سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکه‌وه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
زه‌رده‌خه‌نه‌ی خۆشه‌ویست؛ چه‌ند نهێنی و ڕاستییه‌ك
كاتێك ژیاننامه‌ی ئه‌و خۆشهویستهدهخوێنییهوه، سه‌رت سوڕ ده‌مێنێ و هه‌ست ده‌كه‌یت له‌به‌رده‌م كه‌سایه‌تییه‌كی ئێجگار گه‌وره‌و بهههمبیهت وه‌ستاویت، ڕووی كه‌ماڵ و ته‌واوكاری ته‌واو نابێت و لایه‌ن و بواره‌كانی بێ‌سنوورن.
یه‌كێك له‌ڕووی كه‌ماڵ و ته‌واوی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره(صلی الله علیه وسلم) ڕاگیری و هاوسه‌نگییه له‌هه‌موو حاڵه‌ت و ڕووه‌كانی ژیانیدا. به‌كارهێنانی هه‌موو هۆكارێك كه‌دڵه‌كان به‌ره‌و خۆی ڕابكێشێت و به‌خته‌وه‌ری و دڵخۆشی بخاته‌سه‌ر لێوان.
له گه‌وره‌ترینی ئه‌و هۆكارانه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) له‌ڕێگه‌ی بانگه‌وازیدا به‌كاری هێناوه، ئه‌و چه‌ند جووڵه‌و بزاوتنهیهكههیچ ئه‌رك و ماندووبوونێكی ناوێت. لهچاوترووكانێك زیاتر ناخایه‌نێت، تاكوو له‌ڕێی چاوه‌وه ڕێگه‌ی چوونه‌ناو دڵه‌كان بگرێته‌به‌ر. ئیتر مهبرسهكهكاریگهریی چه‌ندێك بههێزهلهڕهوینهوهی غه‌م و بهژارهكان و ڕاكێشانی بیر و ژیرییه‌كان به‌لای خۆیدا، باككردنهوهی دڵان، شكانی به‌ربست و ڕێگره‌كان له‌ئاست مرۆڤه‌كان! ئه‌مه ئه‌و دیمهنهیهكهبهردهوام له‌سه‌ر دوو لێوی بیرۆزی بوون و لێی جیا نه‌ده‌بۆوه، ئه‌ویش زه‌رده‌خه‌نه‌یه!
كارێكی زۆر ئاسان و بێئهرك، به‌ڵام كاریگه‌ریی سیحری له‌سه‌ر به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ده‌كات و بێملی ده‌كات بۆ خواسته‌كانت و به‌ئاسانترین شێوهدهچیتهدڵ و هه‌ست و سۆز و بڕوای به‌رامبه‌ره‌وه.
ئه‌و زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ی قورئانی بیرۆز له‌باسی یه‌كێك لهپێغهمبهرانیدا باسی كردووه، كاتێك به‌قسه‌ی مێرووله‌كان زهردهخهنهدهیگرێت و بێدهكهنێت!
ئهوهزهردهخهنهیهكههیچكات و له‌هیچ حاڵه‌تێكیدا له‌ژیانی خۆشه‌ویستمان جیا نه‌بۆته‌وه؛ زه‌رده‌خه‌نه‌ی ده‌كرد كاتێك به‌هاوه‌ڵه‌كانی ده‌گه‌یشت، ته‌نانه‌ت له‌و كاته‌شدا كه‌مرۆڤ ڕق و كینه‌ی خۆی ده‌خواته‌وه بۆی ههیهبێزار بێت، ئه‌و له‌و كاته‌شدا زهردهخهنهلهلێوهكانی جیا نه‌ده‌بۆوه؟! كاتێك هه‌ڵه‌یه‌ك له‌یه‌كێكیان ڕوو ده‌دات و حه‌قی سه‌ركۆنه‌ی هه‌یه، به‌ڵام بهزهردهخهنهوهبهڕوویان دێته‌وه. ته‌نانه‌ت لهبله و شوێنی قهزاوهتیشدا زهردهخهنهلهلێوهكانی جیا نابێته‌وه.
