سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
به‌خششه‌کانى خودا.....چیرۆک
مامۆستا شێرزاد
ئاماده‌کردنى: هاوار غریب
الحمد لله رب العالمین . الصلاه والسلام على حبیبنا محمد (صلى الله عليه وسلم) وعلى اله وصحبه اجمعین . السلام علیکم ورحمه الله وبرکاته.
ئازیزان و خۆشه‌ویستان ره‌حمه‌ت و میهره‌بانى خواى گه‌وره بڕژێت به‌سه‌رتانا. یاره‌بى خوایه‌گیان ، له گوناهه‌کانمان خۆشبیت و دڵ و ده‌رونمان به‌نورى خۆت ڕوناک بکه‌یته‌وه. خوایه‌گیان هیدایه‌تمان بده‌ى ، راگیرمان بکه‌ی له‌سه‌ر ڕاسته ڕێى ئیسلام ئه‌م ڕه‌مه‌زانه‌مان لێ قبوڵ بکه‌یت ،یاره‌بى خوایه‌گیان به‌به‌هه‌شتى به‌رینمان شاد بکه‌یت، یاره‌بى خوایه‌گیان ئه‌وانه‌ى لێقه‌وماون و داوات لێده‌که‌ن به هانایان بچیت، وه ئه‌وانه‌ى نه‌خۆشن شیفایان بده‌یت، خوایه‌گیان ئه‌وانه‌ى قه‌رزارن، به‌ره‌که‌ت بخه‌یته رزقیان، خوایه‌گیان به‌هاناى ئه‌وانه بچیت، که خه‌م و په‌ژاره‌یان هه‌یه‌و بۆیان سوک بکه‌یت یا أکرم الاکرمین.
ئازیزانم... بۆ چیرۆکى ئه‌م جاره‌مان تا ببێته مایه‌ى په‌ندوو عیبره‌ت وه‌رگرتنمان،
ئه‌چینه خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) چونکه تا خواى گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علية وسلم)قسه‌مان بۆ بکه‌ن، نابێت ئێمه هیچ قسه‌یه‌ک بکه‌ین ، چونکه قسه‌ى ئه‌وان به‌ر له‌هه‌موو قسه‌یه‌که. ڕاى ئه‌وان به‌ر له‌هه‌موو ڕایه‌که‌ى ده‌ستورى ئه‌وانه به‌ر له هه‌موو ده‌ستورو بڕیارى که‌سێکه ئه‌مشه‌و له خزمه‌ت پێغه‌مبه‌رمان (صلى الله علية وسلم) دا ده‌بین بزانین چیمان بۆ ئه‌لێت: جابرى کورى عبدالله (رةزاى خواى لةيةر بيَت) که پێغه‌مبه‌ر (صلة الله علية وسلم) ئه‌فه‌ر مووێت: ئه‌ى صحابیه‌کان جبڕائیل ئه‌م چیرۆکه‌ى بۆ گێراومه‌ته‌وه ، که‌واته چیرۆکه‌که هى حه‌زره‌تى جبرائیله، بابزانین چى به‌پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علية وسلم ) ئه‌لێت:ئه‌فه‌رمووێت له‌به‌نى ئیسرائیل له‌زه‌مانى به‌ر له‌ئێوه پیاوێک هه‌بوو، گۆشه‌گیر له شوێنێک له‌ئه‌شکه‌وتێکدا، عیباده‌تى خواى گه‌وره‌ى ئه‌کرد: ئه‌فه‌رموێت (500) پێنج سه‌د سالآن ئه‌م پیاوه عیاده‌تى خواى گه‌وره‌ى ئه‌کرد،ته‌نها سوجده‌و پاڕانه‌وه، ته‌نها ویردى خواى ئه‌کرد، له ناو ئه‌م ئه‌شکه‌وته‌دا، جگه له‌پارانه‌وه یادى خوا، هیچى تر‌ى نه‌ده‌کرد، خواى گه‌وره‌ش بۆ ئه‌م پیاوه چه‌ند نازو نیعمه‌تێکى به‌خشیبوو، ئه‌م ئه‌شکه‌وته له چیایه‌کدابوو هه‌ر چوار ده‌ورى ئاو بوو، به‌لآم ئاوێکى سوێربوو نه‌ده‌خورایه‌وه، خواى گه‌وره واى کردبوو، له‌لایه‌کى ئه‌م ئه‌شکه‌وته چالێک هه‌بوو، له‌م چاڵه ئاو‌و دڵۆپ دڵۆپ ئه‌هاته‌وه خواره‌وه له چیا ئاوه‌که شیرین بوو تا به‌یانى پڕ ئه‌بوو له ئاو، ئه‌میش ئه‌ى خوارده‌وه.
