سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
وانه قورئانیه‌کان/ وانه‌ى دووه‌م .... ناوه‌کانى قورئان
م.حیدر محمد
ناوه‌کانى قورئان به پێى ئه‌وه‌ى له‌ناو قورئاندا هاتووه گه‌لێک زۆرن، هه‌یانه زۆر بڵاون و سه‌ره‌کین، هه‌شیانه وه‌کو سیفه‌ت و ئاوه‌ڵناوێک بۆ قورئان باسکراوه، به پێى توانا له خواره باس له ناوه‌کانى قورئان ده‌که‌ین.
١- (القرأن) : له دیارترین و سه‌ره‌کیترین و بڵاوترین ناوه‌کانه، خواى گه‌وره تایبه‌تى کردووه بۆ ئه‌و په‌رتوکه‌ى بۆ پێغه‌مبه‌ر(محمد)ى ناردووه، پێشتر ئه‌و ناوه بۆ هیچ په‌رتوکێکى تر دانه‌نراوه، زاناکان ده‌لێن ماناى قورئان له زۆر خوێندنه‌وه هاتووه، واتا ئه‌و کتابه‌ى زۆر ده‌خوێندرێته‌وه، له موفره‌داتى راغبى ئه‌سفه‌هانى له باره‌ى قورئان ده‌ڵێت ( تسمية هذا الكتاب من بين كتب الله لكونه جامعا لثمرة كتبه، بل لجمعه ثمرة جميع العلوم).
واتا کۆى کتێبه ئاسمانیه‌کان و کۆى زانسته‌کانى پێشوو تر له قورئان کۆکراوه‌ته‌وه، به ئاماژه‌کردن بۆ ئایه‌تى (وتفصيل كل شي‌ء) (يوسف 111) به ته‌واوى ئه‌و واتاى سه‌ره‌وه پشت راست ده‌کاته‌وه، دانانى ئه‌م ناوه بۆ دوا په‌یامى خواى گه‌وره ماناى ئه‌وه‌ش ده‌گه‌یه‌نێ که ئوممه‌تى ئیسلامى ئوممه‌تێکى تایبه‌تن و پێشه‌واو رابه‌رایه‌تى هه‌موو میلله‌تانى تر ده‌که‌ن. له زۆر شوێنى قورئاندا خواى گه‌وره ئاماژه‌ى به‌م ناوه کردووه( شهر رمضان الذى انزل فيه القرأن) (بقرة 185) (ق والقران المجيد)(ق 1) ( ص والقران ذي الذكر) (ص 1) (ولقد يسرنا القرا‌ن للذكر) (القمر 17) (ولقد صرفنا للناس في هذا القرأن من كل مثل) (اسراء 89) (واذا قرأت القرأن جعلنا بينك و بين الذين لا يؤمنون حجابا مستورة)(اسراء 45) (فاذا قرات القان فاستعذ بالله من الشيطان الرجيم) (نحل 98 )، له‌گه‌ڵ چه‌ندین ئایه‌تى تر .
٢- (الكتاب): ناوى دووه‌مه بۆ قورئان ، له گه‌لێک له ئایه‌ته‌کان به‌م ناوه ئاماژه‌ى بۆ کراوه، واتا پارێزراوى و کۆکراوه‌یى له نێوان دوو به‌رگدا، که‌واته ئه‌م ناوه‌ش ته‌واوکه‌رى ناوى قورئانه چونکه قورئان واتا پاراستن به زۆر خوێندنه‌وه و له‌به‌رکردن، به‌ڵام کتاب واتا پاراستن به نووسین و کۆکردنه‌وه له نێوان دوو به‌رگدا، به‌مه‌ش قورئان تا رۆژى دواى پارێزراو ده‌بێت و ده‌مێنێته‌وه بێ ده‌ستکارى.خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ (ال‌م ذالك الكتاب لا ريب فيه هدا للمتقين) (بقرة 1-2) ( الر تلك ءايات الكتاب الحكيم) ( يونس 1) ( الر كتاب احكمت ءاياته ثم فصلت من لدن حكيم خبير) (هود1)
٣- (الذكر): پێش هاتنى ئیسلام هه‌موو میله‌ته‌کان کاتێک له‌ناو ده‌چوون له هیچ شوێنێک باسیان نه‌ده‌کرا، زۆربه‌ى زۆریان له‌بیر ده‌کران و ناویان نه‌ده‌ما، تا قورئان هات یه‌که یه‌که ئه‌و میلله‌تانه‌ى زیندوو کردنه‌وه و باسى ده‌کردن ، که تاوه‌کو ئێستاش به هۆى قورئانه‌وه گه‌لێک له‌و میلله‌تانه ده‌ناسین، (ص والقرأن ذي الذكر) (ص1) (لقد انزلنا اليكم كتابا فيه ذكركم)( انبياء 10) ( ونه لذكر لك و لقومك) (زخرف 44).
٤- (الروح): قورئان هه‌ناسه‌ى ژیانه قوئان رووحى ژیانه ، به‌بێ قورئان مرۆڤه‌کان مردووه‌کى جولاون، قورئان روحه بۆ زیندوویه‌تى دڵه‌کان، ئه‌و دڵه‌ى قورئانى تێدا نه‌بێ وه‌ک که‌لاوه‌یه‌کى وێرانه،(وكذالك انزلنا اليك روحا من امرنا )(الشورا 52)( او لو كان ميتا فاحييناه) (انعام 122).
٥- (الفرقان): قورئان جیاکه‌ره‌وه‌یه، چاکه و خراپه لێک جیاده‌کاته‌وه، تاریکى و روناکى لێک جیاده‌کاته‌وه، رێگاى راست و چه‌وت جیاده‌کاته‌وه،(تبارك الذي نزل الفرقان على عبده)(الفرقان 1).
٦- (البرهان): قورئان حوجه و به‌ڵگه‌یه بۆ مرۆڤه‌کان ، راستیه‌کان ده‌خاته پێش چاو، نادیاره‌کان دیارده‌خات و نارۆشنه‌کان رۆشن ده‌کاته‌وه ، وه‌ڵامى پرسیاره نادیاره‌کان ده‌داته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى مرۆڤه‌کان هیچ قسه‌یه‌کیان نه‌مێنێ و هیچ ئاڵۆزیه‌ک له‌به‌رچاویان دروست نه‌بێ ،(ياايها الذين امنوا قد جاءكم برهان من ربكم) (نسا‌ء 174).
جگه له‌م ناوانه قورئان ئه‌و ناوانه‌شى هه‌یه
( موعظة ، شفا‌ء، هدى ، رحمة،بصائر،نور،كلام،حديث،هادي،الحق،المنير،العظيم،الكريم،المجيد،العزيز،النعمة،الحبل،القصص،لمهيمن،الحكم،السراج،البشير،النذير،التبيان،العدل، المنادي، الشافي، الحكيم، الميزان، احسن الحديث، حق اليقين، التذكرة).

