سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
بێ هیوایی
ئاماده‌كردنی : باوكی سه‌روه‌ر
*پێناسه/
ا/له رووی زمانه‌وانیه‌وه:-
بێ هیوا بوون به‌دوو مانا دێت كه ئه‌مانه‌ن:-
1- داپچڕانی هیوا بوون به‌شتێك و نه‌مانی هیچ ئاره‌زوویه‌ك لێی.
2- دوَڕان و زه‌لیلى و ژێر ده‌سته‌یی و بچووك بوونه‌وه.
ب/له رووی زاراوه‌كیه‌وه:-
بێ هیوابوون/ بریتیه له داپچڕانی هیوا له ده‌رچوون و ده‌ربازبوون له‌و بارودۆخه ناهه‌مواره‌ی كه ئێستا ئوممه‌ت تیایدا ده‌ژێت- چ وه‌ك تاك یان وه‌ك كۆمه‌ڵ -له لایه‌ن به‌رپرسان و هاوولاتیانه‌وه كه به شێوه‌یه‌ك سه‌ر بكێشێت بۆ زه‌لیلی و دۆڕان و خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دان.
پێشه‌كی /
مرۆڤ بوَیه ده‌ژیت و درێژه به ژیانی ده‌دات چونكه هیوای هه‌یه به شتێك یان شتانێك كه له داهاتوودا به ده‌ستی بهێنێت. وه رێژه‌ی جووڵه‌ی مروَڤ له ژیاندا وه‌ستاوه له‌سه‌ر رێژه‌ی هیواكه‌ی ،وه هه‌ركاتێك رێژه‌ى ئاستى هیواكه‌ی دابه‌زێت ئه‌وه به هه‌مان ئه‌ندازه ئاستى جووڵه‌ی له ژیاندا داده‌به‌زیت وه ئه‌گه‌ر هاتوو هیواكه‌ی به یه‌كجاره‌كی نه‌ما ئه‌وه كه‌سه‌كه چاوه‌ڕوانی مردن ده‌كات وه ره‌نگه به‌شێكیان به‌دوای مردن‌دا بگه‌ڕێن . وه روداوه‌كانی هه‌وڵی خوَكوشتن به‌ڵگه‌نه له‌سه‌ر راستی ووته‌كانمان. كه‌واته جووڵه‌ی مروَڤ له‌سه‌ر هیوا وه‌ستاوه وه دوژمنانمان هه‌وڵیان داوه وه هه‌وڵده‌ده‌ن به‌به‌رده‌وامی كه ئوممه‌تی ئیسلامی تووشی ده‌ردی بێ هیوایی بكه‌ن چونكه هه‌ركاتێك ئه‌م خه‌ونه‌یان بێته دى ئه‌وه ده‌توانن سه‌رجه‌م مه‌رامه گڵا وه‌كانیان بهێننه دی. وه ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین له رۆژگاری ئه‌مڕۆماندا ده‌بینین كه‌وا ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی تووشی ئه‌م ده‌رده بوونه به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان به‌لاَم به‌ڕێژه‌ی جیاواز له‌یه‌كتری . وه له پێناو چاره‌سه‌ركردنی تووشبوانی ئه‌م ده‌رده وه پاراستنی تووش نه‌بووان، به پێویستمان زانی كه‌وا تیشكێك بخه‌ینه سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هه‌ستیاره به‌هیوای سوود وه‌رگرتنی هه‌موو لایه‌ك لێی.
له‌گه‌ڵ رێزماندا ...... به‌شی په‌روه‌رده
**********************************
*پێناسه/
ا/له رووی زمانه‌وانیه‌وه:-
بێ هیوا بوون به‌دوو مانا دێت كه ئه‌مانه‌ن:-
1- داپچڕانی هیوا بوون به‌شتێك و نه‌مانی هیچ ئاره‌زوویه‌ك لێی.
2- دوَڕان و زه‌لیلى و ژێر ده‌سته‌یی و بچووك بوونه‌وه.
ب/له رووی زاراوه‌كیه‌وه:-
بێ هیوابوون/ بریتیه له داپچڕانی هیوا له ده‌رچوون و ده‌ربازبوون له‌و بارودۆخه ناهه‌مواره‌ی كه ئێستا ئوممه‌ت تیایدا ده‌ژێت- چ وه‌ك تاك یان وه‌ك كۆمه‌ڵ -له لایه‌ن به‌رپرسان و هاوولاتیانه‌وه كه به شێوه‌یه‌ك سه‌ر بكێشێت بۆ زه‌لیلی و دۆڕان و خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دان.
