سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ژیانى قورئانخوێنى به‌ناوبانگ محه‌مه‌د صدیق مه‌نشاوى....شه‌هیدى قورئان
قورئانخوێنى به‌ناوبانگى میسر و جیهانى ئیسلامى محه‌مه‌د سدیق مه‌نشاوى له ساڵى (1920)ى زاینى له پارێزگاى (سوهاج) له‌دایکبووه، هه‌ر له ته‌مه‌نى چوار ساڵیدا لاى مامۆستایه‌کى گونده‌که‌یان ده‌ستى کردووه به قورئان خوێندن، تواناى قورئان له‌به‌رکردنى خێرا و باش بووه، له ته‌مه‌نى یانزه ساڵیدا له‌سه‌ر ده‌ستى شێخ محه‌مه‌د نمکى هه‌موو قورئانى له‌به‌رکردووه، له ته‌مه‌نى دوانزه ساڵیدا ده‌ستى کردووه به قورئان خوێندنى شه‌وانه، پاشان چۆته شارى قاهیره بۆ خوێندنى زانسته‌کانى خوێندنه‌وه‌ى قورئان لاى هه‌ردوو شێخ
ئه‌بولعه‌لا و محه‌مه‌د سعودى، دواتر په‌یوه‌ندى ده‌کات به زانکۆى ئه‌زهه‌ر، له‌پێناو وه‌رگرتنى زانیاریه ئاینیه‌کانى وه‌کو: ته‌فسیر و زانستى زمان، که په‌یوه‌ندیان به زانسته‌کانى قیرائه‌ته‌وه هه‌یه، تا بتوانێت زیاتر رۆبچێت له جۆره‌کانى خوێندنه‌وه‌دا. پاشان گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ شارۆچکه‌که‌ى خۆى و به‌مه‌ش بووه تاکه قورئانخوێنى به‌ناوبانگ له‌سه‌ر ئاستى ده‌ڤه‌رى صه‌عیددا، که ئه‌وکات هیچ قورئانخوێنێکى به‌ناوبانگى تێدا نه‌بوو.
مه‌نشاوى له خێزانێکدا پێگه‌یشتووه که زۆربه‌یان له هه‌ڵگرانى قورئان بوون، به‌هره‌ى ده‌نگخۆشی و که‌موێنه‌یى له تیلاوه و مامۆستایه‌تى له وتنه‌وه‌ى ئه‌حکامه‌کانى ته‌جویددا له باوکیه‌وه بۆ ماوه‌ته‌وه. شێخ سدیقى باوکى مه‌نشاوى له بوارى قورئانخوێندندا خاوه‌نى نازناوێک بووه که هیچ یه‌کێک له قورئانخوێنه‌کانى سه‌رده‌مى خۆی و هه‌رێمه‌که‌ى خۆی ئه‌و ناوبانگه‌یان نه‌بووه.
مه‌نشاوى له ژیانیدا چه‌ندین ولآتى عه‌ره‌بى و ئیسلامى وه‌کو :پاکستان، ئه‌رده‌ن، لیبیا، جه‌زائیر، کوێت، عێراق و سعودیه گه‌ڕاوه و له هه‌ندێکیشیاندا خه‌لآتى رێزلێنانى پێ به‌خشراوه. له ناوه‌ڕاستى په‌نجاکاندا ئه‌ندۆنیسیا وه‌کو قورئانخوێنێکى پله به‌رز خه‌لآتی کرد، ساڵى (1965)یش له سوریا پله‌ى دووه‌مى به‌ده‌ستهێنا.
شێخ مه‌نشاوى زیاتر له (150) تۆمارى ده‌نگیى بۆ ئێزگه‌ى میسرى و ئێزگه‌کانى دیکه جێهێشتووه، هه‌روه‌ک خه‌تمێکى ته‌واوى موڕه‌ته‌لیشى هه‌یه.
مه‌نشاوی له ژیانیدا دوو جار سه‌ردانى عێراقى کردووه، جارى یه‌که‌م له ساڵى (1965)دا بوو که بۆ ماوه‌ى دوو رۆژ تێیدا مایه‌وه و چه‌ند تیلاوه‌یه‌کى بۆ رادیۆى ئێزگه‌ى به‌غدا تۆمار کرد. جارى دووه‌میش له ناوه‌ڕاستى ساڵى (1967) جارێکى تر سه‌ردانى عێراقى کرده‌وه و ئه‌مجاره‌یان بۆ ماوه‌ى ده رۆژ مایه‌وه و له ناوچه‌ى ئه‌عزه‌میه چه‌ند ئاهه‌نگێکى قورئانى پیرۆزى سازکرد و دۆستایه‌تى و هاوڕێیه‌تى له‌گه‌ڵ گه‌وره قورئانخوێنى عێراقى حافز خه‌لیل ئیبراهیم په‌یدا کرد . له ناوه‌ڕاستى ئاهه‌نگه‌که‌دا و له کاتى قورئانخوێندندا شێخ مه‌نشاوى خوێن له ده‌مى دێته ده‌ره‌وه، چونکه به‌هۆى ئازارى قوڕگیه‌وه ده‌ینالآند،که له ساڵى (1966)ه‌وه دووچاری بوبوو. دواى مانه‌وه‌ى بۆ ماوه‌ى ده رۆژ له به‌غدا، ماڵئاوایى له جه‌ماوه‌ره‌که‌ى ده‌کات .