له‌لایه‌کى تر دوو دار هه‌نار ڕِوابوون، له‌م دار هه‌ناره هه‌موو رۆژێک هه‌نارێکى لێ ئه‌کرده‌وه‌و ئه‌یخوارد، تا به‌یانى نه ئه‌هاته خواره‌وه ئه‌مه حاڵى ئه‌م پیاوه بوو،(500) سالآن به‌م جۆره ژیا، له‌په‌روه‌ردگارى داوا ئه‌کرد ئه‌ى وت: خوایه‌گیان له‌سوژده نه‌بێت نه‌مرم و رووحم ده‌رنه‌چێت، هه‌ر ئه‌بێت له‌سوژده‌دا بمرم. خواى گه‌وره‌ش ئه‌م دوعایه‌یى بۆ قبولأ کردوو. ئه‌م پیاوه له سوژده‌دابوو رووحى کێشاو بردى بۆ لاى خۆى، حه‌زره‌تى جبرائیل چیرۆکه‌که بۆ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علية وسلم)ته‌واو ئه‌کات و ئه‌فه‌رموێت: که هاته خزمه‌ت خواى گه‌وره و به‌رزو بالآ ده‌ست پێى فه‌رموو: به‌ره‌حمه‌تى من بڕۆ به‌هه‌شت، ئه‌میش وتى: خوایه‌گیان به‌عه‌مه‌ل و کرده‌وه‌ى خۆم، خواى به‌لوتف و به‌زه‌یى پێى فه‌رموو: ئه‌ى به‌نده‌ى خۆم به‌ره‌حمه‌تى من بڕۆ به‌هه‌شت، ئه‌میش وتى: خوایه‌گیان به‌کرده‌وه‌ى خۆم، بۆ جارى دووه‌م و سێهه‌م خواى گه‌وره پێى فه‌رموو:ئه‌ى به‌نده‌م به‌ره‌حمه‌تى من بڕۆ به‌هه‌شت، ئه‌میش وتى: خوایه‌کیان به‌کرده‌وه‌ى خۆم ئه‌چم،(500)ساڵ به‌نده‌یى و سوژده بردن و پاڕانه‌وه، (500)ساڵ زکرو ویرد کردن(500)ساڵ ژیان بێ درۆکردن و غه‌یبه‌ت کردن،(500)ساڵ پاکى و ... خواى گه‌وره فه‌رمووى: ئه‌ى فریشته‌کان کرده‌وه‌ى (500)ساڵى ئه‌م به‌نده‌یه بێنن، که پێى مغرور بووه هه‌روه‌ها نیعمه‌تى دوو چاوانیشى بێنن له تاى ته‌رازوو داى بنێن، کرده‌وه‌ى (500)ساڵ هه‌قى دوو چاوى نه‌دایه‌وه، ئینجا پاڕایه‌وه‌و داواى له په‌روه‌ردگارى کرد که به لوتف و ره‌حمه‌تى بیباته به‌هه‌شت، ئینجا خواى گه‌وره پێى فه‌رموو: ئه‌ى به‌نده‌ى خۆشه‌ویست بڕۆ بۆ به‌هه‌شت.