*تێبینی/ ئه‌گه‌ر هاتوو بێ هیوا بوونه‌كه رێژه‌كه‌ی زۆر بوو ئه‌وه له زمانی عه‌ره‌بی دا پێی ده‌وترێت (القنوط) كه له قورئانی پیرۆزشدا به‌كارهاتووه .بۆ نموونه (قل یاعبادی الزین ا سرفوا على انفسهم لاتقنگوا من رحمه الله ...) الزمر / 53.واته " ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علية وسلم ) پێیان بڵێ : خودا ده‌فه‌رموێت : ئه‌ی به‌نده‌كانم ئه‌وانه‌ی كه خۆتان گوناهتان بار كردووه و هه‌ڵه‌تان زۆره نا‌ئومێد مه‌بن له ره‌حمه‌تی خودا ..." .
*نیشانه‌كانى بىَ هیوا بوون
-1 ده‌ست به‌ردان له پابه‌ند بوون به ئیسلام: به بیانووی ئه‌وه‌ی كه پابه‌ند بوون تووشی ناهه‌مواری و ناره‌حه‌تی كردوین و هه‌ڵی به دوژمنان داوه دژایه‌تیمان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن و جه‌نگمان له‌دژ ئه‌نجام بده‌ن به ناوی توندڕه‌وی و تیرۆره‌وه .
-2 دانیشتن و وازهێنان له كاری په‌روه‌رده‌و بانگ خوازی بۆ خودا: به بیانووی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و كه‌سانه‌ی دێن به‌ره‌و پیری بانگه‌وازه‌كه راده‌پێچرێن بۆ به‌ندینخانه‌كانی سته‌مكارانی ئه‌م ئوممه‌ته ، یان به بیانووی ئه‌وه‌ی كه ئێمه به چه‌ندین ساڵ دروستیان ده‌كه‌ین كه چی ئه‌وانی تر له رێگای ده‌زگای راگه‌یاندن و قوتابخانه‌و په‌یمانگاكان ده‌یروخێنن(ئه‌وانه له بیریان چۆته‌وه كه كاری بانگخوازی له‌وێ كۆتایی پێ دێت كه كاره‌كه‌ی خۆی به‌رێك و پێكی ئه‌نجام بدات وه سه‌رئه‌نجامه‌كه‌ی به خودا راسپێرێت).
-3متمانه نه‌بوون به‌هیچ شتێك كه په‌یوه‌ندی به ئیسلامه‌وه هه‌بێت چ له بواری ئابوری یان ته‌ندروستی-راگه‌یاندن-رامیاری-كۆمه‌لایه‌تی.....هتد.به‌ڵكو هه‌ر ئه‌وه‌نده نا له‌وه‌ش زیاتر به‌كه‌م سه‌یركردنی و گاڵته پێ كردنیش.
-4 سارد كردنه‌وه‌و دابه‌زاندنی وره‌ی كه‌سانی بانگخوازو پابه‌ند بوو به ئیسلام: به بیانووی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م كه‌سانه ته‌نها ته‌مه‌نێكی زوَریان به‌سه‌ر بردووه له ئازار‌و ناخۆشی كه زیانی هه‌بووه بۆ خۆیان و خێزان و كه‌س و كاریان و به‌ڵكو بۆ تێكرای ئوممه‌ت .
-5 متمانه‌ی ته‌واو ره‌ها به دوژمنانی ئه‌م ئوممه‌ته: به بیانوی ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان له هه‌موو شتێك سه‌ركه‌وتوون و جڵه‌وی هه‌موو خه‌ڵكیان به ده‌سته‌وه‌یه و توانادارن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌ر كاتێك و به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بیانه‌وێت ده‌توانن ئازارمان پێ بگه‌یه‌نن [ئه‌وانه له‌بیریان چۆته‌وه كه ته‌نها خودا (القوي ,القادر, الرافع, الخافظ, المعز, المذل ه...هتد)] .
