سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
پیته‌كان و ژماره‌كان
مسته‌فا مه‌حمود
پیته پچڕپچڕه‌كان له سه‌ره‌تای سوره‌ته‌كاندا له كۆن و ئێستاشدا له مه‌ته‌ڵ و نادیاره‌كانی قورئانی پیرۆزن ،ڕاڤه‌كانی قورئان ده‌رباره‌ى ئه‌وه ڕای جیوازیان هه‌یه هه‌ندێكبان ده‌ڵێن ئه‌وانه ئه‌و ناوانه‌ن كه تایبه‌تن به زانستی نادیارى خوای گه‌وره‌وه و هه‌ندێكی دیكه‌یان ده‌ڵێن ئه‌وانه له ناوه گه‌وره‌كانی خودان و هه‌ندێكی دیكه‌یان ده‌ڵێن فریشته‌كان كۆشك و ته‌لار به‌و پیتانه دروستده‌كه‌ن له به‌هه‌شدا
كاتێك هه‌ندێك (ال‌م ذللك الكتاب لاريب فية) ده‌خوێنێته‌وه ده‌ڵێن ئه‌وه به مانای ئه‌وه‌یه كه خودای گه‌وره ئه‌م قورئانه‌ی له ڕه‌گه‌زی ئه‌و پیتانه دابه‌زاندووه ده‌ى ئیوه‌ش ئه‌گه‌ر ده‌توانن له وێنه‌ى ئه‌م قورئانه بێنن هه‌ر له‌و پیتانه‌ى كه‌وا له‌به‌ر ده‌ستاندا....و زۆربه‌ى ڕاڤه‌كان ئه‌و لێكدانه‌وه‌یه به باش ده‌زانن و خواش خۆی باشتر ده‌زانێت.
به‌لاَم له‌م دواییانه‌دا هه‌وڵدانێكی زۆر ئازایانه هاته ئاراوه بۆ دۆزینه‌وه‌ى نهێنی ژماره‌یی ئه‌و پیتانه كه برامان (ره‌شاد خه‌لیفه)
پێی هه‌ستا به به‌كارهێنانی ژیرى ئه‌لیكتڕۆنی و گه‌یشت به ئه‌نجامی زۆر سه‌یر و گرینگ ،ئه‌و بۆی ده‌ركه‌وت به ئامار كه ده‌ستپێكردنی سوره‌ته‌كان به پیتی دیاریكراو به‌رامبه‌ر به‌وه هه‌میشه زیاده‌یه‌كى ژمێره‌یی بۆ بوونی ئه‌و پیتانه یان دووباره بوونه‌وه‌یان ده‌بێت له هه‌مان سوره‌تدا ..بۆ نموونه له سوره‌تی (ق)دا ده‌بینین كه پیتی (ق) له سوره‌ته‌كه‌دا به تێكڕایه‌كی زیاتر له هه‌موو پیته‌كانی دی له هه‌مان سوره‌تدا هاتووه .هه‌روه‌ها تێكڕایی ئه‌و پیته له‌و سوره‌ته‌دا زیاتره له تێكڕاییه‌كه‌ى له هه‌موو سوره‌ته‌كانی دیكه‌دا. هه‌مان شت سه‌باره‌ت به (ا.ل.م) له سوڕه‌تی البقره‌دا له‌وه‌ش زیاتر تێكڕاییه‌كی دابه‌زین هه‌یه له سوره‌ته‌كه‌دا له(ا) وه بۆ (ل) به هه‌مان ڕیزبوون:
(ا) له سوره‌ته‌كه‌دا (4592) جار هاتووه، (ل) له سوره‌ته‌كه‌دا (3204) جار هاتووه و (م) له هه‌مان سوره‌تدا (2195) جار هاتووه !..هه‌مان سیناریۆ بۆ (ا.ل.م) ی سوره‌ی ال عمران:
(ا) .. (2578) جار ،(ل) .. (1885) جار و .. (م) .. (1251) جار هاتوون . هه‌مان شت له (ا.ل.م) ی سوره‌ى (العنكبوت) دا : (ا) .. (784) جار‌و... (ل) .. (554) جار و.. (م) ... (344) جار هاتووه . به هه‌مان شێوه له سوره‌ى (الروم) دا : (ا) .. (547) جار ،(ل) .. (396) جار ، (م) .. (318) جار هاتووه . هه‌روه‌ها هه‌مان جیرۆك بۆ (ا.ل.م.ر) ی سوره‌ى (الرعد) : (ا) .. (625) جار ، (ل) .. (479) جار ،(م) .. (260) جار‌و (ر) .. (137) جار هاتوه له هه‌مان سوڕه‌تدا .
