سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
پشتێنه‌ى موگناتیسى و قه‌ڵغانێکى پارێزه‌ر بۆ زه‌وى
ئاماده‌کردنى : سه‌روه‌ر حه‌سه‌ن
نوسینگه‌ى ته‌فسیر هه‌ولێر
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [وَجَعَلْنَا السَّمَاء سَقْفاً مَّحْفُوظاً وَهُمْ عَنْ آيَاتِهَا مُعْڕضُونَ ] [الأنبياء : 32]
واته: ئێمه ئاسمانمان کردووه به سه‌قفێکى پارێزراو، که‌چى ئه‌وانه ڕوویان وه‌رگێڕاوه له‌و هه‌موو نیشانه و به‌ڵگانه‌ى (به‌سه‌ریانه‌وه‌یه).
له‌ساڵى (1958ز) دا به‌هۆى مانگى ده‌ستکردى (Explorer 1) ـه‌وه زانست دۆزییه‌وه که به‌رگه‌هه‌واى زه‌وى به هه‌ر پێنج به‌ش و حه‌وت چینه‌که‌یه‌وه، له تیشکى گه‌ردوونى و باى خۆریى کوشنده پارێزراوه به‌هۆى پشتێنه‌ى ڤان ئه‌لن ه‌وه که (100-150 ) هه‌زار کیلۆمه‌تر له ئاستى ڕووى ده‌ریاوه به‌رزه و بۆ ماوه‌ى پانى (7500) کیلۆمه‌تر درێژده‌بێته‌وه. ئه‌م پشتێنه‌یه قه‌ڵغانێکى پارێزه‌ر دروستده‌کات که زه‌وى و به‌رگه‌هه‌واکه‌ى ده‌پارێزێت.
کارى ئه‌م قه‌ڵغانه له بوارى موگناتیسى زه‌وییه‌وه هاتووه که پارێزگاریکردنه له زه‌وى و به‌رگه‌هه‌واکه‌ى له تیشکى گه‌ردوونى هاتوو له ئه‌ستێره‌کان و به‌تایبه‌تیش له تیشکى با خۆرییه‌کان که خێراییه‌که‌ى به نزیکه‌یى ده‌گاته تێکڕایى (1.5 ) ملیۆن کیلۆمه‌تر له هه‌ر کاتژمێرێکدا... خۆئه‌گه‌ر ئه‌م بواره موگناتیسیه‌ى زه‌وى نه‌بوایه که زه‌وى و به‌رگه‌هه‌واکه‌ى ده‌پارێزێت، تیشکى گاما و تیشکى ئێکس و تیشکى ئه‌لفا و به‌شێکى زۆرى تیشکى ژێرسوور زینده‌وه‌رانى سه‌ر زه‌وى تووشى له‌ناوچوون ده‌کرد و ژیان له‌سه‌ر زه‌وى نه‌ده‌ما.
ئه‌گه‌ر ماناى وشه‌ى (السما‌ء) کورتبکه‌ینه‌وه له‌وه‌دا که به‌رگه‌هه‌واى زه‌وییه، ئه‌مه‌ى باسکرا ده‌بێته ڕووى زانستى ئه‌و ئایه‌ته‌ى ده‌فه‌رموێت: [وَجَعَلْنَا السَّمَاء سَقْفاً مَّحْفُوظاً وَهُمْ عَنْ آيَاتِهَا مُعْڕضُونَ ] [الأنبياء : 32]
... به‌ڵام ئه‌گه‌ر له ماناى وشه‌ى (السما‌ء) وه‌ها تێگه‌یشتین که بریتییه له هه‌موو ئه‌وه‌ى له سه‌روومانه‌وه‌یه، واته گه‌ردوون و ئه‌وه‌ى تێیدایه، ئه‌وا هه‌موو شتێک له گه‌ردووندا پارێزراوه به‌هۆى ئه‌و یاسا وردانه‌ى په‌روه‌ردگار بۆى داناون که گه‌له‌ستێره و ئه‌ستێره و هه‌ساره‌کانى به به‌رزییه‌وه ڕاگرتووه و ڕێگاى گرتووه له‌وه‌ى ئاسمان بکه‌وێته خواره‌وه و ئاسمانه‌کان و زه‌وى تێبکچن و له‌یه‌ک بترازێن، ته‌نها به فه‌رمانى زاتى په‌روه‌ردگار نه‌بێت.
له‌لایه‌کى تره‌وه ده‌بێت ئه‌وه‌ش بوترێت که ئایه‌ته‌که مانایه‌کى فراوانترى تێدایه له پشتێنه‌ى موگناتیسى زه‌وى ، ده‌شێت سه‌رجه‌م چینه‌کانى به‌رگه‌هه‌وا بگرێته‌وه له چینى ئایۆنى و چینى ئۆزۆن و... جگه له‌وانه‌ش، که هه‌ریه‌که‌یان جۆره قه‌ڵغانێکى پارێزه‌رن بۆ زه‌وى.

