سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
وانە قورئانیەکان / وانەی پێنجەم رەوشتی قورئان خوێن
م.حيدر محمد
١- قورئان خۆێن دەبێت بەتەواوی خۆی بۆ خوا یەکلابکاتەوە و لەبەر خوا و بەدەستھێنانی رەزامەندی ئەو قورئان بخوێنێ .
قال سبحانه: (وَمَا أُمِرُوا إِلَّا لِيَعْبُدُوا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ حُنَفَاءَ) {البينة:5}
٢- پاک و خاوێنییەکی تەواو لەناوەوە و دەرەوەی خۆی، واتە دڵی خۆی پاک بکاتەوە لە ھابەشی دانان بۆ خواو ڕق و حەسودی و دڵپیسی، ھەروەھا جەستە و جلو بەرگی خۆی خۆی پاک بکاتەوە لە ھەموو پیسیەک.
٣- ھەڵبژاردنی کات و شوێنێکی گونجا و لەبار، کە دوور بێت لە ھەراو ھۆریاو دەنگەدەنگ و ژاوەژاو، بە تایبەتی لە شوێنی قەڵەبالغ، بەڵکو قورئان خوێن دەبێت ئەو کاتانە ھەڵبژێێ کە سودی دەبێت بۆ باشتر بیستنی قورئان و زیاتر بیرلێ کردنەوەی، وەکو لە نیوەی شەو لە کاتی شەو نوێژ و دوای نوێژی بەیانیان و لە نێوان مەغریب و عیشا و دوای نوێژی عیشا.
( وقران الفجر* ان قرأن الفجر كان مشهودا)
٤- قورئان خوێن دەبێت ئاگای لەوە بێت کە دانیشتنی لەگەل قورئان لە خۆشەویستی و شەوقی خوای گەورەیە نەک لەبەر ئەوەی بێ ئیشە یان کاتی زۆرە.
٥- ئامادەکردنی دڵ و چاو گوێ و بیر و ھۆش لەکاتی قورئان خوێندن بۆ ئەوەی بەتەواوی بۆ خوا یەکلاببێتەوە .
٦- بیرکردنەوە و تێگەیشتن و رامانی قوڵ لە ئایەتەکان.
٧- خوێندنی قورئان بە خۆشترین دەنگ و جێ بە جێ کردنی یاساکانی تەجوید بەتەواوی.
٨- دانیشتن لەبەرامبەر قورئان بەجوانترین شێوە و رووکردنە رووگە(قیبلە).
٩- لەسەرەتای دەست پێکردن پەنابردن بۆ خوا بۆ خۆپاراستن لە شەیتان و دەستپێکردن بەناوی خوا.
(اعوذبالله من الشيطان الرجيم* بسم الله الرحمن الرحيم)
١٠- کرنۆش بردن بۆ خوا لەوشوێنانەی کە قورئان داوای کرنۆشبردن دەکات، خوێندنی ئەم دوعایە.
(سجد وجهي للذي خلقه وشق سمعه وبصره بحوله وقوته سبحان الله احسن الخالقين)
١١- گریان لە کاتی قورئان خوێندنەکە، ئەگەر نەگریایت خۆت بگریێنە. بە تایبەتی لەو شوێنانەی باسی عەزابی خوا و ئاگری دۆزەخ دەکەن.
١٢- قورئان خوێن ھەوڵ بدات لە نێوان (٣٠ تا ٤٠ ) رۆژ خەتمێکی قورئان بکات.
١٣- سیواک کردن پێش قورئان خوێندن و دوای قورئان خوێندن.
١٤- باشترە قورئان خوێندن بە ختم بێت نەوەک بە شێوەی پچرپچر و ھەر رۆژەی لە شوێنێک.
١٥ -خوێندنی قورئان لەسەر قورئان خێری زیاترە لەوەی لەبەر بیخوێنی، چونکە ھەر تەماشاکردنی قورئان خۆی بە عیبادەت قبوڵ دەکرێت.
١٦- خوێندنی قورئان دوای دەستنوێژ گرتنێکی جوان، نابێ لەکاتی تەنگاوی قورئان بخوێندرێ ئەگەر دەتنوێژیش ھەبوو، وەکو ئەدەبێک بۆ قورئان.
١٧ - خوێندنی دوعای خەتمی قورئان لە کۆتایی خەتمی قورئاندا.

