سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ڕۆژمێرى مانگی ڕه‌مه‌زانى پیرۆز
نووسینى : شـوان ڕابـه‌ر
گرنگترین ڕووداوه‌کانى مانگی ڕه‌مه‌زانى پیرۆز له مێژوودا
بێگومان، به‌درێژایى دیرۆک مانگى ره‌مه‌زانى پیرۆز چه‌ندان روداو و هه‌ڵکه‌وتى گه‌وره‌و گرنگ و بزورگى هه‌مه‌جۆرى تیادا رووداوه که له ئامار نایه‌ن، نه‌خاسمه له‌سه‌رده‌مى ئیسلامى ئازیز و رووداوى ئیسلامى، ئێمه لێره‌دا زۆر به‌کورتى و گوشراوى وه‌کو به‌رکوڵ و مشتێک هه‌ندێ رووداوى گه‌وره‌و دیارتان بۆ ده‌خه‌ینه‌ڕوو که له‌م مانگه‌دا روویان داوه .
* ١ى ڕه‌مه‌زان :
- خواى گه‌وره "صحف"ى بۆ حه‌زره‌تى ئیبراهیم نارده خواره‌وه سه‌لامى خواى له سه‌ر بێت.
- له ره‌مه‌زانى ساڵی(3)ی کۆچی، موشریکه‌کانی مه‌ککه که‌وتنه خۆ بۆ به‌رپاکردنى جه‌نگی (ئوحد) له دژی موسڵمانان، وه‌لێ جه‌نگه‌که له (7)ی شه‌وال روویدا .
* ٢ ى ڕه‌مه‌زان :
- ساڵى (1338)ک – (19/5/1920) یوسف وه‌هبه له سه‌رۆکایه‌تى میسر ده‌ستى له کارکێشایه‌وه، جێ ى باسه ناوبراو که‌سێکى "قبتی" بوو له ساڵى (1269)ک له میسر له دایک بوو، له (1353) مرد.
- ساڵى (702)ک – (20/4/1303) زاینى، شه‌ڕی (مرج الصفر) له نێوان سوپای موسڵمانان به سه‌رکردایه‌تی الناصر محمدی کوڕی قلاون و سوپای مه‌غۆل به سه‌رکردایه‌تی قتلغ شاه نویان ( قطلوشاه) رووی دا .
* ٤ ى ڕه‌مه‌زان :
- ساڵى (1521)ى زاینى، شارى به‌لگرادى پایته‌ختى مه‌جه‌ر له‌لایه‌ن سوڵتان سولێمان قانونی یه‌وه فه‌تح کرا.
* ٥ ى ڕه‌مه‌زان :
- ساڵى (1268)ى زاینى، دواى (170) ساڵ شارى ئه‌نتالیه به سه‌رکردایه‌تى (بةيبةرس) له ژێر ده‌ستى خاچ په‌رسته‌کان ڕزگار کرا.
-ساڵی(11/7/1948) ی زاینی، تیمێکی سه‌ربازی سه‌هیۆنیزم به سه‌رکردایه‌تی (موشية دايان)ی جووله‌که له شاری ( لد ) (426) که‌سی فه‌لستینی کوشتار گشت کردن.
* ٦ ى ڕه‌مه‌زان:
- ته‌وڕات له‌لایه‌ن خواى گه‌وره بۆ حه‌زره‌تى موساى کوڕى عیمران دابه‌زى ( سةلامى خواى لة سةر بيَت).
- ساڵى (1378)ک (15/3/1959) هه‌رێمى باکورى نێیجریا سه‌ربه‌خۆى خۆى له حکومه‌تى ناوه‌ندی نێجیریا وه‌رگرت.
* ٧ ى ڕه‌مه‌زان:
- ساڵى (971) ى زاینى، مزگه‌وتى (الازهر) له سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تى فاتیمیه‌کان له قاهیره‌ى میسر له لایه‌ن (جوهر الصقلي) کرایه‌وه.
- ساڵى (1373)ک – (9/5/1954)ز لیبیا و ئه‌مریکا ڕێککه‌وتنکیان واژو کرد بۆ مانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مریکا له بنکه‌ى (الملاحة) له لیبیا.
* ٨ ى ڕه‌مه‌زان:
- ساڵى(9)ى کۆچى، غه‌زاى ته‌بوک له نێوان موسڵمانان و کافره‌کان ڕوویدا.
- ساڵى (70)ى کۆچى، ئیمامى جه‌عفه‌ر صادقى موجته‌هید له دایک بوو.
- ساڵى (1351)ک – (1352) / (4/1/1933) – (27/9/ 1933) ئیسماعیل سدقى بوو به پاشایی میسر.
* ٩ ى ڕه‌مه‌زان:
- ساڵى (212)ى کۆچى، شارى صقلیه له‌لایه‌ن موسڵمانان رزگارى کرا.
- ساڵى (1394) ک – (25/9/1974) عه‌بدولعه‌زیز الحجازی له میسر حکومه‌تێکى له (33) وه‌زیر پێک هێنا و، بوو به سه‌رۆک وه‌زیران.
