سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
زانستى (ناسخ) و (مه‌نسوخ) له قورئان
نوسینى/ئیکرام که‌ریم
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
هه‌ندێ له زانایان (ناسخ و مةنسوخ)و (عام)و (خاص) به یه‌ک شت نه‌زانن و بڕوایان وایه مه‌به‌ست به ناسخ و مه‌نسوخ هه‌ر عام و خاص که‌یه و له قورئاندا هیچ ئایه‌تێک نه‌سخ نه‌کراوه‌ته‌وه به‌ڵکو (تخصيص)کراوه و خواى گه‌وره ئایه‌تى خۆى نه‌سخ ناکاته‌وه به‌ڵام له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندى عه‌بده‌کان (تخصيص)یان ئه‌کات وه‌ک فه‌رمووى: (كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ (183) أَيَّامًا مَعْدُودَاتٍ فَمَنْ كَانَ مِنْكُمْ مَڕيضًا أَوْ عَلَى سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِنْ أَيَّامٍ أُخَرَ وَعَلَى الَّذِينَ يُطِيقُونَهُ فِدْيَةٌ طَعَامُ مِسْكِينٍ)البقره/١٨٣-١٨٤ هه‌ندێ ئه‌ڵێن (وَعَلَى الَّذِينَ يُطِيقُونَهُ فِدْيَةٌ )البقره/١٨٤ مه‌نسوخه به ئایه‌تى (فمن شهد من‌ك الشهر فليصمة) نه‌سخکراوه‌ته‌وه به‌ڵام ئه‌و زانایانه‌ى تر ئه‌فه‌رموون نه‌خێر ئه‌وه نه‌سخنه‌کراوه‌ته‌وه و حوکمه‌که‌ى هه‌ر ماوه وه‌ک ئیبن عه‌بباسیش ئه‌فه‌رموێ (ليست بمنسوخة هى للشيخ الكبير و المراة الكبيرة لا يستطيعان ان يصوما فيطعما كل يوم مسكنا) ئه‌م زانایانه با بڕوایان به نه‌سخ نییه له قورئاندا به‌ڵام بروایان وایه که نه‌سخ له عه‌قڵدا مومکینه به‌ڵام ڕوودانى له شه‌رعدا مه‌حاڵه ئه‌و زانایانه‌ى که بڕوایان به نه‌سخ نییه له قورئاندا بریتیین له هه‌ندێ له زانایانى کۆن وه‌ک ابو مسلم الاصفهانى
تازه‌کانیش وه‌ک مه‌لا مسته‌فاى زه‌ڵمى یه که هێشتا له ژیاندایه و کتێبێکى گه‌وره‌ى هه‌یه هه‌موو ئه‌و بڕیارانه ره‌ت ئه‌کاته‌وه که ئه‌وترێ فڵانه ئایه‌ت و فیساره ئایه‌ت (مةنسوخ)ن و ئایه‌ت ئایه‌ت باسى هه‌موویان ده‌کات و ئه‌یسه‌لمێنێ که ئه‌و ئایه‌تانه‌ى ئیمکانى (جةمع و تةوفيق)هه‌یه له نێوانیاندا یان باسى دوو شتى جیا له یه‌کتر ئه‌که‌ن و هیچ جۆره (تعارض)و (تناقض)ێک نییه له نێوانیاندا دواى ئه‌م زانایانه سێ راى تریش هه‌یه ده‌رباره‌ى نه‌سخ له قورئاندا.
١- که جمهورى زانایانه بڕوایان وایه که نه‌سخ شتێکى (مومكينة) له رووى عه‌قڵه‌وه شتێکى واقیعیشه له رووى شه‌رعه‌وه واته روویداوه له ده‌قه‌کانى شه‌ریعه‌تدا.
٢- راى شیعه رافیزه‌کانه که بڕوایان وایه خواى گه‌وره (سبحانه وتعالى) سیفه‌تێکه‌ى هه‌یه پێى ئه‌وترێت (البداء) واته جارى وا هه‌یه خوا شتێک بڕیار ئه‌دات پاش ماوه‌یه‌ک بۆى ده‌رئه‌که‌وێ که ئه‌و بریاره هه‌ڵه‌یه باش نه‌بووه‌و به‌رژه‌وه‌ندى تێدا نییه! بۆیه ئه‌یگۆرێت به شتێکى باش پاش ئه‌وه‌ى خراپى شته‌که‌ى پێشووى بۆ ده‌رئه‌که‌وێ ئه‌م رایه‌ش رایه‌کى سه‌قه‌ته و ناشه‌رعییه‌و خواى گه‌وره زانایه به هه‌موو شتێک و رێناکه‌وێ بارى به‌رژه‌وه‌ندى شتێک نه‌زانێت و دوایى بۆى ده‌ربکه‌وێت چونکه ئه‌وه که‌مى ونوقسانییه و خواى گه‌وره له‌و سیفه‌ته دووره.
٣- راى زانایانى جوله‌که یه که نکۆڵى له نه‌سخ ئه‌که‌ن و ئه‌ڵێن نه‌سخ (بداء) ئه‌خوازێت و ئه‌وه‌ش مه‌حاڵه به‌سه‌ر خوادا بێت.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى نه‌سخ له قورئاندا جێگه‌ى مشت و مڕى زانایان و ئه‌وانه‌ش که رایان وایه نه‌سخ له قورئاندا نییه به‌ڵگه‌کانیان به‌هێزو زانستییه ئێمه‌ش له‌م کتێبه‌دا ناچینه ناو ئه‌و باسانه‌ى که درێژه ئه‌ده‌نه ئه‌م بابه‌ته‌و باسى به‌ش و جۆره‌کانى نه‌سخ ئه‌که‌ن چ له قورئاندا و چ له حه‌دیس دا یان باسى ناسخه‌کان ئه‌که‌ن وه‌ک قورئان و حه‌دیس و ئیجماع و قیاس و به‌رژه‌وه‌ندییه بێ سنوره‌کان=المصالح المرسله.