ناوبانگ و جوان خوێندنه‌وه‌ى مه‌نشاوى بوبوو به جێگه‌ى قسه‌و باسى خه‌ڵکى میسر. کاتێکیش به‌رپرسانى ئێزگه‌ى میسر پێیان زانى ناردیان به‌دوایدا و داوایان لێی کرد که داوایه‌ک پێشکه‌ش به ئێزگه بکات بۆ تاقیکردنه‌وه‌ى ده‌نگى، خۆ ئه‌گه‌ر له تاقیکردنه‌وه‌که سه‌رکه‌وت، ئه‌وا ده‌کرێت به قورئانخوێنى رادیۆى میسر، به‌لآم مه‌نشاوى ئه‌م داوایه‌ى ره‌تکرده‌وه و وتى: نامه‌وێ له ئێزگه‌دا قورئان بخوێنم، چونکه پێویستیم به ناوبانگ نییه، رازیش نیم ئه‌م تاقیکردنه‌وه‌م بۆ ئه‌نجام بدرێ. سه‌باره‌ت به تۆمارکردنى قورئان له‌به‌ر رێزى باوکی رازى بوو به داواکه‌ى رادیۆى میسر، ئه‌وه بوو ساڵى (1953) قورئانى تۆمار کرد.
ده‌نگى مه‌نشاوى به‌هۆى به‌هێزیى ده‌نگ و تام و چێژ له قوڕگیدا، زۆرى مه‌قاماته‌کان له خوێندندا و کارلێککردنى قووڵیى له‌گه‌لأ ماناى وشه‌کانى قورئان و مۆسیقی بوونى ده‌نگى تایبه‌تمه‌ندى خۆى هه‌بوو.
سه‌رکه‌وتنى مه‌نشاوى له قورئاندا توشى زۆر کۆسپى کردووه، وه‌ک: ژه‌هرخواردکردنى و پیلانى گرفتى ته‌کنیکى له کاتى بۆنه‌کانى قورئان خوێندندا.
مه‌نشاوى شێخ محه‌مه‌د ره‌فعه‌ت ى زۆر خۆشده‌ویست و سه‌رسام بوو به ده‌نگ و تیلاوه‌که‌ى، خۆیشى ئه‌مه‌ى باس ده‌کرد، هه‌روه‌ها بێ جیاوازى حه‌زی له گوێگرتن له ده‌نگى قورئانخوێنه هاوسه‌رده‌مه‌کانى خۆى ده‌کرد، بێ جیاوازى گوێی ده‌گرت و فه‌رامۆشى نه‌ده‌کردن.
مه‌نشاوى له ژیانیدا دوو ژنى هێناوه، ساڵى (1938) کچه مامێکى خۆى هێنا، دوو کوڕ و دوو کچیى لێ بوو. پاشان ژنى دووه‌میشى هێنا، که ئه‌وکات ته‌مه‌نى له چل ساڵى تێپه‌ڕی کردبوو. له هاوسه‌رى دووه‌میشدا خواى گه‌وره نۆ منداڵى پێدا، پێنج کوڕ و چوار کچ. هه‌ردوو هاوسه‌ره‌که‌یشى له یه‌ک خانوودا ده‌ژیان و به‌هۆى خۆشه‌ویستییان، له‌گه‌لأ یه‌کتریدا کۆک بوون. خێزانى دووه‌م ساڵێک به‌ر له کۆچى دوایى خۆى، له کاتى جێبه‌جێکردنى فه‌ریزه‌ى حه‌جدا دونیاى جێهێشت.
ساڵى (1966) مامۆستا مه‌نشاوى دووچارى نه‌خۆشى قوڕگ دێت. پزیشکان توانییان به‌هۆى هه‌ندێک داوده‌رمانى ئارامبه‌خشه‌وه به‌شێکى نه‌خۆشیه‌که رابگرن و ئامۆژگارییان کرد که قوڕگى خۆى ماندوو نه‌کات، به‌لآم ئه‌و سوور بوو له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوون له قورئان به ده‌نگى به‌رز، ته‌نانه‌ت له دوا ساڵى ژیانیدا که تێیدا کۆچى دوایی کرد، به‌شێوه‌یه‌ک به ده‌نگه‌وه قورئانى ده‌خوێند، خه‌ڵک له‌و مزگه‌وته‌ى که له‌ژێر شوقه‌که‌یدا بوو، گوێیان بۆى ده‌گرت، بێ ئه‌وه‌ى خۆى به‌مه بزانێت. کاتێکیش که نه‌خۆشیه‌که‌ى سه‌خت بوو، جه‌مال عه‌بدولناصر فه‌رمانیدا به گه‌یاندنى بۆ شارى له‌نده‌نى به مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رکردنى، به‌لآم مه‌رگ پێش ئه‌م گه‌شته که‌وت و له به‌روارى (20/6/1969) کۆچى دوایى کرد .
----------------
سه‌رچاوه:
- هاوه‌لآنى قورئان. ئا: ناوه‌ندى ئارا، سلێمانى.
- پێگه‌ى محمد صدیق المنشاوى.
- محمدصدیق المنشاوى، ئینته‌رنێت.

