سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
په‌یوه‌ندى یه‌کخواپه‌رستى په‌روه‌ردگاریه‌تى به دو به‌شه‌که‌ى تروه (په‌رستن و ئه‌سمائو سیفات):
کاوان کوردى
ئماده‌کرنى بۆ ماڵپه‌ڕ : دلاوه‌ر کوردى
وشه‌ى (رب) له زمانى عه‌ره‌بیدا واتایه‌کى بنچینه‌یى هه‌یه , که په‌روه‌رده یه به‌ڵام چه‌ند واتایه‌کى تریش هه‌ڵده‌گرێت و له قورئانیشدا به‌و واتایانه هاتوه, وه‌ک : چاو‌دێر و سه‌روکار, گه‌وره و پشتیوان , ده‌سه‌ڵاتدارى قسه‌ڕه‌وا , پادشا‌و خاوه‌ن , به‌م پێیه ،،یه‌کخوپه‌رستى په‌روه‌ردگارێتى ،، ده‌بێته بنچینه بۆ هه‌ردو به‌شه‌که‌ى تر چونکه :
أ) ئه‌گه‌ر خوایه‌ک دروستکه‌رو مشور خۆر‌و خاوه‌ن و ده‌سه‌ڵاتدار و ڕۆزیده‌ر و ژیێنه‌ر و مرێنه‌ر و گه‌وره و پشتیوان بێت . هه‌ر ئه‌ویش شایسته‌ى په‌رستن و گوێرایه‌ڵى کردنه و مل که‌چییه
, خواى گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت (يَا أَيُّهَا النَّاسُ اعْبُدُواْ رَبَّكُمُ الَّذِي خَلَقَكُمْ وَالَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ [ 21] الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ الأَرْضَ فِرَاشاً وَالسَّمَاء بِنَاء وَأَنزَلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَأَخْرَجَ بِهِ مِنَ الثَّمَرَاتِ ڕزْقاً لَّكُمْ فَلاَ تَجْعَلُواْ لِلّهِ أَندَاداً وَأَنتُمْ تَعْلَمُونَ )[ 22] )[البقرة 21: 22]
واته : ئه‌ى خه‌ڵکینه ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌تان بپه‌رستن , که دروستى کردون , ئه‌وانه‌ى پێش ئێوه‌شى دروست کردوه , تا ته‌قواى بکه‌ن و لێى بترسن , ئه‌و خوایه‌ى زه‌وى بۆ کردون به ڕایه‌خ و ئاسمانى کردوه‌ته بونیادێکى دامه‌زراو له ئاسمانه‌وه ئاوى باراندوه و به‌و ئاوه به‌رو بومى ڕواندوه وکردویه‌تى به بژێوى و ڕۆزى ئێوه , که‌واته هاوتا بۆ خوا دامه‌نێن و خۆشتان ده‌زانن هیچ هاوتایه‌کى نییه ٠
ب) ئه‌گه‌ر خوایه‌ک هه‌ر چى فرمان و ئاڵوگۆڕ و مشور خواردنى ئه‌م بونه‌وه‌ره‌ى به‌ده‌ست بێت و هه‌ر خۆى خاوه‌نى بێت و دروستکه‌رى بێت , حه‌تمه‌ن ده‌بێت هه‌مو سیفه‌تێکى ته‌واوى هه‌بێت و دوربێت له هه‌مو له‌که‌و که‌م کورییه‌ک , خواى ده‌فه‌رموێت :
(سُبْحَانَ رَبِّكَ رَبِّ الْعِزَّةِ عَمَّا يَصِفُونَ) [الصافات : 180] واته : پاک و بێگه‌ردى بۆ په‌روه‌ردگارت له هه‌مو که‌م کوڕییه‌ک , په‌روه‌ردگاى شکۆمه‌ندى , له‌وه‌ى به دروست و ناڕه‌وه وه‌سفى ده‌که‌ن ٠٠٠ یان ده‌فه‌رموێت(إِنَّ رَبَّكَ يَبْسُطُ الرِّزْقَ لِمَن يَشَاءُ وَيَقْدِرُ إِنَّهُ كَانَ بِعِبَادِهِ خَبِيراً بَصِيراً ) [الإسرا‌ء : 30]
واته : په‌روه‌ردگارته که ڕۆزی واڵا ده‌دات و ده‌یبه‌خشێت به‌و که‌سه‌ى خۆى ده‌یوێت و خۆشى ئه‌ندازه گیرى ده‌کات هه‌ر ئه‌ویش شارزاو بینایه به به‌نده‌کانى خۆى بێ گومان به به ته‌نها ناسینى خواى گه‌وره له‌م په‌روه‌ردگاریه‌تیه‌یدا به ته‌نها دادى که‌س نادات و سوودى نابێت مادام نه‌بێته بنچینه‌و بناغه بۆ دوو به‌شه‌که‌ى تر‌ى یه‌کخوا په‌رستى چونکه زۆر که‌س ووتویانه خوا دروستکه‌رو ڕۆزی ده‌ره به‌ڵام هاوبه‌شیان بۆ داناوه له په‌رستندا یاخود سیفه‌تى ناته‌واوى یان داوه‌ته پاڵى خواى گه‌وره‌ش ده‌رباره‌یان ده‌فه‌رموێت:( وَمَا يُؤْمِنُ أَكْثَرُهُمْ بِاللّهِ إِلاَّ وَهُم مُّشْڕكُونَ )[يوسف : 106]
واتا : زۆربه‌یان ئیمان به‌خوا ناهێنن به‌جۆرێک نه‌بێت که هاوبه‌شى بۆ داده‌نێن. موجاهید ڕه‌حمه‌تى خواى لێ بێت ده‌ڵێ ئیمان هێنان به‌خوا ئه‌وه‌یه ده‌ڵێن خوا دروستى کردوین و ڕۆزیمان ده‌دات و ده‌مان مرێنێت و ئه‌مه ئیمانه‌که‌یانه له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا غه‌یرى خوا ده‌که‌نه هاوبه‌شى له په‌رستندا.

