سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
باسی که‌راهیه‌تى رووکردنه قیبله له‌کاتى ده‌ست به‌ئاو گه‌یاندا. ٤ – (بَابُ كَرَاهِيَةِ اسْتِقْبَالِ الْقِبْلَةِ عِنْدَ قَضَاءِ الْحَاجَةِ)
نوسینى: أبو داود سلیمان بن الأشعث السجستانی
وه‌رگێڕانى: ناصح ئیبراهیم سازانى
-(عَنْ سَلْمَانَ, قَالَ: قِيلَ لَهُ: لَقَدْ عَلَّمَكُمْ نَبِيُّكُمْ كُلَّ شَىْءٍ حَتَّى الْخِرَاءَةَ ! قَالَ: أَجَلْ لَقَدْ نَهَانَا صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَنْ نَسْتَقْبِلَ الْقِبْلَةَ بِغَائِطٍ أَوْ بَوْلٍ, وَأَنْ لاَ نَسْتَنْجِىَ بِالْيَمِينِ, وَأَنْ لاَ يَسْتَنْجِىَ أَحَدُنَا بِأَقَلَّ مِنْ ثَلاَثَةِ أَحْجَارٍ, أَوْ يَسْتَنْجِىَ بِرَجِيعٍ أَوْ عَظْمٍ.) (صحيح)
واته: به سه‌لمانى فارسیان وت: ئێوه پێغه‌مبه‌ره‌که‌تان هه‌موو شتێکى فێرکردوون, ته‌نانه‌ت ده‌ستورى ده‌ست به‌ئاو گه‌یاندنیش؟ سه‌لمانیش وتى: به‌ڵێ وایه, ئه‌وه‌ته لێى قه‌ده‌غه‌کردووین له‌کاتى ده‌ست به‌ئاو گه‌یاندا روو بکه‌ینه قیبله, یان به ده‌ستى راست خۆمان پاک بکه‌ینه‌وه, یان یه‌کێکمان به سێ به‌رد که‌متر خۆى پاک بکاته‌وه, یا به پاشه‌ڕۆى ئاژه‌لآن وه‌ک ته‌پاڵه‌و پشقل یان به ئێسک و شتى وا خۆمان پاک بکه‌ینه‌وه.
-(عَنْ أَبِى هُرَيْرَةَ, قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: (إِنَّمَا أَنَا لَكُمْ بِمَنْزِلَةِ الْوَالِدِ أُعَلِّمُكُمْ فَإِذَا أَتَى أَحَدُكُمُ الْغَائِطَ فَلاَ يَسْتَقْبِلِ الْقِبْلَةَ وَلاَ يَسْتَدْبِرْهَا وَلاَ يَسْتَطِبْ بِيَمِينِهِ, وَكَانَ يَأْمُرُ بِثَلاَثَةِ أَحْجَارٍ وَيَنْهَى عَنِ الرَّوْثِ وَالرِّمَّةِ). (حسن)
واته: له ئه‌بو هوره‌یره‌وه ده‌گێڕنه‌وه, که وتویه‌تى: پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تى: بێگومان من وه‌ک باوک وه‌هام بۆ ئێوه, بۆیه فێرتان ده‌که‌م هه‌رکاتێک که‌سێ له‌ئێوه چووه سه‌رئاو نه ڕوو له قیبله بکات و نه پشتیشی تێ بکات, وه با به ده‌ستى راست خۆى پاک نه‌کاته‌وه, وه فه‌رمانى ده‌کرد به سێ به‌رد خۆ پاک بکرێته‌وه, وه رێگرى ده‌کرد له‌وه‌ى به پاشه‌ڕۆ و ته‌رس و ئێسکه رزیو خۆ پاک بکرێته‌وه.
- (عَنْ أَبِى أَيُّوبَ ڕوَايَةً, قَالَ: ذَا أَتَيْتُمُ الْغَائِطَ فَلاَ تَسْتَقْبِلُوا الْقِبْلَةَ بِغَائِطٍ وَلاَ بَوْلٍ, وَلَكِنْ شَرِّقُوا أَوْ غَرِّبُوا). فَقَدِمْنَا الشَّامَ فَوَجَدْنَا مَرَاحِیچَ قَدْ بُنِێتْ قِبَڵ الْقِبْڵه‌ِ, فَکُنَّا نَنْحَڕفُ عَنْهَا وَنَسْتَغْفِرُ اللَّهَ) (صحيح).
واته: له ئه‌بو ئه‌یوبه‌وه گێراویانه‌ته‌وه , که پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تى: ئه‌گه‌ر چوونه سه‌رئاو بۆ پیسایى کردن و میز کردن ڕوو مه‌که‌نه قیبله‌و پشتیشی تێ مه‌که‌ن, به‌ڵکو روو بکه‌نه خۆرهه‌لآت یان خۆرئاوا. جا ئه‌بو ئه‌یوب وتى: کاتێک که هاتینه شام بینیمان ئاوده‌سته‌کان به‌ره‌و ڕووى قیبله دروستکراون, جا ئێمه‌ش لار ده‌بووینه‌وه‌و دواى لێ بوردنمان له خواى گه‌وره ده‌کرد.
- (منكر) (عَنْ أَبِى مَعْقِلٍ الأَسَدِىِّ قَالَ: نَهَى رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَنْ نَسْتَقْبِلَ الْقِبْلَتَيْنِ بِبَوْلٍ أَوْ غَائِطٍ). // (ضعيف سنن ابن ماجة: (66 / 319))، (ضعيف الجامع الصغير: (6011))//.
واته: له ئه‌بى مه‌عقه‌لی ئه‌سه‌دیه‌وه ده‌گێڕنه‌وه, که وتویه‌تى: پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم رێگرى لێ کردوین بۆ پیسایى کردن و میز کردن ڕوو له هه‌ردوو قیبله بکه‌ین, واته: که‌عبه‌و (بيت المقد‌س).
- (عَنْ مَرْوَانَ الأَصْفَڕ, قَالَ: رَأَيْتُ ابْنَ عُمَرَ أَنَاخَ رَاحِلَتَهُ مُسْتَقْبِلَ الْقِبْلَةِ, ثُمَّ جَلَسَ يَبُولُ إِلَيْهَا, فَقُلْتُ: يَا أَبَا عَبْدِ الرَّحْمَنِ ! أَلَيْسَ قَدْ نُهِىَ عَنْ هَذَا؟ قَالَ: بَلَى, إِنَّمَا نُهِىَ عَنْ ذَلِكَ فِى الْفَضَاءِ, فَإِذَا كَانَ بَيْنَكَ وَبَيْنَ الْقِبْلَةِ شَىْءٌ يَسْتُرُكَ فَلاَ بَأْسَ) (حسن).
واته: له مه‌روان (أَصْفَڕ)ه‌ره‌وه ده‌گێڕنه‌وه, که وتویه‌تى: ئیبن عومه‌رم بینیوه وشتره‌که‌ى پاڵ داوه‌و پاشان خۆی به‌ره‌و قیبله میزى کردووه, منیش وتم: ئه‌ى (أَبَا عَبدُ الرَّحْمَنِ) ئایا به‌و شێوه‌یه میزکردن قه‌ده‌غه نه‌کراوه؟ وتى: به‌ڵێ, قه‌ده‌غه کراوه. به‌لآم ئه‌و قه‌ده‌غه‌کردنه بۆ ده‌شت و ده‌ره, ئه‌گه‌ر شتێک هه‌بێت ببێته به‌ربه‌ست له‌نێوانتاو له‌نێوان قیبله‌دا ئه‌وه قه‌یناکات.