ته‌نیا ئه‌وه‌نده ئه‌ڵێن ا-که هه‌ر که‌س ئه‌یه‌وێت له راستى و درێژه‌ى ئه‌م باسه بگات با کتێبى (التبيان فى رفع غموض النسخ فى القرا‌ن)ى دکتۆر موسته‌فا زه‌ڵمى بخوێنێته‌وه که زۆر زانستییانه و قوڵ ئه‌م بابه‌ته‌ى چاره‌سه‌ر کردووه. ب-ئه‌وانه‌ى که ڕۆچون له نه‌سخى قورئاندا که‌وتوونه‌ته چه‌ند هه‌ڵه‌ى گه‌وره:
١- تدرج یان له قورئاندا لێ بووه به نه‌سخ وه‌ک قۆناغه‌کانى حه‌رامکردنى عاره‌ق چونکه خواى گه‌وره له هیچ ئایه‌تێکدا حوکمى ئه‌وه‌ى نه‌داوه که عاره‌ق حه‌ڵاڵه ده‌ى ئیتر نه‌سخى چى کردووه؟
٢- وا حاڵى بوون که هه‌ر حوکمێک له‌به‌ر هۆیه‌ک درابێت پاشان هۆکه نه‌مابێ و حوکمه‌که‌ى گۆڕا بێت ناویان ناوه نه‌سخ وه‌ک ئه‌و هه‌مووه ئایه‌ته‌که‌ى باسى ئارامگرتن و ده‌ستنه‌کردنه‌وه ئه‌کات له کافران و سته‌مکاران له‌به‌ر که‌مى و بێده‌سه‌ڵاتى موسڵمانان گوایه هه‌موو به ئایه‌تى سه‌یف نه‌سخ بوونه‌ته‌وه له کاتێکدا ئه‌وه نه نه‌سخه‌و نه حوکمیشیان ئیلغا بووه‌ته‌وه به‌ڵکو هه‌رکات ئه‌و هه‌ڵومه‌رجانه دروست بونه‌وه هه‌مان رێنمایى و داواکاریى ئه‌کرێته‌وه له ئیمانداران و بۆ که‌س نییه نه‌سخییان بکاته‌وه.
٣- وا ئه‌زانن که ئیسلام باوێکى خراپى ناو خه‌ڵکى لابردبێت وه‌ک یاساى به‌کوڕ کردن =تبنى یان ماره‌کردنى باوه‌ژن بۆ نموونه ئه‌وه ئیسلام نه‌سخى کردۆته‌وه له کاتێکدا له پێشیدا هیچ ئایه‌تێک نه‌هاتووه ئه‌و حوکمه دابمه‌زرێنێ تا ئایه‌ته‌کانى تر بکرێنه نه‌سخ و به هه‌ڵه بخرێنه ناو بابه‌تى ناسخ و مه‌نسوخ!
٤- له‌وه‌دا به هه‌ڵه‌دا چوون که هه‌ستیان کردووه (تناقض)و دژایه‌تى له نێوان فڵانه ئایه‌ت و فیساره ئایه‌تى تردا هه‌یه له کاتێکدا هیچ جۆره ته‌ناقوزێک له‌و نێوانه‌دا نییه‌و ئه‌و تووشى وه‌هم و خه‌یاڵات بووه‌و هه‌ر ئایه‌ته‌ى باسى بابه‌تێک ئه‌کات جیا له بابه‌تى ئه‌ویتریان
٥- ئه‌و که‌سانه وائه‌زانن ئایه‌تێک که (تخصيص)ى ئایه‌تێکى تر‌ى کرد ئه‌وه ئیتر ئایه‌تى پێشووى نه‌سخ کردووه‌ته‌وه به‌هه‌ڵه‌دا چوون وه‌ک ئایه‌تى میرات بۆ ئایه‌تى (وصية) بۆ نموونه له کاتێکدا ئه‌وه (تخصيص)ه‌و (نةسخ)نییه.
٦- نه‌سخ کردن پرۆسه‌یه‌کى زانستى ورده‌و پاش هه‌ڵگرتنى چه‌ند هه‌نگاوى تری پێش نه‌سخ ئه‌وجا په‌ناى بۆ ئه‌برێت نه‌ک هه‌ر که‌مترین رێنه‌که‌وتن و (تعارض)هه‌ست پێ کرا خێرا په‌نا بۆ نه‌سخ کردن ببرێت.
پڕۆسه‌ى نه‌سخ کردن به‌م هه‌نگاوانه‌دا ئه‌ڕوات
١- (توثيق النصين)له‌رووى (سند) و له‌رووى (متن) و له رووى ماناوه
٢- التوفیق بین النصین به جیاکردنه‌وه‌ى بابه‌ته‌کانیان بۆ نموونه یان پله‌کانیان یان حوکمه‌کانیان.
٣- ترجیح احد النصین له رووى (مرجحات)ه‌وه نه‌ک له رووى ئاره‌زووباییه‌وه
٤- اعمال قاعده النسخ؛ پاش دڵنیابوون له مه‌رجه‌کانى و له مێژووى دوو ده‌قه‌که.
٥- (اسقاط النصين او لتوقف المزيد بحث او التخيير)

