سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
حۆرى (عيناء المرضية)
نووسینی : هارون نوح طه
کتێبخانه‌ى محوى
عبدالواحدی کوڕی زید ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ده‌فه‌رموێ ڕۆژێک دانیشتبووین له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌کانمان خۆمان ئاماده ده‌کرد بۆ غه‌زا. وه منیش پێم ووتن به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه ئاماده‌بن، پیاوێکی قورئان خوێن ئه‌م ئایه‌ته‌ی خوێنده‌وه بۆ ئاماژگاریو ئارامگرتن له ڕیزی جه‌نگدا. [إِنَّ اللّهَ اشْتَرَى مِنَ الْمُؤْمِنِينَ أَنفُسَهُمْ وَأَمْوَالَهُم بِأَنَّ لَهُمُ الجَنَّةَ] (التوبة 111)
منداڵێکی ته‌مه‌ن پانزه سالآن هه‌ڵسا که دایک‌و باوکی مردبون ماڵێکی زۆریان بۆ به‌جێ هێشتبوو، ووتی ئه‌ی عبدالواحد ئایا خوای گه‌وره گیان‌و ماڵ‌و سه‌روه‌تی دونیا له ئیمانداران ده‌کڕێ به به‌هه‌شت، منیش ووتم به‌ڵێ خۆشه‌ویسته‌که‌م، ووتی
به شاهید به ئه‌وه من گیانی خۆم فرۆشت به خوا له‌گه‌ڵ ماڵ‌و سه‌روه‌تم به به‌هه‌شت منیش ووتم شمشێر زۆر به ئازارتره له‌وه تۆ منداڵی ده‌ترسم به‌رگری ئه‌م شته نه‌که‌یتو ئارام نه‌گری له‌م کڕین‌و فرۆشتنه. ووتی نا من ده‌یفرۆشم به به‌هه‌شت ئایا من بیفرۆشم به به‌هه‌شت چۆن بێ تاقه‌ت ده‌بم به شاهید به ئه‌وه دام به خوا. ده‌ڵێ ئێمه‌ش ته‌ماشامان کرد، ووتمان منداڵک ئه‌وها بێت چۆن ئێمه وانه‌بین، ئینجا ئه‌م منداڵه هه‌ڵسا ماڵه‌که‌ی خۆی کرده خێر ته‌نها ئه‌سپه‌که‌و چه‌که‌که‌ی خۆی نه‌بێ له‌گه‌ڵ هه‌ندێ خواردن، که ده‌رچوین یه‌که‌م که‌س له سه‌ربازه‌کان که هاته لامان ئه‌م منداڵێک بوو ووتی السلام علیک یا عبدالواحد، منیش وتم وعلیک السلام ورحمه الله وبرکاته، ئینجا ڕۆیشتین هه‌ر له گه‌ڵمان بوو له ڕۆژ به‌ڕۆژوو بوو له شه‌ویش شه‌ونوێژی ده‌کرد. وه خزمه‌تی ئێمه‌شی ده‌کردو چاودێری وولآغه‌کانی ئێمه‌ی ده‌کرد، که ده‌نوستین پاسه‌وانی لێ ده‌کردین، تاکو گه‌یشتینه وولآتی ڕۆمه‌کان، ڕۆژێک له ناکاو هات بۆ لاى من هه‌ر هاوارى ده‌کرد. ئاى که چه‌ند عه‌وداڵم بۆ عه‌یناوو المرچیه ئارامم نه‌ماوه بۆی، منیش ترسام ووتم وابزانم ئه‌م منداڵه شه‌یتان ده‌ستی لێداوه یان عه‌قلی نه‌ماوه، له‌م خه‌وه تێک چووه که لێم نزیک بووه‌وه ووتی ئه‌ی عبدالواحد ئارامم لێ هه‌ڵگیراوه وای که عه‌وداڵی (عيناء المرضية)م ووتم خۆشه‌ویستم چییه ئه‌م (عيناء المرضية)یه ووتی که‌مێک چاوم چووه خه‌و پیاوێک هات ووتی بڕۆ بابچین بۆ لای عیناو المرچیه.