6- بڕوا كردن به هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه دوژمنانمان ده‌یڵێن ده‌رباره‌مان به تایبه‌تی له شێواندنی مێژووماندا. هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش نا به‌ڵكو له‌مه‌ش زیاتر دووباره ووتنه‌وه‌یان و بڵاو كردنه‌وه‌یان له نێو خۆماندا به هه‌موو شێواز‌و هۆكارێك.
**********************************************
حوكمى بىَ هیوایى له ته‌رازووى ئیسلامدا*
بێ هیوابوون قه‌ده‌غه كراوه و حه‌رامه له ئاینی پیرۆزى ئیسلامدا، له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌ر كه‌سێك بڕواى به خودا هه‌بێت نابێت بىَ هیوا بێت چونكه خودایێكه كه (ألرحمن - ألرحيم - ألرؤوف - ألكريم - ألفتاح .....هتد)ه . جا چۆن مرۆڤ تووشى بێ هیوایى ده‌بێت مه‌گه‌ر ته‌نها كه‌سێك بڕواى به‌م خودایه نه‌بێت (په‌نابه‌خوا) .
-1وه له قورئانى پیرۆزدا ئه‌م راستیه زۆر به روونى ده‌رده‌كه‌وێت، بۆ نموونه سه‌رنجی ئه‌م ئایه‌تانه‌ى خواره‌وه بده :-
((يابني اذهبوا فتحسسوا من يوسف و آخيه ولا تيئسوا من روح الله انه لاييأس من روح الله الا القوم الكافرون )) یوسف / 87
واته (( یعقوب (علیه السلام) ووتى " كوڕه‌كانم بچنه‌وه‌و گوێ هه‌ڵخه‌ن بۆ یوسف و براكه‌ى، له سۆز‌و میهره‌بانی خودا‌ش نا‌ئومێد مه‌بن چونكه به‌ڕاستى كه‌س نا‌ئومێد نابێت له سۆز‌و میهره‌بانى خوا جگه له كه‌سانى خوانه‌ناس و بىَ باوه‌ر " ..
-2(( والذين كفروا بآيات الله ولقائه اولئك يئسوا من رحمتي واولئك له‌م عذاب اليم )) العنكبوت / 23 .
واته " ئه‌وانه‌ى كه بڕوایان نیه به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌كانى خوا‌و به دیدار‌و ئاماده بوونى به‌رده‌م باره‌گاكه‌ى (بۆ لێپرسینه‌وه) ئائه‌وانه (خودا ده‌فه‌رموێت) له میهره‌بانى من نائومێدن و ئه‌وانه سزاى زۆر به‌ئێش بۆیان ئاماده‌یه ".
-3 (( قالوا بشرناك بالحق فلاتكن من القانطين . قال ومن يقنط من رحمة ربه الا الضالون )) الحجر / 55 - 56 .
واته " فریشته‌كان وتیان : به‌ڕاستى مژده‌ت ده‌ده‌ینىَ كه‌واته نه‌كه‌یت له‌و كه‌سانه بیت كه نائومێدن ( له به‌خششه‌كانى خودا ) ، ابراهیم (علیه السلام ) ووتى : ئایا كىََ نا‌ئومێد ده‌بێت له ره‌حمه‌ت و به‌خششه‌كانى په‌روه‌ردگار مه‌گه‌ر كه‌سانێك كه گومڕاو سه‌رگه‌ردانن ".
********************************
*هۆیه‌كانى تووش بوون به بىَ هیوایى
(1) زۆرى و به‌رده‌وامى شكست و سه‌رنه‌كه‌وتن. ئه‌مه له‌لایه‌ك له لایه‌كى تریشه‌وه پشت گوىَ خستنى له‌خۆ پرسینه‌وه‌و به خۆداچوونه‌وه له هۆیه‌كانى سه‌رنه‌كه‌وتن .
(2) بىَ ئاگا بوون و شاره‌زانه‌بوون له حوكمى حه‌رام بوونى بىَ هیوایى له ئیسلامدا .
(3) ته‌نها سه‌رنج دان و له‌به‌رچاوبوون و خوێندنه‌وه‌ى روداوه‌كانى سه‌رنه‌كه‌وتن. ئه‌مه له‌لایه‌ك . له‌لایه‌كى تریشه‌وه له‌به‌رچاونه‌بوون و نه‌خوێندنه‌وه‌ى روداوه‌كانى سه‌ركه‌وتن له رابردوو و ئێستاشدا .