ئهوهتهجهریر وه‌ك له‌هه‌ردوو سه‌حیحدا هاتووهدهفهرموێت: "له‌و كاتهوهموسڵمان بووم، هه‌رگیز پێغه‌مبه‌ر به ڕوومدا گرژ نهبووهوهیچكاتێك نه‌یدیوم و زهردهخهنهنهیگرتبێت."
ده‌شته‌كییه‌ك به‌هه‌موو وشكی و تووڕه‌یی و دڵڕهقییهوهدێتهلای، به‌جۆرێك ڕای ده‌كێشێت كهملی ئازار ده‌دات و زۆر به‌ڕه‌قی ده‌ڵێت: "ئه‌ی موحه‌ممه‌د، فه‌رمان بده‌له‌و ماڵی خوایه‌ی كهلاته به‌شم بده‌ن!" پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ئاوڕی لێ ده‌داته‌وه‌و بهزهردهخهنهیهكهوهفهرمان ده‌دات كه‌به‌شی بده‌ن.
له‌گه‌ڵ توندیی سه‌ركۆنه‌و سه‌رزه‌نشتی ئه‌وانه‌ی كهلهشهڕی ته‌بووكدا دوا كه‌وتن له‌جیهاد، به‌ڵام له‌و كاته‌شدا زهردهخهنهلهلێوهكانی نابێته‌وه؛ كه‌عب -خوا لێی ڕازی بێت- دوای ئه‌وه‌ی باسی باساوهێنانهوهی دووڕووه‌كان و سوێندخواردنی به‌درۆیان ده‌كات، ده‌فه‌رموێت: "هاتمهخزمهتی و كاتێك سه‌لامم لێ كرد، زه‌رده‌خه‌نه‌ی تووڕه‌یی گرتی. پاشان فه‌رمووی: "وه‌ره!" ڕۆیشتم تا چوومهبهردهمی."
گوێی له‌هاوه‌ڵه‌كانی ده‌بێت -له‌مزگه‌وتدا- باس له‌سه‌رده‌م و حاڵی نه‌فامییان ده‌كه‌ن، به‌لایاندا تێبه‌ڕ ده‌بێت و زهردهخهنهدهیگرێت.
به‌ڵكوو هیچ كاتێكی ژیانی بیرۆزی نه‌بووه بێ زهردهخهنهبێت. ته‌نانه‌ت له‌كاتی وه‌فات و كۆتاییی چركه‌ساته‌كانی ژیانیشیدا كاتێك دنیا به‌جێ دێڵێت، زهردهخهنهلێوهكانی داده‌گرێت؛ ئه‌نه‌س -خوا لێی ڕازی بێت- وه‌ك له‌هه‌ردوو سه‌حیحدا هاتووهدهفهرموێت: له‌كاتێكدا موسڵمانه‌كان نوێژی به‌یانییان ده‌كرد و ئه‌بووبه‌كر بێشنوێژیی بۆ ده‌كردن، له‌ناكاو پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) به‌رده‌ی حوجره‌كه‌ی عائیشه‌ی لادا و لێی ڕوانین كهلهنوێژدان، باشان زهردهخهنهگرتی و بێكهنی!
له‌به‌ر ئهوهنامۆ نییهكهدڵی هاوه‌ڵه‌كانی و خێزانه‌كانی و هه‌موو خه‌ڵكی به‌گشتی دابگرێت.
ڕێگه‌ی چوونه‌ناو دڵان
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ڕێگه‌ی دڵانی به زه‌رده‌خه‌نه‌و دڵگوشادییهوهڕوو به‌به‌رامبه‌ر بڕی، سه‌هۆڵی دڵانی توانده‌وه، ڕه‌قیی دڵانی نه‌رم كرد، نامۆیی و ته‌نهایی دڵانی نه‌هێشت، وای كرد دڵی هه‌موو كه‌سێك شه‌وقی بینین و هاوه‌ڵی ئه‌و خۆشهویستهبێت. نه‌ك هه‌ر خۆی، به‌ڵكوو ئه‌م خووهجوان و شیرینه‌ی كرده سوننه‌ت و ڕێڕهوێكیش بۆ ئوممه‌ته‌كه‌ی له‌دوای خۆی. كردیهگۆڕهبانی بێشبڕكێ له‌سه‌ر خێر و چاكه؛ ئهوهتهدهفهرموێت: وتبسمك في وجه أخيك صدقة. واته: بێكهنینت به‌ڕووی براكه‌تدا خێر و سه‌ده‌قه‌یه. [رواه الترمذي وصححه ابن حبان].