ئه‌و پیتانه‌ى باسكران له‌و سوره‌تانه‌ى پێشودا و بۆ هه‌مویان به هه‌مان ڕیزبونی دابه‌زینی تێكڕاییان یان ژماره‌یان له پیتوكانی دیكه‌ى هه‌مان سوره‌تدا زیاتره !..
له هه‌موو ئه‌و سوره‌ته مه‌كیانه‌ى كه به پیته‌كانی (ال‌م) ده‌ستپێده‌كه‌ن ده‌بینین كه تێكرای ئایه‌ته‌كانیان زیاتره له سوره‌ته مه‌كیه‌كانی دیكه‌و به هه‌مان شێوه‌ش بۆ سوره‌ته مه‌دینییه‌كان . هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و سوره‌تانه‌ی كه به پیته‌كانی (حم) ده‌ستپێده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر خرانه پالڕ یه‌كتر ئه‌وا تێكڕایی پیته‌كانی (ح وه م) تیایاندا زیاتره له هه‌موو سوره‌ته مه‌كیه‌كانی دیكه ، هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و سوره‌تانه‌ى كه به (الر) ده‌ستپێده‌كه‌ن كه بریتین له ئیبراهیم و یونس و هود و یوسف و حجر كه چواریان به پێی یه‌ك به دوای یه‌كیكی مێژوویی دابه‌زیون ..ئه‌گه‌ر خرانه پالڕ یه‌كتر ئه‌وا تێكڕایی ئه‌و پیتانه‌یان له هه‌موو سوره‌ته مه‌كیه‌كانی دیكه زیاتر ده‌بێت ، به هه‌مان شێوه (المص) ی سوره‌ى الاعراف كه تێكڕایی ئه‌و چوار پیته له سوره‌ته‌كه‌دا له هه‌موو پیته‌كانی دیكه زیاتره و ژماره‌شیان له هه‌موو سوره‌ته مه‌كیه‌كاندا زیاتره . پیتی (ط) له سوره‌ى (طة) دا به تێكڕایه‌كی زیاتر له هه‌موو سوره‌ته مه‌كیه‌كاندا دووباره بۆته‌وه ، به‌لاَم له سوره‌ى (ی‌س) دا هه‌مان دیارده هه‌یه به‌لاَم ئه‌م جاره به پێچه‌وانه‌وه چونكه ڕیزبوونى پیته‌كان پێچه‌وانه بۆته‌وه (ی) له سه‌ره‌تای (ی‌س) به پێچه‌وانه‌ى ڕیزبوونی پیته ئه‌بجه‌دیه‌كانه‌وه‌یه بۆیه ده‌بینین بوونی پیته‌كانی (ی ، س) له سوره‌كه‌دا كه‌مترینه له چاو هه‌موو سوره‌ته مه‌كی و مه‌ده‌نیه‌كان .
