سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
خواردنى دۆزه‌خى یه‌کان
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت: (لَيْسَ لَهُمْ طَعَامٌ إِلَّا مِنْ ضَڕيعٍ (6) لَا يُسْمِنُ وَلَا يُغْنِي مِنْ جُوعٍ )الغاشیه/٦-٧ واته هیچ خواردنێکیان نادرێتێ ته‌نها (ضريع) نه‌بێت جۆره ڕوه‌کێکه هیچ گیان دارێک نایخوات له‌به‌رئه‌وه‌ى درکاویى و پیسه- نه‌پێ ى قه‌ڵه‌و ده‌بن و نه‌هیچ برسێتیشیان پێ لاده‌چێت. خواى گه‌وره له جێ یه‌کى تردا ده‌فه‌رموێت (إِنَّ لَدَيْنَا أَنْكَالًا وَجَحِيمًا (12) وَطَعَامًا ذَا غُصَّةٍ وَعَذَابًا أَلِيمًا )المزمل/١٢-١٣ واته به‌راستى کۆت و به‌ندى قایممان لایه له ڕۆژى دوایى دا که بێ باوه‌ڕان پێ پێوه‌ند ده‌کرێت و ئاگرى بلێسه داریان بۆ ئاماده‌کراوه خواردنى قێزه‌ونو دڕکاویان پێ ده‌درێت و سزاى به ئێشیان پێ ده‌چێژرێت. هه‌روه‌ک خواى گه‌وره له شوێنکى تردا ده‌فه‌رموێت: (ثُمَّ إِنَّكُمْ أَيُّهَا الضَّالُّونَ الْمُكَذِّبُونَ (51) لَآَكِلُونَ مِنْ شَجَرٍ مِنْ زَقُّومٍ (52) فَمَالِئُونَ مِنْهَا الْبُطُونَ (53) فَشَاڕبُونَ عَلَيْهِ مِنَ الْحَمِيمِ (54) فَشَاڕبُونَ شُرْبَ الْهِيمِ (55) هَذَا نُزُلُهُمْ يَوْمَ الدِّينِ )الواقعه/٥١-٥٦
واته پاشان ئێوه ئه‌ى گومڕایانى بێ بڕوا بێ گومان له دره‌ختى ژه‌قنه‌بووت (زةقوم)ى ناودۆزه‌خ ده‌خۆن, له‌برسانا وورگى لێ پڕده‌که‌ن ئینجا ئاوى کوڵ به‌سه‌ردا ده‌خۆنه‌وه به‌وێنه‌ى خواردنه‌وه‌ى حوشترى تینوو ئه‌مه میواندارى ئه‌وانه له‌ڕۆژى سزادا حوشترى تینووه که هه‌ر ئاو ده‌خواته‌وه تێر نابێت تاکو سه‌ره‌نجام ده‌ته‌قێت.
خواى گه‌وره باسى دره‌ختى ژه‌قنه‌بووت (شجرة زقوم)ده‌کات و ده‌فه‌رموێت(إِنَّهَا شَجَرَةٌ تَخْرُجُ فِي أَصْلِ الْجَحِيمِ (64) طَلْعُهَا كَأَنَّهُ رُءُوسُ الشَّيَاطِينِ (65) فَإِنَّهُمْ لَآَكِلُونَ مِنْهَا فَمَالِئُونَ مِنْهَا الْبُطُونَ (66) ثُمَّ إِنَّ لَهُمْ عَلَيْهَا لَشَوْبًا مِنْ حَمِيمٍ (67) ثُمَّ إِنَّ مَرْجِعَهُمْ لَإِلَى الْجَحِيمِ ) الصافات/٦٤-٦٨ واته ئه‌و دارى زه‌قنه‌بووته دارێکه له ته‌خت و بێخى دۆزه‌خه‌وه ده‌رده‌چێت و لق وپۆپه‌کانى به‌ده‌رگاکانى دۆزه‌خدا بڵاوده‌بێته‌وه, که‌به‌ره‌که‌ى وه‌ک که‌لله‌سه‌رى شه‌یتانه‌کان وایه جائه‌و دۆزه‌خى یانه لێ ده‌خۆن ورگى لێ پڕ ده‌که‌ن پاشان به‌سه‌رى دا ئاوى کوڵاویان پێ ده‌درێت و ده‌یخۆنه‌وه پاشان بێ گومان گه‌ڕانه‌وه‌یان هه‌ر بۆلاى دۆزه‌خه. پێغه‌مبه‌ریش صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت (لو ان قطرة من الزقوم قطرت فى دار الدنيا لافسدت على اهل الدنيا معايشهم فكيف بمن يكون طعامه) واته ئه‌گه‌ر یه‌ک دڵۆپ له‌و ژه‌قنه‌بووته بتکێته ژیانى دونیاوه ئه‌وا گوزه‌ران له خه‌ڵکى سه‌ر زه‌وى تێک ده‌دات چ جاى ئه‌وه‌ى که ئه‌مه خواردنه‌ى بێت. خواى گه‌وره له ئایه‌تێکى تردا ده‌فه‌رموێت (فليس له اليوم هاهنا حميم , ولا طعام الا من غسلين)الحاقه/٢٦-٢٧ واته له‌و رۆژه‌دا له‌وێ هیچ دڵسۆز‌و خۆشه‌ویستێکى نى یه‌و هیچ خواردنێکى نى یه جگه له کێم و زوخاوێ که‌له‌لاشه‌یاندا ده‌چۆرێته‌وه.

