
دونیا بووه چرا خان و
شه‌وقووێردت گه‌رانده‌وه
که‌تۆهاتى به‌حوزنه‌وه
به‌کڕنوشوبه‌سوجده‌وه
یادى تۆمان ده‌کرده‌وه
که‌چى ئێستا نه‌لافیته‌و
نه‌دێڕێکمان هه‌ڵواسیوه
نه‌ناوێکت له‌سه‌رزاره‌و
نه‌شیعرێکمان بۆت نوسیوه
شه‌رمه‌ئێمه پێنه‌زانین
بێت و قه‌درت باش نه‌زانین
کێ یه‌ئاوا به‌وێنه‌ى تۆ
سینه‌ى ره‌شمان بشواته‌وه
مه‌رهه‌مێک بێ بۆ برین و
خه‌مى دووورمان بیرباته‌وه
کێ یه‌ئاوا ده‌رگاى غوفران ئاوه‌ڵا کابۆئه‌ممه‌تى
گورزه‌ى تاوان بشواته‌وه‌و
رزگارى کا له‌مه‌ینه‌تى
به‌ڵێ پیرۆز
زۆرده‌مێکه‌وعه‌یامێک بوو چاوه‌ڕێت بووین
روسیاهوشه‌رمه‌زارین بۆدیدارت مه‌لى وێڵ بووین
بۆبینینى شه‌وى قه‌درت بۆقورئانى ره‌مزى فه‌خرت
چاو له‌رێگه‌و دوعا خوێن بووین
رێبوارێکى ماندوشه‌که‌ت
عه‌یامێکه له دوت وێڵ بوین
ئێستاتافه بگه‌ینبه‌تۆ
بۆیه‌تافه بگه‌ینبه تۆ
تاوه‌کوله‌م دونیا خه‌راباته‌سه‌رکه‌ش و رووشێته‌دا
تاوێک تین وگوڕمان به‌یتێ
وه‌ک ملوانکه‌ریزمانکه‌یت و
وێنه‌ى باخچه‌گوڵمان به‌یتێ
چوونکه ئه تۆ
رۆژى روون و شه‌وى چرایت
له‌دڵسۆزى وێنه‌ى برایت
له‌سۆزیشدا وه‌ک دایک وایت
له‌ئه‌ویندا مۆموچرایت
له‌بوێرى ده‌نگو سه‌دایت
له‌بۆئاوات کۆڵێک هیوایت
بۆبێنه‌واش هه‌موودونیایت
بۆباوه‌ڕیش وێنه‌ى چیایت
ئه‌زیزى من
له‌تاوجوانى و که‌مالى تۆ
نازانم چۆن پێناست که‌م
له‌ره‌یانى به‌خشندیى په‌روه‌ردگاره‌وه ده‌ست پێبکه‌م
یان له‌ره‌وینه‌وه‌ى دۆزه‌خوسۆزى ئاسمانه‌وه
له‌مه‌قامى یارانه‌وه ده‌ستپێبکه‌م
یا له‌بزه‌ى لێوى شه‌هیدانه‌وه
له‌کرانه‌وه‌ى هه‌موو ده‌رگاکانى به‌هه‌شته‌وه ده‌ستپێبکه‌م
یان له‌ئاسانى چاکه‌و ئیحسانه‌وه
له‌بینینى پێغه‌مبه‌رانه‌وه ده‌ستپێبکه‌م
یان له‌لوتفو به‌زه‌یى ره‌حمانه‌وه
له‌خراپه‌کارى تێدابێزراوه‌وه ده‌ستپێبکه‌م
یان له‌رووداوو داستانه‌وه
له‌بازاڕى به‌یه‌کگه‌یشتنه‌وه ده‌ست پێبکه‌م
یان له‌ره‌شماڵى حۆرییه‌کانه‌وه
له‌شیرو جۆگه‌له‌ى شه‌رابه‌وه ده‌ستپێبکه‌م
یان له سفره رازاوه‌ى خوانه‌وه
له‌کاسه‌پڕبوو دوا نه‌هاتووى هه‌نگوین و میوه‌هاته‌وه ده‌ستپێبکه‌م
یان له‌بینینى خوا گیانه‌وه
چاوه‌ڕێبن دڵنیابن بۆئه‌ورۆژه‌ى که‌وا دادێ
چوون لوتکه‌مان لێوه دیاره
ئه‌ورۆژه دێ که‌بتگاتێ
ئه‌وکات شرابا ته‌ورا
نۆشى ئه‌که‌ى له‌سفره‌ى خوان
لیله القدریش هه‌میشه
گوناهه شوا
بۆهه‌زار مانگ
هه‌ر له‌ژیان تا گۆڕستان