ئینجا به‌ڕێز (ڕه‌شاد خه‌لیفه) به‌ڵگه‌یه‌كی گرینگ ده‌رباره‌ی ژماره‌ى 19 ده‌دات و وا ده‌بینێت كه خوای گه‌وره به‌و ژماره‌یه به‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و بێ بڕوایانه ده‌دات كه ده‌ڵێن قورئان دانراوی مرۆڤه وه‌ك ئه‌وه‌ى له سوره‌ى (المدپر)دا هاتوه : : [) إِنَّهُ فَكَّرَ وَقَدَّرَ (18) فَقُتِلَ كَيْفَ قَدَّرَ (19) ثُمَّ قُتِلَ كَيْفَ قَدَّرَ (20) ثُمَّ نَظَرَ (21) ثُمَّ عَبَسَ وَبَسَرَ (22) ثُمَّ أَدْبَرَ وَاسْتَكْبَرَ (23) فَقَالَ إِنْ هَذَا إِلاَّ سِحْرٌ يُؤْثَرُ (24) إِنْ هَذَا إِلاَّ قَوْلُ الْبَشَڕ (25) سَأُصْلِيهِ سَقَرَ (26) وَمَا أَدْرَاكَ مَا سَقَرُ (27) لا تُبْقِي وَلا تَذَرُ (28) لَوَّاحَةٌ لِلْبَشَڕ (29) عَلَيْهَا تِسْعَةَ عَشَرَ (30) وَمَا جَعَلْنَا أَصْحَابَ النَّاڕ إِلاَّ مَلائِكَةً وَمَا جَعَلْنَا عِدَّتَهُمْ إِلاَّ فِتْنَةً لِلَّذِينَ كَفَرُوا لِيَسْتَيْقِنَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ وَيَزْدَادَ الَّذِينَ آمَنُوا إِيمَاناً وَلا يَرْتَابَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ وَالْمُؤْمِنُونَ وَلِيَقُولَ الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ مَرَضٌ وَالْكَافِرُونَ مَاذَا أَرَادَ اللَّهُ بِهَذَا مَثَلاً كَذَلِكَ يُضِلُّ اللَّهُ مَنْ يَشَاءُ وَيَهْدِي مَنْ يَشَاءُ وَمَا يَعْلَمُ جُنُودَ رَبِّكَ إِلاَّ هُوَ وَمَا هِيَ إِلاَّ ذِكْرَى لِلْبَشَڕ (31)] المدپر :18-31 .
ئه‌و ژماره (19) ی كه له سوره‌ته‌كه‌دا هاتووه وه‌ك تاقیكرده‌وه‌یه‌كه و به‌ڵگه‌یه‌كیشه له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ى كه ده‌ڵێن ئه‌م قورئانه له ده‌سكردی مرۆڤه ..و ئه‌وانه‌ى بڕواشیان پێیه‌تى بڕواكه‌یان زیاد ده‌كات .
مامۆستا ڕه‌شاد خه‌لیفه ئه‌و نهێنیانه ڕاڤه ده‌كات و ده‌ڵێت ئایه‌تی (بسم الله الرحمن الرحيم) الفاتحه .. كه له دوای ئه‌و ئایه‌ته‌ش سوره‌ى (المدثر) به پێی مێژووى دابه‌زینی هاتۆته خواره‌وه ...ئه‌و ئایه‌ته له 19 پیت پێكهاتوه ئینجا هه‌ر وشه‌یه‌كی 19 جار یان جه‌ند جاره‌ى ژماره 19 دووباره بۆته‌وه ...ووشه‌ى (اسم) .. (19) جار دووباره بۆته‌وه ..ووشه‌ى (الله) .. (19*142) = (2698) دووباره بۆته‌وه ... ووشه‌ى (الرحمان)..(19*3=57) جار دووباره بۆته‌وه ...ووشه‌ى (الرحیم) ... (19*6=114) جار دووباره‌یه ...
ئینجا هه‌موو پیته پچرپچره‌كانی سه‌ره‌تای سوره‌ته‌كان به چه‌ندجاره‌ى ژماره 19 دووباره بونه‌ته‌وه به درێژایی سوره‌ته‌كانی هه‌موو قورئان به‌م جۆره : پیتی (ق) له سوره‌تی (ق) دا.. (19*3=57) جاره ...پیته‌كانی (كهيعص) له سوره‌ى (مریم) دا... (19*42=798) جار دووباره بۆته‌وه ..پیتی (ن) له سوره‌ى (القلم) دا .. (19*7=133)جار دووباره‌یه و دوو پیتی (ی‌س) له سوره‌ى (ی‌س)دا ..(19*15=285) جار دووباره بۆته‌وه‌و هه‌روه‌ها دوو پیتی (طة) له سوره‌ى (طة)دا ..(19*18=342) جار دووباره بۆته‌وه ،دوو پیتی (حم) له هه‌موو ئه‌و سوره‌تانه‌ى كه به‌و دوو پیته ده‌ستپێده‌كه‌ن (19*114=2166)جار دووباره بۆته‌وه ، پیته‌كانی (عسق) له سوره‌ى شورا دا ..(19*11=209) جار دووباره بۆته‌وه..پیته‌كانی (المر) له سوره‌ى (الرعد)دا..(19*79=1501) جار دووباره بۆته‌وه ..! كۆی پیته‌كانی (لا حول ولا قوه الا بالله) =19 پیت و كۆى پیته‌كانی (بسم الله الرحمان الرحیم)=19 پیت كه ئه‌وانیش ئه‌و ووشانه‌ش كه مرۆڤی بڕوادار خۆی پێده‌پارێزێت له شه‌ڕو خه‌راپه‌ى سزاده‌ره‌كانی دۆزه‌خ كه خوای گه‌وره ژماره‌یان به 19 داده‌نێت : [سَأُصْلِيهِ سَقَرَ (26) وَمَا أَدْرَاكَ مَا سَقَرُ (27) لا تُبْقِي وَلا تَذَرُ (28) لَوَّاحَةٌ لِلْبَشَڕ (29) عَلَيْهَا تِسْعَةَ عَشَرَ (30)]المدپر 26-30 .
