سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
قورئان له رۆژى دواییدا تکاکاره بۆ هاوه‌ڵه‌که‌ى
نوسینى/محمد زکى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
(عن ابى امامة رضى الله عنه عن النبى صلى الله علية وسلم قال اقراوا القرا‌ن فانه يجىء يوم القيامة شفيعا لصاحبه) رواه مسلم واته له باوکى ئومامه‌وه سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت له پێغه‌مبه‌ره‌وه صلى الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تى قورئان بخوێنن چونکه له ڕۆژى دواییدا ده‌بیچته تکاکار بۆ هاوه‌ڵه‌که‌ى. خواى گه‌وره فه‌رموویه‌تى (من ذا الذى يشفع عنده الا باذنه)واته کێ یه لاى خوا تکاکاره جگه له‌وه نه‌بێ که رێگه‌ى پێ ده‌درێت قورئانى پیرۆز تکاکارى تکا وه‌رگیراوه به‌ئیزنى خوا شه‌فاعه‌ت و تتکاکارى بریتییه له داوا کردن له خواى گه‌وره له‌لایه‌ن تکا کاره‌وه که‌خۆش ببێت له گوناهو که‌م و کورتیه‌کانى تکا بۆ کراو پله‌و پایه‌ى به‌رزبکاته‌وه بیخاته به‌هه‌شت و له ئاگر بیپارێزێت چه‌ند جوانه و پله‌یکى به‌رزه که قورئان تکا بۆ خوێنه‌ره‌که‌ى بکات له‌رۆژى دواییدا
وه‌کو یاداشتێک له‌به‌رامبه‌ر خزمه‌تکارى و گرنگى دان به قورئان له‌دنیادا به‌ڵکو له‌وه‌ش زیاتر خوێنه‌رى قورئان پله‌ى به‌رز ده‌بێته‌وه تا ئه‌و کاته‌ى شه‌فاعه‌ت و تکاکارى بریته نییه له‌واستیه کردن به‌ڵکو به‌مانه‌ى خواره‌وه پێناسه ده‌کرێت:
١- تکاکار مۆڵه‌ت له‌خوا وه‌رده‌گرێت بۆ تکا کردنه‌که هیچ که‌س بۆى نییه تکا بکات مه‌گه‌ر داواى مۆڵه‌ت بکات یان خوا خۆى مۆڵه‌تى بدات.
٢- شه‌فاعه‌ت ناکرێ و به‌ده‌ست نایه تا تکا بۆ کراو هۆکارى شایسته‌ى ئه‌و تکا بۆ کردنه‌ى نه‌که‌وێت.
٣- تکاکردن زیاده‌یه که له سه‌لماندنى ڕه‌حمه‌تى خوا هۆکارێک نیه بۆ جیاکردنه‌وه‌ى هه‌ندێک که‌س که دادپه‌ره‌وه‌رى خوا بیانگرێته‌وه.
٤- تکاکار نه‌په‌رستراوێکه جگه له خوا نه هاوه‌ڵى خوایه هیچ زیان و قازانجیکى به‌ده‌ست نییه نه‌بۆ خۆى نه بۆ که‌سانى تر ده‌کرێت دروستکراوێک بێت یان که‌لامى خوابێت که قورئانه یان کارێکى چاکى به‌نده‌یه وه‌کو ڕۆژوو ده‌کرێت تکارکار پله‌و پایه‌یه‌کى تایبه‌تى لاى خوا هه‌بێت که شایسته‌ى ئه‌و تکاکردنه بێت.