ئازیزانم په‌ندوو ئامۆژگارى چیه؟ له‌م چیرۆکه‌ى حه‌زره‌تى جبرائیل بۆ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علية وسلم) گێرایه‌وه:-
یه‌که‌م:ئه‌بێ بزانین که نازو نیعمه‌تێکى زۆرمان پێ به‌خشراوه بۆ نموونه: مانگى ڕه‌مه‌زان گه‌وره‌ترین نازوو نیعمه‌تى خواییه، که‌به ئوممه‌تى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علية وسلم)ى به‌خشیوه، ئه‌ى له‌سایه‌ی ئه‌م ڕه‌مه‌زانه نییه که پاک ئه‌بینه‌وه له گوناه و یه‌کترمان خۆش ئه‌وێ، ئه‌ى له‌سایه‌ى ئه‌م ڕه‌مه‌زانه نییه، هه‌موو عیباده‌ته‌کان به‌رێک و پێکى ئه‌که‌ین و مزگه‌وته‌کان ئاوه‌دان و مامۆستاکان چالاک که‌وتوون ئامۆژگارى ئه‌که‌ن، خه‌ڵکى له‌وپه‌ڕى رێک‌وپێکى یه فێڵ بازى نه‌ماوه، ئافره‌ته‌کان بالآیان پۆشیوه ژیانێکى ئارام و خۆشه ئه‌مه گه‌وره ترین نیعه‌تى په‌روه‌ردگاره به به‌نده‌ى به‌خشیوه، ئازیزان: نازوو نیعمه‌تى خواى گه‌وره زۆر زۆرن ئه‌بێت مرۆڤ بیریان لێ بکاته‌وه .
دووه‌م:ئه‌و نیعمه‌تانه‌ى که خواى گه‌وره پێى داوین، ئه‌بێ له‌به‌رامبه‌ری دا چاکه‌ى بده‌ینه‌وه، خواى گه‌وره ده‌ستى پێ داوین نابێ تۆ زوڵم و خراپه‌ى پێ بکه‌ى،ئه‌بێ له خزمه‌تى خزا دابێ، له‌خزمه‌تى هه‌ژاران و بێ نه‌وایان دابێ، ئه‌مه به‌رامبه‌رى نیعمه‌تى خوایه، خواى گه‌وره دوو چاوى جوانى پێداوین، نابێ گوناه و نه‌زه‌رى پێبکه‌بن.
به‌ڵکو بۆ ئه‌وه‌یه گه‌وره‌یى په‌روه‌ردگار ببینى. بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌قڵ و تێگه‌یشتنت زیاتر بکه، پاشان بۆ سودى خۆت و ژیانت به‌رێزان: نیعمه‌ته‌کان زۆررن(وان تعدوا نعمة الله لا تحصوها)، ئه‌م نیعمه‌تان پێویستیان به به‌رامبه‌ر هه‌یه،ئه‌بێ به‌رامبه‌ره‌کان به چاکه بکه‌ین، نه‌وه‌کو به خراپه‌و گۆناه.
سێیه‌م: ده‌رس و عیبره‌ت ئه‌وه‌یه، که خواى گه‌وره خاوه‌نى هه‌موو شتێکه نازوو نیعمه‌تێکى زۆر پێبه‌خشیوین، به‌لآم ئه‌بێ بزانین چۆن هه‌ڵسوکه‌وتیان له‌گه‌ڵ بکه‌ین، ئه‌بێ خواناسى تیادا ئه‌نجام بده‌ین. ئه‌م کابرایه زیاتر بیرى له گه‌وره‌یى خواى میهره‌بان ئه‌کرده‌وه جا به‌ڕاستى ئه‌بێ زیاتر بیر له نیعمه‌تى په‌روه‌ردگار بکه‌ینه‌وه، به‌لاى شوێنێکا ره‌ت ئه‌بێ، ده‌بێ به‌ر له هه‌موو شتێ گه‌وره‌یى خواى تیا به‌دى بکات و ووریابن هیچ شتێک به‌بێ ناسینى په‌روه‌ردگار له‌ده‌ست مه‌ده‌ن.
