سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
وانه قورئانیه‌کان/ وانه‌ى سێ یه‌م ... خوێندنى قورئان له مانگى ره‌مه‌زان
م.حیدر محمد
ئاشکرایه له‌گه‌ڵ هاتنى مانگى ره‌مه‌زان موسڵمانان هه‌وڵده‌ده‌ن زۆرترین خێر و چاکه به‌ده‌ست بهێنن له رێگاى ئه‌نجامدانى فه‌رزه‌کان و سوننه‌ته‌کانى پێغه‌مبه‌ر درودى خواى له‌سه‌ر بێت، به‌تایبه‌تى خوێندنى قورئانى پیرۆز، به‌ڵام هه‌ر له‌سه‌ره‌تاکانى هاتنى ئیسلام تاوه‌کو ئێستا پرسیاره‌ک خۆى دێنێته پێش ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، کامیان خێرتره، زۆر خوێندنى قورئان به‌بێ تێ گه‌یشتن و بیرلێکردنه‌وه‌ى یاخود که‌م خوێندنى به‌ڵام به ته‌ده‌بور و بیرلێکردنه‌وه له ئایه‌ته‌کان و تێگه‌یشتن و جێ به‌جێ کردنى ئایه‌ته‌کان.
پێشه‌وا ئیبن قه‌ییم له په‌رتوکه‌که‌ى به‌ناوى (زاد المعاد) ده‌ڵێ: زانایان بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ى ئه‌م پرسیاره دوو بۆچونیان هه‌یه:
هه‌یانه بۆ چونیان وایه که زۆر خوێندن و خێرا خوێند بێ بیرکردنه‌وه له ئایه‌ته‌کان خێرى زیاتره، به پیشت به‌ستن به‌م فه‌رمووده‌یه‌ى پێغه‌مبه‌ر درودى خواى له‌سه‌ر بێت که ده‌فه‌رموێ: هه‌رکه‌سێک پیتێک له قورئان بخوێنێ چاکه‌یه‌کى بۆ هه‌یه، چاکه‌یه‌کیش به‌رامبه‌ر به ده چاکه‌یه ئیمامى شافعى له لایه‌نگرانى ئه‌م بۆ چوونه‌یه.
به‌ڵام به‌شێکى زۆر زانایان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن که هێواش خوێندن و که‌مخوێندنى قورئان به‌ڵام بیرکردنه‌وه و تێگه‌یشتنى له‌گه‌ڵ دابێت خێرى زیاتره، چونکه قورئان بۆ بیرکردنه‌وه و تێگه‌یشتن و جێ به جێ کردن هاتووه.
ئیبن مه‌سعود ره‌زاى خواى له‌سه‌ر بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یه خوێندنێکى که‌م به بیرکردنه‌وه و تێگه‌یشتن خێرتره له خێرا خوێندن و بێ تێ گه‌یشتن. ئیمامى عه‌لى ره‌زاى خواى له‌سه‌ر بێت ده‌فه‌رموێ : قورئان خوێندێک که ته‌ده‌بور و بیرکردنه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ نه‌بێ خێرى تێدا نیه
ئیمامى حه‌سه‌نى به‌سرى ده‌فه‌رموێ : چۆن دڵێک ته‌ڕ ده‌بێ به نورى قورئان کاتێک هه‌موو ئامانجت ئه‌وه‌یه بگه‌یته دوا سوره‌تى قورئان، زانایانى سه‌له‌ف ده‌فه‌رموون ( نزل القرأن ليعمل به، فأتخذوا تلاوته عملا، ولهذا كان اهل القرأن هم العالمون به، والعاملون بما فيه) له سه‌حیحى بوخارى هاتووه: قه‌تاده ده‌فه‌رموێ برسیارم له ئه‌نه‌س کرد له‌سه‌ر خوێندنى قورئانى پێغه‌مبه‌ر، فه‌رموى (كان يمد مدا) .
پیاوێک پرسیارى کرد له زه‌یدى کوڕى سابت، چۆنى ده‌بینى ئه‌گه‌ر قورئان له حه‌وت رۆژ خه‌تم بکه‌م، ئه‌ویش فه‌رمووى ئه‌گه‌ر به نیو مانگ یان بیست رۆژ ته‌واوى بکه‌یت به‌ڵام تێى بگه‌یت و دڵت بۆ ئاماده بێت باشتره. ئه‌بو جومره هاته لاى ئیبن عه‌باس ، پێى گوت من که‌سێکم قورئان به‌خێراى ده‌خوێنم ،به شێوه‌یه‌ک له شه‌وێک هه‌موو قورئان ده‌خوێنم،
ئیبن عه‌باس ره‌زاى خواى له‌سه‌ر بێت فه‌رموى: ئه‌گه‌ر یه‌ک سوره‌ت بخوێنى به‌ڵام گوێیه‌کانت ببیستن له‌لاى من باشتره له‌وه‌ى ئێستات
، ئیبن مه‌سعود ره‌زاى خواى له‌سه‌ر بێت ده‌فه‌رموێ( لا تهذوا القرأن هذ الشعر، ولا تنثره نثر الدقل، وقفوا عند عجائبه و حركوا به القلوب، ولا يكن هم احدكم اخر سورة). به‌گشتى ئه‌م زانایانه ده‌لێن:
١- خوێندنى قورئان به ته‌ده‌بور و بیرکردنه‌وه کارى موسڵمانه چاکه‌کانه به‌ڵام خێرا خوێندنى قورئان مونافقیش ئه‌نجامى ده‌دات( ومثل المنافق الذى يقرأ القرأن كمثل الريحانة).
٢- خوێندنى قورئان به ته‌ده‌بور و بیرکردنه‌وه دڵَ و مێشک بۆى ئاماده ده‌بێت ، به‌ڵام خێرا خوێندنى قورئان سودى بۆ رۆح و دڵى مرۆڤ نابێ ئه‌مه‌ش ئامانجى قورئان نیه.
٣- خوێندنى قورئان به ته‌ده‌بور و بیرکردنه‌وه خێرى وه‌کو به‌خشینى یه‌ک دانه له گه‌وهه‌رێکى به نرخه، به‌ڵام خێرا خوێندنى قورئان وه‌کو ئه‌وه‌یه چه‌ندین درهه‌مى بێ نرخ بکه‌یته خێر.