به‌ڵام ده‌بینین له‌گه‌ڵ ڕۆشنی و جوانیی ئه‌م ڕهوشتهنایابهی خۆشه‌ویستمان، كه‌چی هه‌ندێ كه‌س هه‌رگیز زهردهخهنهمیوانی لێوه‌كانیان نییه. به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ماڵومنداڵیان و دهبنهبارێكی قورس و ڕه‌زاگران له‌نێو ماڵ و منداڵیاندا.
ده‌بینیت هه‌ندێ كه‌س وه‌ك ئه‌وه‌ی ددانه‌كانیان عه‌وره‌ت بێت و حه‌رام بێت ده‌رخستنیان، لهڕهزاقورسی و مۆنی و تووڕهیییاندا هه‌رگیز نازانێت قسه‌ی خۆش و زهردهخهنهچییه!
به‌ڵێ. جاری وا ههیهكاتی ناخۆش و دڵته‌نگی و تووڕه‌یی به‌سه‌ر مرۆڤدا گوزه‌ر ده‌كات، یان سه‌رقاڵه‌و سهریناڵهرژێ، یان بارودۆخێكی تایبه‌ت وات لێ ده‌كات غه‌مبار و بێتاقه‌ت بیت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر زۆربه‌ی ژیانی مرۆڤ ڕوومۆنی و گرژی و ڕووداخستن بوو، ئهوهدهبێتهكارهسات و ژیانخۆشی و به‌خته‌وه‌ری تاك و خێزان نامێنێت.
زهردهخهنهدوو ڕه‌هه‌نده
هه‌ندێ كه‌س كاتێك باس له‌زه‌رده‌خه‌نه ده‌كه‌ن، دهیبهستنهوهبهههندێ كاریگه‌ریی ده‌روونی له‌سه‌ر زهردهخهكهر. ئه‌مه‌ش شتێكی باشه، چونكهزهردهخهنهشتێكی هاوبهشهلهنێو هه‌موو نه‌وه‌كانی ئاده‌مدا. به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌موسڵمان باداشتێكی زیاتر و توێشوویه‌كی زیاترهچونكهبهجێهێنان و گوێڕایه‌ڵی و ئیقتیدایه به پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم). ئیتر له‌م ڕوانگهیهوهكاریگهری باش و ئیجابی و دڵخۆشكه‌ر له‌سه‌ری دروست ده‌كات.
به‌ڕاستی ژیر و هۆشدارن له‌كافر و موسڵمانه‌كان بهییان به كاریگه‌ریی ئیجابی زهردهخهنهبردووهلهژیانی مرۆڤدا.
دیل كارینجی له كتێبهبهناوبانگهكهیدا (كيف تكسب الاصدقاء و تؤثر على الناس) ده‌ڵێت: "به‌شه‌كانی ڕوو و ڕووخسار باشترینگوزارشكهرنلهسهر هه‌ست و سۆزی خاوه‌نه‌كه‌ی؛ ڕووی گه‌ش و خاوه‌ن زه‌رده‌خه‌نه و كراوه‌ی ڕاستگۆیانهباشترین هۆكاره‌بۆ به‌ده‌ستهێنانی هاوڕێیه‌تی و یارمه‌تیدانی خه‌ڵكی. له‌ڕاستیدا باشتره له به‌خشینێك كه‌مرۆڤ به‌هاوڕێكه‌ی ده‌به‌خشێت، زهردهخهنهزۆر باشتره‌له هه‌رچی ماكیاج و ئه‌و بۆیه‌و شتانهیهئافرهتێك له‌ڕووی خۆی ده‌دات. سومبوڵی خۆشه‌ویستییه‌كی دڵسۆزانه‌و بێگه‌رده."
