سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
گه‌نجێکی تۆبه‌کار......چیرۆک
نووسینی: هارون نوح طه
کتێبخانى محوى
إبن قدامه له کتێبی (التوابين)دا ده‌فه‌رموێ گه‌نجێک هاته لای إبراهیمی کوری أدهم. ووتی ئه‌ی أبو إسحاق من زۆر زێده ڕه‌وی ده‌که‌م له‌سه‌ر گیانم، واته زۆر گوناح ده‌که‌م. شتێکم پێ بڵێ که‌وا که‌مێ سه‌رزه‌نشتی نه‌فسم پێی بکه‌م دڵم پاک ببێته‌وه له گوناح. إبراهیم ی کوری أدهه‌م فه‌رموی من پێنج شتت ئاراسته ده‌که‌م ئه‌گه‌ر قه‌بوڵت کرد‌و توانیت به‌کاری بهێنی ئه‌وه گوناح‌و تاوان زیانت پێ ناگه‌یه‌نێ وه هیچ خۆشیه‌کانت له ده‌ست نادات. ووتی ئاده‌ی بڵێ أبو إسحاق.
فه‌رموی یه‌که‌م: ئه‌گه‌ر ویستت گوناهو تاوان بکه‌یتو بێ ئه‌مری خوا بکه‌یت ئه‌وه رزقی خوا مه‌خۆ.
ووتی ئه‌وه چۆن ده‌بێ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زه‌وییه هه‌مووی هی ئه‌وه إبراهیم فه‌رمووی: ئه‌ی له‌وه چۆن رزقی که‌سێ ده‌خۆیتو بێ ئه‌مریشی ده‌که‌یت، ووتی نه‌خێر. دووه‌مه‌که چی بوو؟ ووتی: ئه‌گه‌ر ویستت بێ ئه‌مری خوا بکه‌یت له شوێنێک مه‌به که موڵکی خوا بێت. پیاوه‌که ووتی خۆ ئه‌وه له یه‌که‌مه‌که گه‌وره‌تره چۆن شتی وا ده‌بێ که مه‌شریقو مه‌غریبو ناوه‌ڕاستی هی خوا بێ بچم بۆ کوێ؟
إبراهیم فه‌رموی: ئایا شتێکی شیاوه که رزقی که‌سێ بخۆیو له‌سه‌ر زه‌ویه‌که‌شی بژی ئینجا بێ ئه‌مریشی بکه‌یت؟ ووتی نه‌خێر سێیه‌مه‌که‌م پێ بڵێ
إبراهیم پێی ووت: ئه‌گه‌ر ویستت بێ ئه‌مری خوا بکه‌یتو له رزقی ئه‌و بخۆیت وه له‌سه‌ر زه‌وی ئه‌ویش بژیت، بڕۆ بۆ شوێنێک که‌وا نه‌تبینی. ووتی ئه‌ی إبراهیم چۆن شتی وا ده‌بێ که‌چی خوا ئاگای له هه‌موو شته نادیاره‌کان هه‌یه.
إبراهیم فه‌رموی: ئایا شتێکی جوان‌و شیاوه که له رزقی خوا بخۆیتو له‌سه‌ر زه‌ویه‌که‌ی بژیت‌و ئینجا بێ ئه‌مری بکه‌یت که‌چی چاوی له تۆیه، هه‌موو شته‌کانت ده‌بینی؟ ووتی نه‌خێر چواره‌مه‌که‌م پێ بڵێ
إبراهیم فه‌رموی: ئه‌گه‌ر فریشته‌ی گیان کێشان (ملك الموت) هاته لات بۆ ئه‌وه‌ی گیانت بکێشێ پێی بڵێ دوامبێخه‌و مۆڵه‌تم بده تاکو تۆبه ده‌که‌مو کاری چاک ده‌که‌م.
پیاوه‌که ووتی: چۆن قه‌بوڵ ده‌کات ئه‌و به ئه‌مری خوا هاتووه. إبراهیم فه‌رمووی: تۆ ئه‌گه‌ر ناتوانی به‌رگری له خۆت بکه‌یت که نه‌مری بۆ ئه‌وه‌ی تۆبه بکه‌یت، وه ده‌زانی که مۆڵه‌تت بۆ نییه چۆن داوای ڕزگار بوون ده‌که‌یت.
پیاوه‌که ووتی: پێنجه‌مه‌که چی بوو؟
إبراهیم فه‌رموی: ئه‌گه‌ر له ڕۆژی قیامه‌ت مه‌لائیکه‌ی زه‌بانیه‌ی جه‌هه‌نه‌م هاتن بۆ لات که ڕاتبکێشن بۆ ئاگر له‌گه‌ڵیان نه‌چیت.
پیاوه‌که ووتی: وازم لێ ناهێنن قه‌بوڵ ناکه‌ن.
إبراهیم فه‌رموی: جا چۆن داوای سه‌رکه‌وتن ده‌که‌یت که له‌و ڕۆژه‌دا نا‌توانیت به‌رگری له خۆت بکه‌یت.
پیاوه‌که له‌و کاته‌دا ووتی: ئه‌ی إبراهیم ئه‌وه‌نده‌م به‌سه ئه‌وه‌نده‌م به‌سه.من تۆبه ده‌که‌مو ده‌گه‌ڕێمه‌وه لای خوا... ئینجا ئه‌م گه‌نجه به ئامۆژگاریه‌کانی إبراهیمی کوری أدهم تۆبه‌یه‌کی نه‌سوحی کرد‌و به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر خواپه‌رستی تاکو له دونیا ده‌رچوو( ).