(4) بىَ ئاگابوون له شكسته‌كانى دوژمنان له‌لایه‌نه‌كانى ژیانیاندا وه‌ك(روخانى لایه‌نى ره‌وشتى و بڵاوبونه‌وه‌ى دڵه‌ڕاوكىَ و نه‌خۆشیه ده‌روونى و جه‌سته‌ییه كوشنده‌كان له نێویاندا وه‌ك دیارده‌ى خۆكوشتن و نه‌خۆشى ئایدز و ..... هتد .
(5) نه‌ناسینى خوداى گه‌وره وه‌كو خۆى كه خاوه‌نى ناو و سیفه‌ته به‌رز و ته‌واوه‌كانه وه‌ك (العظيم - الكبير - الرحيم - الكريم - الواسع - الفتاح - الهادي .....هتد) ، وه ئه‌م ناو وسیفه‌تانه ره‌نگى داوه‌ته‌وه له بونه‌وه‌ردا .
(6) گومانى خراپ بردن به‌خوای گه‌وره: به‌وه‌ی كه پشتگیری باوه‌ڕداران ناكات و ئاینی خۆی سه‌ر ناخات .وه‌ك خوای گه‌وره ده‌رباره‌ی دووڕو و بێ بڕواكان ده‌فه‌رموێت:-((ويعذب المنافقين والمنفقات والمشركين والمشركات الضانين بالله ظن السو‌ء عليهم دائرة السو‌ء وغضب الله عليهم ولعنهم وأعد له‌م جهنم وساءت مصيرا)) الفتح/6 .
واته " له‌ولاشه‌وه ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی دووڕو موشریكه‌كان چ پیاوانیان چ ئافره‌تانیان بدات، ئه‌وانه‌ی كه تێكڕای گومانی خراپیان ده‌رباره‌ی خودا هه‌یه، ئه‌وگومانه خراپه‌یان هه‌ر بۆ خۆیان ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌وانه خودا نه‌فرینی لێ كردوون و دۆزه‌خی بۆ ئاماده كردوون ئای كه سه‌ره‌نجامێكی یه‌كجار سه‌خت و سامناكه ".
(7) لێدان و له ناو بردنی هه‌وڵه‌كانی سه‌ركه‌وتن یان له بابردنیان له پێش وه‌خته له لایه‌ن دوژمنانه‌وه.
(8) ناساندن و نیشاندانی مێژووی ئوممه‌تی ئیسلامی به شێوه‌یه‌كی شێوێندراو و پارچه پارچه كرا‌و وه به‌تایبه‌تیش له لایه‌ن زۆرینه‌ی رۆژهه‌ڵات ناسه‌كانه‌وه (المستشرقین).
(9) پارچه پارچه بوون و له یه‌ك ترازانی ئوممه‌تى ئیسلامی.
(10) بێ ئاگابوون و شاره‌زا نه‌بوون له یاساكانی خودای گه‌وره (السنن الآلهية) له رووبه‌ڕو بوونه‌وه و چاره‌سه‌ركردنی شكست و سه‌رنه‌كه‌وتنه‌كان.
كه یاساكه‌ی بریتیه له:. (هه‌وڵ دان و كاركردن+پشت به‌ستن به خودای گه‌وره).
(11) ژیان به‌سه‌ر بردن له ژینگه‌یه‌ك كه بێ هیوایی زاڵ بێت به سه‌ریه‌وه وه‌ك (ماڵ-قوتابخانه-شوێنی كار....هتد). به تایبه‌تی كه‌سی لاواز زۆر كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ری دا.
(12) لاوازی ووره و دابه‌زینی و خاوبوونه‌وه‌ی ویسته‌كان.
(13) بێ ئاگابوون له‌سه‌ر ئه‌نجام و ئاسه‌واره وێرانكاریه‌كانی بێ هیوایی.
*شوێنه‌وار و سه‌رئه‌نجامه‌كانى بىَ هیوا بوون
ڕ/له‌سه‌ر تاكه‌كان.
-1دانیشتن و وازهێنان له جێ به جێ كردنی ئه‌ركه‌كانی پابه‌ند بوون به ئیسلام و بانگه‌وازی كردن بۆی.