ئایا ئه‌مانه هه‌موو به ڕێكه‌وت ده‌بێت خۆ ئه‌گه‌ر وامان دانا كه یه‌كێكیان یان دوانیان به ڕێكه‌وته ئه‌ى ئه‌وانه‌ى دیكه هه‌موویان چۆن به ڕێكه‌وت ده‌بن و چۆن یاساكانی ئه‌گه‌ره‌كان ده‌توانێت ڕاڤه‌ى ئه‌و هه‌موو ڕێكه‌وتانه بكات ؟ هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش نابێت كه دانه‌رى كتێبێك هه‌روا به ئاره‌زووى خۆى بڵَێت فلانه حاڵه‌ت و فلان پیت ئه‌وه‌نده جار دووباره ده‌كه‌مه‌وه و له بابه‌ته‌كه‌مدا پابه‌ند ده‌بم كه كۆمه‌ڵی پیته‌كانی فلان حاڵه‌ت بكاته ژماره‌ی 19 و چه‌ند جاره‌كانی ، له پاش ئه‌وه‌ش قورئان به شێوه‌ى پچر پچر و له‌ماوه‌ى 23 ساڵدا دابه‌زیوه‌ته خواره‌وه و ئایه‌ته‌كان جارى وا هه‌بوه له ناوه‌ڕاستى سوڕه‌تێكه‌وه داده‌به‌زى بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) كه ئه‌و به سه‌ره‌تای سوره‌كه‌و كۆتایه‌كه‌ى ئاگادار نیه و ئینجا سوره‌ته‌كه ته‌واو ده‌كرا كه هه‌ندێك جار ماوه‌ى ته‌واو كردنی سوڕه‌تێك ده‌گه‌یشته 20 ساڵ ! له‌به‌ر ئه‌وه زۆر ئه‌سته‌مه كه موحه‌مه‌د (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) دانه‌رى ئه‌و قورئانه بو بێَت !!!