منی فڕیدا نێو باغ‌و باخچه‌یه‌ک که ڕووبارێکی ساف‌و فێنکی تێدابوو، له‌سه‌ر که‌ناری ڕووباره‌که هه‌ندێ حۆری چاو جوان‌و ڕازاوه به خشڵ‌و زێڕ که ناتوانم باسیان بکه‌م له جوانی دانیشتبوون که منیان بینی زۆر که‌یف خۆش بوون ووتیان ئه‌وه‌ته پیاوه‌که‌ی عیناو المرچیه هات. منیش ووتم سه‌لامی خواتان لێ بێت کی له ئێوه (عيناء المرضية)یه. ووتیان ئێمه عیناو المرچیه نین به‌ڵکو خزمه‌تکاری ئه‌وین، بڕۆ له پێشته منیش ڕۆیشتم ڕووبارێکم بینی ساف شیر که تامی نه‌گۆڕابوو له نێو باخچه‌یه‌ک که هه‌مووی جوانی بوو، وه‌چه‌ند حۆرییه‌کی جوانی تێدابوون، که بینیم دڵم گۆڕا بۆ جوانی ئه‌وان، که ئه‌وانیش منیان بینی دڵیان خۆش بوو موژده‌یان دا به یه‌کتر ووتیان به خوا ئه‌مه پیاوی عیناو المرچیه یه ووتم سلآو له ئێوه ئایا عیناو المرچیه له لای ئێوه‌یه یان کامتان (عيناء المرضية)ن. ووتیان نه‌خێر ئێمه خزمه‌تکاری ئه‌وین، به‌لآم بڕۆ که‌مێک له پێش خۆت ده‌یگه‌یێ که ڕۆیشتم گه‌یشتم به ڕووبارێک ساف هه‌نگوین بوو، له نێو باغێک که پڕ بوو له خزمه‌تکاری جوان‌و شۆخ‌و شه‌نگ ووتم سلآو له ئێوه ئایا عیناو المرچیه کامتانن، ووتیان ئێمه خزمه‌تکاری ئه‌وین بڕۆ له پێش خۆت که‌مێک ماوه منیش ڕۆیشتم له ناکاو گومه‌زێکم بینی هه‌موو نه‌خشێندرابوو به دڕڕو یاقوت له‌سه‌ر ده‌رگای گومه‌زه‌که خزمه‌تکارێکی زۆر جوان ڕاوه‌ستابوو که ناتوانم جوانیه‌که‌ی باس بکه‌م که منی بینی بانگی کرد، ووتی ئه‌ی عیناو المرچیه ئه‌وه هاوسه‌ره‌که‌ت هات بۆ لات. منیش نزیک بوومه‌وه له ده‌رگایه‌که چوومه ژوورێ که ته‌ماشام کرد وا له‌سه‌ر ته‌خته‌که‌ی دانیشتووه، که هه‌مووی زێڕ بوو که چاوم پێی که‌وت واقم ووڕما له جوانی ئه‌و. ده‌یووت به‌خێر بێیت ئه‌ى خۆشه‌ویستی خوا نزیکه بێته لامان. منیش بۆی چووم که له باوه‌شی بگرم، ووتی ئارامبگره کاتی ئه‌وه نه‌هاتووه که له باوه‌شم بگریت چونکه تۆ ئێستا له ژیانی دونیای، به‌لآم تۆ ئه‌م ئێواره‌یه له لای ئێمه ڕۆژووه‌که‌ت ده‌شکێنی إن شا‌و الله. ئه‌ی عبدالواحد له خه‌وه‌که هه‌ڵسامه‌وه، ئارام ناگرم، عبدالواحد ووتی کاتێ که قسه‌کانمان ته‌واو کرد یه‌کسه‌ر سریه‌یه‌کی دوژمن بۆمان هات هێرشی هێنا ئێمه‌ش سه‌ربازه‌کانمان بۆی ناردن منداڵه‌که‌ش له‌گه‌ڵیان چوو. ده‌ڵێ نۆ دانه که‌سم ژماردن که ئه‌م منداڵه به ده‌ستی خۆی کوشتنی، دواتر به‌خۆی بوو به هی ده‌یه‌م که‌س که شه‌هید بوو. بینیم له نێو خوێنه‌که‌ی خۆی ده‌گه‌وزا پڕ به‌ده‌م پێده‌که‌نی هه‌تاکو گیانی ده‌رچوو( ).