2- بانگه‌وازكردنی خه‌ڵكانی تر بۆ دانیشتن و وازهێنان له جێ به‌جێ كردنی ئه‌ركه‌كان (كه به‌مه‌ش گوناهی خۆی و كه‌سه‌كانی تریش له ئه‌ستۆ ده‌گرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی له گوناه ئه‌وان كه‌م بكاته‌وه).
3- مل كه‌چ بوون خۆ به ده‌سته‌وه‌دان بۆ دووژمنانی خودا‌و پێغه‌مبه‌ر(صلى اللة علية وسلم) ,چونكه واده‌زانێت كه ڕزگار بوون و سه‌رفرازی له‌وێ دایه نازانێت كه پێچه‌وانه‌كه‌یه‌تی.
4- گومان كردن له هه‌موو شتێك كه په‌یوه‌ندی به ئیسلامه‌وه هه‌بێت تاڕاده‌یه‌ك ده‌گاته تانه لێدان و شێواندنی، كه ئه‌م تاوانه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ى مرۆڤ به‌ره‌و هه‌ڵدێر ببات.
5- بوون به پێشه‌نگێكى خه‌راپ بۆ خه‌ڵكانی تر، كه به‌مه‌ش تاوانی خۆیی و چاولێكه‌رانی هه‌ڵده‌گرێت به پێی ئه‌ندازه‌ى چاو لێكردنه‌كه (به‌بێ ئه‌وه‌ى كه له تاوانی ئه‌وان كه‌م بكاته‌وه/ وه‌كو ووتمان له پێشتر) .
ب/له سه‌ر كاری ئیسلامى .
1- له كارخستن و وه‌ستاندنی كاری ئیسلامی، كه ئه‌مه‌شه خه‌ونی به‌رده‌وامی دووژمنان .
2- كاركردن به خاوه خاو و بێ سه‌روبه‌رى ، كه به‌مه‌ش ڕێگاكه دوور‌و درێژ ده‌بێته‌وه و ده‌رفه‌ت به دووژمنان ده‌دات كه به پێشمان بكه‌ون له رێڕه‌وی ژیاندا .
3-لادانی ئاڕاسته‌ى كار له ڕێگای خۆی، به بیانووى خۆ به دوورگرتن له پێكدادان و رووبه‌ڕوبوونه‌وه .
*چاره‌سه‌رى بىَ هیوابوون و خۆپاراستن لێى .
1- ناسینی راست و دروستی خودای گه‌وره و گومانی باش پێ بردنی . خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:-
[ [ وَعَدَ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا مِنْكُمْ وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ لَيَسْتَخْلِفَنَّهُم فِي الأَرْضِ كَمَا اسْتَخْلَفَ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ وَلَيُمَكِّنَنَّ لَهُمْ دِينَهُمْ الَّذِي ارْتَضَى لَهُمْ وَلَيُبَدِّلَنَّهُمْ مِنْ بَعْدِ خَوْفِهِمْ أَمْناً يَعْبُدُونَنِي لا يُشْڕكُونَ بِي شَيْئاً وَمَنْ كَفَرَ بَعْدَ ذَلِكَ فَأُوْلَئِكَ هُمْ الْفَاسِقُونَ (55))] النور - 55.
واته " خوا به‌ڵێنی دڵنیا به‌خش و ته‌واوى داوه به‌وانه‌ى باوه‌ڕیان هێناوه له ئێوه و كار‌و كرده‌وه چاكه‌كانیان ئه‌نجامداوه به‌ڕاستی له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا جێ‌نشین و پایه‌داریان ده‌كات له وڵات‌دا هه‌روه‌ك چۆن ئیماندارانی پێش ئه‌وانی جێنیشین كردووه و ئه‌و دین و ئاینه‌یان بۆ ده‌چه‌سپێنێت خوا خۆی پێی رازیه هه‌روه‌ها ترس و بیمیان بۆ ده‌گۆڕێت به ئارامی و هێمنی ئه‌و كات به‌ته‌واوه‌تی هه‌ر من ده‌په‌رستن وه هیچ هاوه‌ڵێكم بۆ بڕیار ناده‌ن ".
2- دڵنیابوون له‌وه‌ى كه بآ هیوایی له ڕه‌وه‌شتی گومڕاو بآ باوه‌ڕه‌كانه نه‌وه‌ك ره‌وشتی ئیماندارانی ڕاسته‌قینه .