چواره‌م: ده‌بێ مرۆڤ خواى بالآده‌ست باش بناسێ ئه‌م به‌نده‌یه وه‌لیش بوو، به‌لآم ناسینى خواى گه‌وره‌ى که‌م بوو، چونکه ئه‌گه‌ر بیزانیبا خواى گه‌وره فه‌زڵى به‌سه‌ریا کردووه ئه‌م هه‌مووه عیباده‌ته ئه‌کات، نه‌ى ئه‌وت خوایه به کرده‌وه ى خۆم له‌گه‌ڵم بکه، ئه‌گه‌ر چه‌ند ڕۆژێک به‌ڕۆژوو ئه‌بێ، به‌چه‌ند جوزئێک له قورئان خوێندن مه‌غرور مه‌به، ئه‌مانه به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌موو نازوو نیعمه‌ته‌ى خواى گه‌وره هیچ نین، نازو نیعمه‌تى خواى گه‌وره زۆر زۆره، ئه‌گه‌ر سه‌ر له‌سوژده‌دا بگرین تا ئه‌مرین، هه‌قى ده‌ستێکمان نه‌داوه، سه‌یرى ئه‌م پیاوه بکه‌ن (500)ساڵ هه‌قى دووچاوى بووه،ئه‌گه‌ر ئێمه (70)ساڵێک بژین، نیوه‌ى خه‌وتووین، له نیوه‌که‌ى تر مناڵى ده‌ربکه، (20)ساڵ ئه‌مێنێته‌وه، که ئه‌گه‌ر رۆژانه(20)سه‌عات عیباده‌تى په‌روه‌ردگارى پێبکه‌ین،هه‌قى یه‌ک په‌نجه‌شت نه‌داوه، ته‌ماشاى دوو گوێ و دوو چاو و بالآى ڕێکت هه‌یه، ئه‌ى ئه‌مانه هه‌موو نیعمه‌تى خواى گه‌وره نین ، بۆ سه‌یرى ده‌ورو به‌رت ناکه‌ى ؟ که‌واته مه‌غرور مه‌به‌به‌م که‌مه عیباده‌ته، هیچت له ته‌رازووى خواى بالآ ده‌ست بۆ زیاد ناکات، هه‌تا هه‌موو شتێک به‌فه‌زڵ و میهره‌بانى خواى گه‌وره بزانه، هه‌تا ئه‌م عیباده‌ته‌ش که ئه‌یکه‌ین، وه‌ڵلآهى نارۆینه به‌هه‌شت، مه‌گه‌ر ره‌حمه‌تى خواى گه‌وره نه‌بێ، پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علية وسلم) ئه‌فه‌رموێت: که‌سمان ناڕۆینه به‌هه‌شت ته‌نها به‌ڕه‌حمه‌تى په‌روه‌ردگار نه‌بێ، فه‌رموویان:(حتى انت يا رسول الله) (صلى الله علية وسلم) وتیان: تۆش ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خودا؟ فه‌رمووى منیش، ته‌نها (الا ان يتغمني الله برحمة) ته‌نها ئه‌گه‌ر خواى گه‌وره بمپۆشێت له نازوو نیعمه‌تى خۆى، ئینجا ده‌چمه به‌هه‌شت، جا خۆشه‌ویستان ده‌بێ عیبره‌ت و ئامۆژگارى له‌م چیرۆکانه وه‌ر بگرین بۆ ئه‌وه‌ى ژیانمان پێ ڕووناک بکه‌ینه‌وه و قیامه‌تمانى پێ ئاوه‌دان بکه‌ینه‌وه، تا چیرۆکێکى تر به خواتان ده‌سپێرم
السلام علیکم ورحمه الله وبرکاته

