سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
چه‌مکه هه‌ڵه‌کان
نوسینى/د.عادل الشویخ
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
به‌هه‌نا شێوه شاراوه نیه که جۆرى تێگه‌یشتنى په‌روه‌رشکاران بۆ چه‌مکى پارێزکارى التقوى به شێوه‌یه‌کى هه‌ڵه‌و دوور له میتۆدى پێشینان فاکته‌رێکى تر‌ى ئه‌و خاوبوونه‌وه‌یه‌یه ئه‌و ئاماژانه‌ى که هه‌ندێ له کتێبه‌کانى سۆفیه‌تى به جێیان هێشتوه له پێکه‌وه به‌ستنى بیرى خاوبوونه‌وه‌و پاشه‌کشه‌کردن به چه‌مکى پارێزکاریه‌وه یان له بۆچوونى به‌ستنه‌وه‌ى خۆپارێزى له شته گومانلێکراوه‌کان و ته‌نانه‌ت له هه‌ندێ له شته حه‌ڵاڵه‌کانیشدا به‌رێژه‌ى دورکه‌وتنه‌ى له دیارده‌کانى شۆره‌ت په‌یداکردن یان کاریگه‌رى بوون به بیدعه‌ى خۆدواخستنه‌وه ئه‌وا هه‌ندێ له‌مانه ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ناباشى له‌به‌ر چاویان هه‌بووه له‌سه‌ر ره‌فتارى هه‌ندێ له بانگخوازان تا کار گه‌یشته ئه‌وه‌ى هه‌رکه چه‌مکى گوێڕایه‌ڵیش به‌واتا ڵێڵه‌که‌ى هاته ڕوو ئیتر ئه‌و مانایه‌ى قوڵتر کرده‌وه ئه‌مه‌ش بوویه فاکته‌رێک تا بانگخوازان له ڕاپه‌راندنى ئه‌رکه‌کانى بانگخوازیاندا یان له مه‌سه‌له‌کانى پلان داناندا به ته‌واوه‌تى پشت ببه‌ستن به په‌روه‌رشکارانیان,,
به‌مجۆره‌ش تواناى تاکه‌کان کورت کرایه‌وه تا ئاستێکى زۆر سنوردار به‌رته‌سک بوویه‌وه یان گه‌یشتنه ئاستى نزیک بوویه‌وه له‌وه که تواناکانى داهێنان له بانگخوازاندا هه‌ر نه‌مێنێ ئه‌م حاڵه‌ته ناباشه ئه‌وه‌ى ده‌خواست که به جیددى وه‌ک دیارده‌یه‌کى بانگخوازى قسه‌ى له‌سه‌ر بکرێ و رێگه چاره‌ى بۆ بدۆزرێته‌وه له‌وانه‌یه ئه‌م دیارده‌یه‌ش زیاتر گه‌شه‌بکات کار به‌م پێیه‌ش بڕوات ئه‌وا به‌تێپه‌ربوونى کات ترسناکى مه‌سه‌له‌که زیاتر ده‌بێت به‌تایبه‌تى له‌م کاته‌دا که ڕه‌گه‌زو بنه‌ما دێرینه‌کان له‌به‌ر چاو و نبوون و هاوکات کاروچالاکیه‌کان به‌رفراوانبونێکیان پێوه دیاره جا به‌ده‌م پێویست بوون به شێوازى تازه له کار‌و چالاکى دا وا پێویست ده‌کات ره‌گه‌زى زیندوو وا داهێنانى تازه زیاتر ببن و بخرێنه‌ڕوو هه‌روه‌ها فراوانبونى پێگه‌ى کۆمه‌ڵى بانگخوازى گۆرینى بارودۆخى کار بڵاوبوونه‌وه‌ى رابوونى ئیسلامى تا ئاستێکى سه‌رتاسه‌رى فره‌جۆرى شێوازه‌کانى جموجۆڵ ئه‌مانه هه‌موو به‌جیددى ئه‌وه ده‌خوازن زۆر گرنکى بدرێ به په‌روه‌رده‌کردنى لایه‌نى ئیمان له ده‌روونى بانگخوازدا به گه‌شه‌پێدانى گیانى داهێنان له تاکدا ئیلهام وه‌رگرتن به‌ده‌ستپێشخه‌رى کردن بۆ ئه‌نجامدانى کارى به‌رهه‌مهێنه‌ر بێ ئه‌وه‌ى چاوه‌ڕێى فه‌رمان پێکردن و پاڵبداته‌وه و به‌ته‌نها ته‌نها پشت ببه‌ستێ به‌و رێنماییانه‌ى که بۆى دێت.