3- سه‌یركردن و سه‌رنجدانی به‌رده‌وام بۆ ژیان و به‌سه‌رهاتی پێغه‌مبه‌ران (علیهم السلام) و به تایبه‌تیش پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویستمان محمد (صلى اللة علية وسلم)، كه چۆن كار وكۆششیان كرد‌و به‌رگه‌ى هه‌موو ئازاره‌كانیان گرت و متمانه‌یان هه‌بووه به سه‌ركه‌وتنی خودایی، بۆ نموونه:-
- پێغه‌مبه‌ر ابراهیم (علیه السلام) فڕێدرایه نێو ئاگره‌وه فه‌رمووى ((حسبی الله ونعم الوكیل)) / واته " خودا به‌سمه كه پشتیوانمه وه باشترین پاڵپشتمه " خواى گه‌وره به هانای هات وه فه‌رموووى به ئاگره‌كه [ [ قُلْنَا يَا نَارُ كُونِي بَرْداً وَسَلاماً عَلَى إِبْرَاهِيمَ (69)](69)] الانبیا ْ 69 / واته " ئێمه‌ش ووتمان ئه‌ى ئاگر سارد‌و سه‌لامه‌ت به له‌سه‌ر ئیبراهیم " .
- وه هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر مو‌سا (علیه السلام) كه فیرعه‌ون و سوپاكه‌ى به دوای خۆى و ئیمانداره‌كان كه‌وت بۆ له‌ناوبردنیان مو‌سا (علیه السلام) فه‌رمووى (كلا ان معی ربی سیهدین) واته " كه قه‌ومه‌كه‌ی پێیان ووت (انا لمدركون) /واته ئێمه ده‌كه‌وینه ژێر ده‌ستی فیرعه‌ون و سوپاكه‌ى ) پێغه‌مبه‌ر مو‌سا (علیه السلام) فه‌رمووی " نه‌خێر خوام له‌گه‌ڵ دایه و ڕێنمونیم ده‌كات و ڕزگارم ده‌كات" . هه‌ر ئه‌ویش بوو كه خودا ده‌ریای بۆ شه‌ق كردن و په‌ڕینه‌وه‌و ڕزگار بوون و فیرعه‌ون و سوپاكه‌ی له ناو برد.
- وه هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رى ئازیزمان (صلى اللة علية وسلم) كه هیجره‌تی كرد و به‌ده‌رنرا له‌شارى خۆی به‌ڵام دوای چه‌ند ساڵێك به‌سه‌ر به‌رزیه‌وه گه‌ڕایه‌وه شاره‌كه‌ى و دوژمنان دۆڕان و زه‌لیل بوون . وه له كاتی هیجره‌تدا پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویشت (صلى اللة علية وسلم) به هاوه‌ڵی به‌ڕێزو خۆشه‌ویستی ئه‌بوبه‌كر (ڕه‌زای خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رموو [...لا تَحْزَنْ إِنَّ اللَّهَ مَعَنَا...]التوبه40 / واته " خه‌م و خه‌فه‌ت مه‌خۆ چونكه ئێمه خودامان له‌گه‌ڵ دایه"
4- خوێندنه‌وه‌و شاره‌زبوونی ڕاست و دروست ده‌رباره‌ى مێژووى ئیسلامیمان .بۆ نموونه :-
ڕ- شارى قودس بۆماوه‌ى 91 ساڵ له ژێر ده‌ستى خاچ په‌رستان دا بوو له پاشان له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌ركرده (ێلاحه‌ددینى ئه‌یوبی) ڕزگار كرا له‌ساڵی 591 كۆچی .
ب- مه‌غۆله‌كان له ساڵی 656ی كۆچی شارى به‌غدایان داگیركرد به‌ڵام له‌ساڵی 658ی كۆچی (واتا دوای ته‌نها دوو ساڵ) له شه‌ڕی عین جالووت تێك شكان و له پاشانیش موسوڵمان بوون .
5- سه‌یركردنی ڕاست و دروست بۆ واقیعی ئێستای ئوممه‌ت (خوێندنه‌وه‌ى لایه‌نه باشه‌كانی كه هیوا ده‌به‌خشن به مرۆڤ )بۆ نموونه :
ڕ- لایه‌نى كۆمه‌ڵایه‌تی / زۆربوونی كارى خێرخوازى .