- ساڵى (1385)ک - (31/11/1965) ز، جان بیدال بوکاساى سه‌رۆک ئه‌رکانى گشتى سه‌ربازی له کۆمارى ئه‌فریقیاى ناوه‌ڕاست کوده‌تاى به سه‌ر دافید داکودا کرد‌و حکومه‌تێکى دامه‌زراند.
* ١٠ ى ڕه‌مه‌زان:
- ساڵى (1393) ک – (6/10/1973) ز، سوپاى میسر هێڵى (بارليفى)ى بڕى و چووه نۆکه‌ندی سوێس له دژى جووله‌که.
- ساڵى (1365)ک – (7/8/1946) ره‌جه‌ب به‌کر له تورکیا حکومه‌تێکى له (19) وه‌زیر پێک هێنا دواى حکومه‌تى شوکرى سراج ئۆغلۆ.
* ١١ ى ڕه‌مه‌زان:
- ساڵى (95) ى کۆچى، سه‌عیدى کوڕى جوبه‌یر شه‌هید کرا.
* ١٣ ى ڕه‌مه‌زان:
- خواى گه‌وره ئینجیلى بۆ حه‌زره‌تى عیساى کوڕى مه‌ریه‌م ناردۆته خواره‌وه .
- ساڵى (795) کۆچى، جه‌ماله‌دین ئه‌بو ئه‌لفرج ناسراو به (ئيبن ئولجوزي) کۆچى دواى کرد که خاوه‌نى (300) دانراوه.
- ساڵى (1346)ک - (4/3/1928) عه‌بدولخالق سه‌رۆک پاشاى میسر له سه‌رۆک حکومه‌ت ده‌ستى له کارکێشایه‌وه.
* ١٥ ى ڕه‌مه‌زان:
- ساڵى (3) کۆچى، ئیمامى حسینى کوڕى ئیمامى عه‌لى له دایک بوو.
- ساڵى (27) ى کۆچى، محه‌مه‌دى کوڕى ئیمامى ئه‌بوبه‌کرى صدیق بوو به والى میصر.
- ساڵى ١١ى کۆچى، فاتیمه‌ى کچى پێغه‌مبه‌ر ( درودي خواي لةسةربيَت ) (6) مانگ دواى وه‌فاتى باوکى وه‌فاتى کرد.
- شه‌وی هه‌ینى (17) ى ڕه‌مه‌زانى ساڵى ٤٠ى کۆچى، ئیمامى عه‌لى له ڕێگه‌ى مزگه‌وت له‌لایه‌ن
عه‌بدولڕه‌حمانى کوڕى مه‌لجه‌مى خه‌واریج زامدار کراو له (20 )ی ڕه‌مه‌زانى هه‌مان ساڵدا کۆچی دوایی کرد.
- ده‌وڵه‌تى خه‌لافه‌تى عوسمانى له جه‌نگی تاتار به سه‌ر ڕوسیارى قه‌یسه‌ردا سه‌رکه‌وت.
- ساڵى (658) کۆچى، شه‌رى عین جالوت له‌دژى داگیرکه‌ران به‌سه‌رکردایه‌تى سولتان قۆتز روویدا.
- ساڵى (1954)ى ز ،عه‌دنان مندریس له تورکیا حکومه‌تێکى پێک هێنا.
* ١٦ ى ڕه‌مه‌زان:
- ساڵى ١٦٥١ى ز، خه‌دیجه تارخان که به نه‌ژاد ئافره‌تێکى ئۆکرانى بوو، له ده‌وڵه‌تى عوسمانى کرا به یاریده‌ده‌رى سوڵتانى ده‌وڵه‌ت.
- ساڵى (1380) ک – (3/3/ 1961)ز، مه‌لیک حه‌سه‌نى دووه‌م له مه‌غریبى دواى باوکی بوو به پاشاى ولآت.
* ١٧ ى ڕه‌مه‌زان:
- ساڵى (2) ى کۆچى، بۆ یه‌که‌م جار جه‌نگى به‌درى گه‌وره له نێوان سوپاى هاوه‌لآن و موشریکانى مه‌ککه‌دا ڕویدا که تیاییدا (70) که‌س له موشریکه‌کان کوژران و (70) که‌سیشیان لێ به‌دیل گیرا.
- ساڵى (58)ى کۆچى، خاتو عائیشه‌ى خێزانى پێغه‌مبه‌ر( درودي خواي لةسةر بيَت) له ته‌مه‌نى (70) ساڵى له شه‌وى سێ شه‌ممه وه‌فاتى کرد. (47) ساڵ دواى پێغه‌مبه‌ر ژیا‌و له گۆڕستانى به‌قیع له شارى مه‌دینه نێژرا.
- ١٧ ی ره‌مه‌زانی ساڵى (223) کـۆچى = (12) ی ئابی ساڵى (838) زاینى خه‌لیفه موعته‌سه‌مى کوڕى هارون ره‌شید خه‌لافه‌تى عه‌بباس له جه‌نگی عاموریه به سه‌ر ده‌وڵه‌تى بێزه‌نتینى دا سه‌رکه‌وت، نزیکه‌ى (30000) که‌سى لێ کوشتن و ده‌یان هه‌زاریشى لێ ئه‌سیرو زامدار کردن .