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "داوام له قوتابییه‌كانم كرد كه‌هه‌ریه‌كه‌یان بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك كه‌سێك دیاری بكات و هه‌موو ڕۆژێك به‌ڕووی دا زهردهخهنهبكات. جا یه‌كێك له‌قوتابییه‌كانی بازرگان ده‌بێت و دێت بۆ لای و ڵێی ده‌ڵێت: من خێزانه‌كه‌م هه‌ڵبژارد كهبهڕووی دا زهردهخهنهبكهم، ئه‌و لهوهوبێش هیچ كاتێك زه‌رده‌خه‌نه‌ی به‌منه‌وه نه‌ده‌دی، به‌ڵام له‌ده‌ره‌نجامدا جیهانێكی نوێی بڕ به‌خته‌وه‌ریم بۆ كه‌شف بوو كهبهدرێژاییی ساڵانی ڕابوردوو لێم ون ببوو! ئه‌مه‌وای لێ كردم كهبهڕووی هه‌موو كه‌سێكدا دلخۆش و ڕووبهزهردهخهنهبم. ئیتر خه‌ڵكی وایان لێ هات ههمیشهسهلامیان لێ ده‌كردم و دهسبێشخهرییان ده‌كرد بۆ یارمه‌تیدانم. هه‌ستم كرد كه‌ژیان زۆر برشنگدارترهو ئاسانتریش به‌ده‌ست دێت. له‌ڕاستیدا به‌هۆی ئه‌و زه‌رده‌خه‌نه‌و ڕووخۆشییهوهخێر و قازانجی ساڵانهشم زیادی كرد." كارینجی به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێت: "یادت بێت كهزهردهخهنههیچ ئه‌رك و ته‌كلیفێكی نییه‌له‌سه‌رت، به‌ڵام خێرێكی زۆرت به‌سه‌ردا دێنێت. هیچ لهبهخشندهكانی كه‌م ناكاتهوهلهكاتێكدا به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات. له‌بیرت نه‌چێت كه ئه‌م كارهچركهیهك ناخایه‌نێت، به‌ڵام یاده‌وه‌رییه‌كانی هه‌تا كۆتاییی ته‌مه‌ن به‌شیرینی و خۆشی ده‌مێننه‌وه. هیچ هه‌ژارێكیش نییهنهتوانێت خاوه‌نی بێت و هیچ دهوڵهمهندێكیش نییهلێی بێ‌نیاز بێت."
ئای چهندهبێویستیمان به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م سوننه‌ته‌و ڕهوشتهجوانهی بێغهمبهرهكهمان هه‌یه. چه‌ند ڵێویستمان بهوهیهبهڕووی خۆمان و هه‌موو كه‌سێكدا كراوه و دڵخۆش و لێوبهزهردهخهنهبین. بیكهینهڕێگهیهكی خواڵهرستی له‌خۆماندا، له ماڵه‌كانماندا، له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانمان، له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانمان، هاوڕێكانی سهركارمان، هیچ شتێكمان لێ كه‌م نابێته‌وه‌و زه‌ره‌ر ناكه‌ین، به‌ڵكوو ئێمه‌له ڕووی دین و دنیاشهو زۆر زیانبه‌خش ده‌بین كاتێك ئه‌م سیفه‌ت و ڕهوشتهجوانه قه‌تیس ده‌كه‌ین و ناهێڵین بچێتهواقیعی ژیانمان كهبڕیهتی له‌گرفت و كێشه‌و باڵهبهستۆ.
ئه‌زموون كاریگه‌ری ئیجابی و واقیعی ئه‌م ڕه‌وشته‌ی سهلماندووهكاتێك بێش چاكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌یه‌ك، یان ئینكاری خرابهیهك و نه‌هێشتنی ڕوو بهزهردهخهنهوهههوڵی چاره‌سه‌ری ده‌ده‌یت.
له كۆتاییدا ڕووگرژ و مۆن و ڕووداخراو ته‌نها زیان به‌خۆی ده‌گه‌یه‌نێت. به‌مۆنی و گرژییه‌كه‌ی خۆی بێبه‌ش ده‌كات له‌خۆشی و له‌زه‌تی ژیان، له‌كاتێكدا ده‌بینیت خاوه‌ن زهردهخهنهههمیشهلهخۆشی و بردنه‌وه‌ی ژیاندایه.
نوسینی : هێرش ابوبكر
سه‌رچاوه ئینته‌رنێت
enghabh@yahoo.com