ب- لایه‌نی ئابوورى / به‌گڕخستنی كه‌رسته‌كان و بوونی بانكه ئیسلامیه‌كان به‌سه‌ركه‌وتوویی.
ج- لایه‌نی ڕامیارى و كارگێڕی / زۆربوونی لێكۆڵینه‌وه و گرێ دانی
د- لایه‌نی خێزان و په‌روه‌رده‌ى منداڵان / دروست بوونی چه‌ندین خێزانی نموونه‌یی و زۆربوونی كتێبه‌كانی تایبه‌ت به خێزان و په‌روه‌رده‌ى منداڵ .......هتد.
6- خوێندنه‌وه و سه‌رنجدانی بارودۆخی ناهه‌موارى دوژمنانی دوێنێ و ئه‌مڕۆ / بۆ نموونه /غه‌زای به‌در-خه‌نده‌ق-حنین-بنوقینقاع-خیبر...شه‌ڕی خاچ په‌رستان ...هتد.
خودای گه‌وره ده‌فه‌رموێت[ وَلا تَهِنُوا فِي ابْتِغَاءِ الْقَوْمِ إِنْ تَكُونُوا تَأْلَمُونَ فَإِنَّهُمْ يَأْلَمُونَ كَمَا تَأْلَمُونَ وَتَرْجُونَ مِنْ اللَّهِ مَا لا يَرْجُونَ وَكَانَ اللَّهُ عَلِيماً حَكِيماً (104)]النسا ْ/104 واته " له به‌رامبه‌ر ( له‌شكری بێ باوه‌ڕانه‌وه كه شه‌ڕتان پێ ده‌فرۆشن یان به‌ربه‌ستن له رێگه‌ی پێگه‌یاندنی بانگه‌وازی خودا ) سستی وكه‌مته‌رخه‌می مه‌كه‌ن وبكه‌ونه دوایان، چونكه ئه‌گه‌ر ئێوه ئێش و ئازار‌و ماندوێتی و برینداریتان بۆ پێش بێت، بۆ ئه‌وانیش هه‌ر پێش دێت به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئێوه به ئومێد‌و به ته‌مان له لایه‌ن خوداوه ده‌ستان بكه‌وێت (له به‌هه‌شتدا)ئه‌وان به ته‌مای نین خودا هه‌میشه و به‌رده‌وام زانا‌و دانایه ".
7- به خۆدا چوونه‌وه‌و له خۆ پرسینه‌وه‌ی به‌رده‌وام ده‌رباره‌ى زانینی هۆیه‌كانی سه‌رنه‌كه‌وتن وه له پاشان كاركردن بۆ چاره‌سه‌ركردن و خۆ ڕزگاركردن لێی .
8- سه‌رنجدانی ئه‌م گه‌رم و گوڕیه‌ى ته‌وژمی موسوڵمان بوونی ناموسوڵمانان به تایبه‌تی له ئه‌وڕوپادا .
9- له‌به‌ر چاوگرتنی سه‌ركه‌وتنه‌كان له‌پاڵ سه‌رنه‌وكه‌وتنه‌كان وه دڵنیابوون له‌وه‌ى كه له پاش ناخۆشى خۆشی دێت ئه‌گه‌ر ئێمه خۆمان راست بكه‌ینه‌وه . خودای گه‌وره ده‌فه‌رموێت [فَإِنَّ مَعَ الْعُسْڕ يُسْراً (5) إِنَّ مَعَ الْعُسْڕ يُسْراً (6)]الشرح/5-6 واته " به‌ڕاستی هاوڕێ له‌گه‌ڵ ته‌نگانه‌دا خۆشی و ئاسووده‌یی دێت ،بێگومان به دڵنیایه‌وه هاورىَ له‌گه‌ڵ ته‌نگانه‌دا خۆشی و ئاسوده‌یی هه‌ر دێت " .
