سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
پێویسته به ئیمانى یه‌کخوا په‌رستى خوا بناسین
ئاماده‌کردنى : کاوان کوردى
بۆ ماڵپه‌ڕ : دلاوه‌ر کوردى
خه‌ڵک له کۆن ونوێدا خوایان ناسیوه و ئیمانیان به بونى هه‌بوه مه‌گه‌ر به ده‌گمه‌ن چونکه ئیمان داخوازییه‌کى ( فيترى ) یه بۆیه ئیسلام جه‌خت له‌سه‌ر بونى خوا ناکات , به‌ڵکو گرنگى به چۆنیه‌تى ناسینى خواى گه‌وره ده‌دات , چونکه خه‌ڵکى به زۆرى له‌م لایه‌نه‌وه گومڕا ده‌بن و سه‌ریان لێ ده‌شێوێت ٠٠
پێش هاتنى ئیسلام عه‌ره‌به‌کان ئیمانیان به خوا هه‌بوو , به‌ڵاَم له هه‌مان کاتدا شتى تریان ده‌په‌رست و تێکڕا سه‌ر گه‌ردان ببون , بێجگه له که‌سانێکى که‌م , که له‌سه‌ر ڕێبازى ( حنيفى ) مابونه‌وه وه‌ک :
زه‌یدى کوڕى عه‌مرى کوڕى نوفه‌یل ٠
بوخارى ڕه‌حمه‌تى خواى لێ بێت له (أبو رجاْ العطاري ) یه‌وه ده‌گێڕێته‌وه , که ده‌یگوت ئێمه به‌ردمان ده‌په‌رست , ئه‌گه‌ر به‌ردێکى ترمان بدۆزیایه‌ته‌وه له‌م جوانتر بوایه ئه‌ممان فڕێ ده‌دا و جوانه‌که‌مان ده‌په‌رست , ئه‌گه‌ر به‌ردمان ده‌ست نه‌که‌وتایه , هه‌ندێک خۆڵمان گرد ده‌کرده‌وه و بزنێکمان ده‌هێنا , شیره‌که‌یمان به‌سه‌ردا ده‌دۆشى بۆ ئه‌وه‌ى ته‌ڕ ببێ ,
ئینجا ده‌مان شێلاو ته‌وافمان به ده‌وریدا ده‌کرد ٠
هه‌یانبو بتیان له خورما دروست ده‌کرد و ده‌یان برد بۆ سه‌فه‌ر , که خواردنیان ته‌واو ده‌بو ,
برسیه‌تى زۆرى بۆ ده‌هێنان خوا خورمایینه‌که‌یان ده‌خوارد !!
له وڵاتى فارس ئاگریان ده‌په‌رست , له هندستان بتپه‌رستى گه‌یشتبوه لوتکه , له سه‌ده‌ى شه‌شه‌مى زاینی‌دا ژماره‌ى په‌رستراوه‌کانیان به (330) مللیۆن مه‌زنده کراوه ٠ ئایینه ئاسمانییه‌کانیش شێوێنرابون و به خاوێنى نه‌مابونه‌وه ,چونکه هاوبه‌ش دانیان تێکه‌ڵ ببو , بۆ نمونه , جوله‌که‌کان ده‌یان وت (عوزيَر) کوڕى خوایه وگاوره‌کان ده‌یان وت (مةسيح سةيدنا عيسا ) کوڕى خوایه و عه‌ره‌به‌کان , که له‌سه‌ر ئاینى (حةنيفية) بون سه‌ره‌ڕاى بت په‌رستییه‌که‌یان ده‌یان وت : (فريشتةكان ) کچى خوان وئه‌و که‌عبه‌یه‌ى سه‌یدنا ئیبراهیم بت شکین دروستى کردبو (360) بتى تێدابو ٠
به‌م شێوه‌یه بیروباوه‌ڕى یه‌کخواپه‌رستى به ده‌گمه‌ن نه‌بێت له ناو مرۆڤایه‌تیدا نه‌مابو , ئینجا خواى گه‌وره دوایین په‌یامى یه‌کخواپه‌رستى ڕه‌وانه کرد بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵکى له‌و شه‌وه زه‌نگه قوتار ببن , له‌به‌ر ئه‌وه ئیسلام ئه‌وپه‌ڕى جه‌خت له‌سه‌ر چه‌سپاندى (يةكخواثةرستى ) ده‌کاته‌وه و خه‌ڵکى بانگ ده‌کات بۆى و به هه‌مو شێوازێک ڕ‌ونى ده‌کاته‌وه ٠