- ساڵى (58)ى کۆچى، عه‌مرى کوڕى عاصی هاوه‌ڵى پێغه‌مبه‌ر (درودي خواي لةسةر بيَت) کۆچى دواى کرد.
- ساڵى (1390) ک، مه‌حمود فه‌وزى سه‌رۆکى میسر له حکومه‌ته‌که‌ى ئیستقاله‌ى دا که له (20/10/1970) – (16/11/1970) له سه‌ر کار بوو.
* ١٨ ى ڕه‌مه‌زان:
- ساڵى (642)ى زاینى، خالیدى کوڕى ولیدى گه‌وره هاوه‌ڵ و فه‌رمانده کۆچى دواى کرد.
- ساڵى (1357)کۆچى – (10/11/1938)ز، مسته‌فا که‌مال ئه‌تاتۆرکى مه‌گۆڵى ڕێبه‌رى عه‌لمانیه‌تى تورکیاى نوێ مرد.
* ١٩ ى ڕه‌مه‌زان :
- ساڵى (570) کۆچى، (سةلاحةدين ئةيوبي) له نزیک شارى حه‌ماى سوریا به سه‌ر خاچپه‌رسته‌کاندا سه‌رکه‌وت، بۆ ساڵى (584) کۆچى زۆربه‌ى ناوچه‌کانى ڕزگار کرد.
- ساڵى (1357)ک – (11/11/ 1938) مه‌حمود جه‌لال بایار ڕۆژێک دواى مردنى کمال ئه‌تاتۆرک حکومه‌تێکى له تورکیا پێک هێناو، بوو به سه‌رۆک وه‌زیرانى ولآت.
- ساڵى (1409)ک – (24/4/1989)ز، خه‌ڵکى شارى نواکشۆت و انوازیبو له مۆریتانیا هه‌ڵیان کوتایه سه‌ر جالیه‌ى سه‌نیگال.
* ٢٠ ى ڕه‌مه‌زان :
- ساڵى (1393)ک – (16/10/1973)ز، تیمێکى زرێپۆشی سه‌هیۆنى له ناوچه‌ى دفرسوار درزیان له سوپاى مصر کرد و قه‌ناتى سوێس یان بڕى.
* ٢١ى ڕه‌مه‌زان :
- ساڵى (8) کۆچى، شارى مه‌ککه‌ى پیرۆز له‌لایه‌ن سوپاى پێغه‌مبه‌ر (درودي خواي لةسةر بيَت) فه‌تح کرا.
* ٢٢ ى ڕه‌مه‌زان:
- ساڵى ٢٧٣ک، ئیبن ماجه‌ى زاناى فه‌رمووده‌ناس کۆچى دواى کرد.
* ٢٥ ى ڕه‌مه‌زان:
- ساڵى (479) کۆچى- (٢٣/١٠/١٠٨٦(زاینى، جه‌نگى زولاقه له نزیک ئه‌نده‌لوس به‌سه‌رکردایه‌تى یوسفی کوڕی تا‌شفین له‌سه‌رده‌مى تاریقی کوڕی زیاد روویدا.
* ٢٦ ى ڕه‌مه‌زان:
- ساڵى (1346)ک – (17/3/1928)ز، محه‌مه‌د مه‌حمود له میسر حکومه‌تێکى پێک هێنا.
* ٢٧ ى ڕه‌مه‌زان:
- ساڵی(611)ی زاینی، قوڕئانی پیرۆز دابه‌زی تاله گۆی زه‌وی بکرێته تاکه ده‌ستور و به‌رنامه‌ی ژیانی ئاده‌میزادو بوونه‌وه‌رو، محه‌مه‌دی کوری عه‌بدوڵڵا له‌لایه‌ن خوای گه‌وره کرا به تاکه پێشه‌واو پێغه‌مبه‌رو سه‌رداری بوونه‌وه‌ر.
- ساڵى (1983)ز، یه‌که‌م بانکی ئیسلامى له قه‌ته‌ر دامه‌زرا به بڕى (200) ملیون ڕیاڵ .
* ٢٨ ى ڕه‌مه‌زان :
- (28/7/583)ک – (2/10/1187) زاینى، سه‌لاحه‌دین ئه‌یوبی قودسى پیرۆزى له ژێر ده‌ست و ڕکێفى خاچپه‌رسته داگیرکه‌ره‌کان ڕزگار کرد.
- ساڵى (92) کۆچى داستانى دۆڵى لکه له ئیسپانیا ڕویدا به سه‌رۆکایه‌تى تاریقى کوڕى زیاد که ده‌ره‌نجام ئه‌وێ ڕزگار کرا .
* ٣٠ى ڕه‌مه‌زان :
- ساڵى (256) کۆچى، ئیمامى بوخارى فه‌رموده ناسى خاوه‌نى کتێبى (صحيح البخارى) مرد .
-