ئینجا با بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ژماره به‌رامبه‌ریانی كه له قورئاندا زۆر دووباره ده‌بێته‌وه كه جێگای سه‌رنج و تێڕامانه ، بۆ نمونه ووشه‌ى (الحیاه) و لێوه‌رگیراوه‌كانی 145 جار له قورئاندا دووباره بۆته‌وه له به‌رامبه‌ردا ووشه‌ى (الموت) و لیوه‌رگیراوه‌كانی 145 جار دووباره بۆته‌وه ....ئیتر هه‌روه‌ها بۆ ووشه‌ى (الدنیا) 115 جار‌و ووشه‌ى (الاخره) 115 جار دووباره بۆته‌وه....ووشه‌ى (الملائكه) 88 جار‌و ووشه‌ى (الشياطين) 88 جار دووباره بۆته‌وه...ووشه‌ى (الحر) 4 جار‌و ووشه‌ى (البرد) 4 جار دووباره بۆته‌وه...(المصائب) 75 جا‌و ووشه‌ى (الشكر)یش هه‌ر 75 جار دووباره بۆته‌وه...(العقل) و لێوه‌رگیراوه‌كانی 49 جار‌و (النور) و لێوه‌رگیراوه‌كانی هه‌ر 49 جار دووباره بۆته‌وه....!!ئایا ئه‌مانه هه‌موو ڕێكه‌وتن یان ئه‌مانه ئاماژه‌یه‌كن له ئاماژه زۆره‌كانی ئیعجازى ئه‌و قورئانه‌ی كه هه‌مووی ئیعجازه و له نێوانیشیاندا ئیعجازی داڕشتنی و ووشه و پیت و ژماره‌كانی !؟
وه‌ك و ووتمان ئه‌وانه‌ی پێشوو ئاماژه‌و به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ن كه قورئان دانراوى ده‌ستی مرۆڤ نیه چونكه هیچ دانه‌رێك ئه‌و تواناییه‌ى تیه كه له مێشكى خۆیدا ئاوا پیته‌كان و ژماره‌كان و ژماره‌یان و به‌و جۆره رێكبخات و موحه‌مه‌دیش (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) له كاتی خۆیدا به هیچ كه‌سی نه‌وتووه كه له كتێبه‌كه‌یدا ئیعجازی ژماره‌یی تێدا بێت به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه‌ى پێی خۆش نه‌بووه كه كه‌سێك خۆى سه‌رقاڵ بكات به زانستى پیت و ژماره‌كان له سه‌رده‌می خۆیدا .
ئایا ئێمه له به‌رده‌م زانستێكی نوێداین ؟
هه‌ندێك كه‌س به چاوێكی باشه‌وه ناڕوانێته ئه‌و تێڕونینه ئاماریه‌ى پیت و ووشه‌كانی قورئان و وا ده‌بینن كه ئه‌وه خوێنه‌رى قورئان دوورده‌خاته‌وه له بیركردنه‌وه و لێوردبوونه‌وه له ماناكانی قورئان ، ئێمه‌ش كه‌س هانناده‌ین بۆ دووركه‌وتنه‌وه له تێگه‌یشتنی قورئان و خۆ خه‌ریك كردن به ژماردنی پیته‌كانیه‌وه و لاى هه‌موو خوێنه‌رێكیش ژیری ئه‌لیكتڕۆنی نیه و بۆ ئه‌و گرفت نیه و هیچ ترسێكی پێ ناوێت ... به‌ڵكو ئه‌و هه‌ژماركردنه بۆ خۆى هه‌وڵدانێكه به‌رامبه‌ر به دیارده‌یه‌ك كه له به‌رده‌مماندا تێبینی دروست ده‌كات و كێ نكۆڵی ده‌كات با ئه‌و ڕاڤه‌یه كمان بۆ ئه‌و دیارده‌یه دابنێت . په‌یامبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌رباره‌ى قورئان ده‌فه‌رموێت: قورئان كتێبێكه هه‌رگیز عه‌جایبه‌كانی كۆتایی نایه‌ت ، و ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له عه‌جایبه‌كانی . خودای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت : [اللَّهُ الَّذِي أَنْزَلَ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ وَالْمِيزَانَ وَمَا يُدْڕيكَ لَعَلَّ السَّاعَةَ قَڕيبٌ (17)] الشورى :17 .
ده‌ى ئه‌وه چ ته‌رازوێكه ؟..ئه‌وه ته‌رازوویه‌كی زیندووه و هه‌تا تاڵه موویه‌كیش پێوانه ده‌كات ئیتر چۆن پیت و ژماره‌كان له بیر ده‌كات ... به‌ڕاستی ئه‌و دیارده‌یه كه پێویستی به تێڕامان و رگرینگی پێدان و لێَِوه‌شان هه‌یه ..هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌یه‌كی دیكه‌ى نوێیه كه ده‌یسه‌لمێنێت ئه‌و كتێبه‌ى وا له‌به‌ر ده‌ستماندا كه قورئانی پیرۆزه وه‌ك هه‌موو كتێبێكی دیكه نیه له هیچ شتێك‌دا !.
**********************************
ناوی كتێب : له نهێنیه‌كانی قورئان
نوسینی : مسته‌فا مه‌حمود
وه‌رگێڕانی : جه‌مال محه‌مه‌د ئه‌مین
تاییپ : هێرش ابوبكر