10- ڕه‌فتاركردن به زانایی و دانایی بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان له مه‌ترسی له ناو چووندا، چونكه دووژمنان زۆر حه‌ز ده‌كه‌ن كه موسوڵمانان هه‌رده‌م ده‌ست به‌تاڵ بن وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت[وَدُّوا لَوْ تَكْفُرُونَ كَمَا كَفَرُوا فَتَكُونُونَ سَوَاءً فَلا تَتَّخِذُوا مِنْهُمْ أَوْلِيَاءَ حَتَّى يُهَاجِرُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ فَإِنْ تَوَلَّوْا فَخُذُوهُمْ وَاقْتُلُوهُمْ حَيْثُ وَجَدْتُمُوهُمْ وَلا تَتَّخِذُوا مِنْهُمْ وَلِيّاً وَلا نَصِيراً (89)]النسا ْ/ 89
واته "ئه‌و دووڕوانه ئاواته خوازن كه ئێوه‌ش بێ باوه‌ڕبن وه‌ك خۆیان بێ باوه‌ڕبوون، ئه‌و كاته (هه‌ردوو لاتان)یه‌كسان ده‌بن له بێ باوه‌ڕیدا...".
11- سووربوون له به‌دیهێنانی یه‌ك ڕیزى موسوڵمانان و پاراستنی .
12- خۆ رزگاركردن له كه‌سانی بێ هیوا وه ژیان به‌سه‌ربردن له‌گه‌ڵ كه‌سانی گه‌شبین .
13- ئاگاداربوون و ترسان له زیادبوونی به‌رده‌وامی گوناهی بێ هیوایی ،چونكه وه‌كو ووتمان كه‌سه‌كه ده‌بێته پێشه‌نگێكی خه‌راپ بۆ خه‌ڵكی ،خودای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:-
[لِيَحْمِلُوا أَوْزَارَهُمْ كَامِلَةً يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَمِنْ أَوْزَاڕ الَّذِينَ يُضِلُّونَهُمْ بِغَيْڕ عِلْمٍ أَلا سَاءَ مَا يَزِرُونَ (25)]النحل/25 . واته " ئه‌وان له ڕۆژی قیامه‌تدا ده‌بێت كۆڵێ گوناه و تاوانی خۆیان به ته‌واوى هه‌ڵگرن ،هه‌روه‌ها له گوناهی ئه‌وانه‌ش هه‌ڵده‌گرن كه گومڕایان كردوون بێ زانست و زانیارى(بێ ئه‌وه‌ى كه له بارى(له گوناهی) ئه‌وان كه‌م بێته‌وه) ئاگاداربن چه‌ند خه‌راپ و ناشیرینه ئه‌و بارگرانیه‌ى كه هه‌ڵیده‌گرن ".
14- ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى بێ هیوایی به ووره‌ى به‌رزو ڕاستگۆیانه، چونكه خودای گه‌وره پاڵپشتی ئه‌م هه‌نگاوه ده‌كات وه‌ك ده‌فه‌رموێت:-[ وَالَّذِينَ جَاهَدُوا فِينَا لَنَهْدِيَنَّهُمْ سُبُلَنَا وَإِنَّ اللَّهَ لَمَعَ الْمُحْسِنِينَ (69)]العنكبوت/69
. واته " ئه‌وانه‌ى كه له پێناو ئێمه‌دا هه‌وڵ و كۆششیان كردووه سوێند به خوا به ڕاستی ئه‌وانه رَێنمویی ده‌كه‌ین بۆ هه‌موو ڕێگه‌یه‌كى چاك و دروستی خۆمان بێگومان خوای په‌روه‌ردگار هه‌میشه له‌گه‌ڵ چاكه‌كاراندایه " .
15- له‌به‌ر چاوگرتنی یاساكانی خودای گه‌وره له ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى بێ هیوایی كه بریتیه له [...إِنَّ اللَّهَ لا يُغَيِّرُ مَا بِقَوْمٍ حَتَّى يُغَيِّرُوا مَا بِأَنفُسِهِمْ...الرعد/11. واته "...بێگومان خودا بارودوخی هیچ گه‌لێك ناگۆڕێت تاوه‌كو ئه‌وان ئه‌وه‌ى به خۆیان ده‌كرێت نه‌یگۆرن و نه‌یكه‌ن...." .
16- له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌نجامه وێرانكاریه‌كانی بێ هیوابوون
( وآ‌خر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين )
ئاماده‌كردنی : باوكی سه‌روه‌ر
تایپ : هێرش ابوبكر

