سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ئه‌یانه‌وێ نورى خوا بکوژێننه‌وه
ئه‌ندازیار عوسمان
تاچه‌ند ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر زانینى هه‌ڵوێستى ئه‌مریکا به‌رامبه‌ر به ئیسلام و موسڵمانان وردبوونه‌وه‌و گه‌ڕانى ده‌ویست، به‌لآم ئه‌مڕۆ دژایه‌تى ئه‌مریکا و پیلانه‌کانى زۆر ئاشکران وجاروباریش به ناوى له ده‌م ده‌رچوونه‌وه که‌ئه‌سته‌مه له‌ده‌م ده‌رچوون بێت ڕاستى ئه‌درکێنن، هه‌روه‌ک ( بؤش ) له‌دواى یانزه‌ى سێپته‌مبه‌ر وتى: جه‌نگى خاچپه‌رستان سه‌رى هه‌ڵداوه‌ته‌وه..
( كابلان ) ڕۆژنامه‌نووسێکى ئه‌مریکیه‌و له بلآوکراوه‌یه‌کى هه‌فتانه‌ى ئه‌مریکیدا باسێکى بلآوکرده‌وه به‌ناوى ( القلوب والعقول والدولارات)، که‌پاش چوار مانگ گه‌ڕان توانیبوى کۆى بکاته‌وه، باس له‌پرۆژه‌یه‌کى تازه‌ى ئه‌مریکى ده‌کات به‌ناوى (گه‌یشتن بۆ عاله‌مى ئیسلامى ) و هه‌رچه‌ند له‌لایه‌ن لێکۆڵه‌وه‌رانو حکومه‌ته‌وه بڵاونه‌کراوه‌ته‌وه ونه‌ویستراوه بڵاوبێته‌وه، که‌چى ناوبراو توانى بگاته ئه‌و پرۆژه‌یه‌و بلآوى بکاته‌وه، که سیاسه‌تێکى نوآى ئه‌مریکایه‌و به‌رژه‌وه‌ندى خۆى له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه،بۆ جێبه‌جآکردنى ئه‌م پرۆژه‌یه ئه‌م هۆکارانه دانراون:
١- بودجه‌ى تایبه‌ت بۆ جێبه‌جێکردنى که به ملیۆنه‌ها دۆلاره..
٢-پڕۆژه‌که بریتى ده‌بێت له هه‌ڵمه‌تێکى جه‌نگى سیاسى هه‌روه‌ک سه‌رده‌مى جه‌نگى سارد..
٣-چه‌نده‌ها پسپۆڕى بوارى جه‌نگى ده‌روونى کارى بۆده‌که‌ن.
٤-چه‌نده‌ها عه‌میلى نهێنى ( سى، ئاى، ئةى ) کارى بۆده‌که‌ن.
٥-چه‌نده‌ها ده‌زگاى لێکۆڵینه‌وه کارى بۆده‌که‌ن.
٦ - چه‌نده‌ها هۆکارى ڕاگه‌یاندن کارى بۆده‌که‌ن که ئه‌مریکا پاڵپشتیان ده‌کات وه‌ک که‌ناڵه‌کانى ( الحرة ) و (mbc) ....هتد.
٧-پڕۆژه‌که گرنگى ده‌دات به‌بڵاوکردنه‌وه‌ى به‌ها ئه‌مریکیه‌کان، دیموکراتیه‌ت و لێبورده‌ى و ئازادى ئافره‌تان و پڕوپاگه‌نده بۆ شێوازى ژیانى ڕۆژئاوا.
٨-ئاژاوه‌نانه‌وه له نێوان کۆمه‌ڵه ئیسلامیه میانڕه‌و و کۆمه‌ڵه ئیسلامیه توندڕه‌وه‌کان و، هاوکارى میانڕه‌وه‌کان بۆدژایه‌تى ئه‌وانى تر.
٩-شێواندنى سومعه‌ى ئه‌و کۆمه‌ڵه ئیسلامیانه و ئه‌و سه‌رکرده ئاینیانه‌ى که له خه‌تى ئه‌وان لائه‌ده‌ن له‌لایه‌ن پیاوانى ( سى، ئاى، ئةى) ه‌وه.
١٠- گۆڕینى پڕۆگرامى خوێندنى قوتابخانه‌و په‌یمانگا ئیسلامیه‌کان و لابردنى هه‌ر بابه‌تێک که به‌لاى ئه‌وانه‌وه هۆکارى توندڕه‌وى بێت. (سايتى المختار الاسلامى.كوم ).
هه‌زاران ڕه‌حمه‌ت له نووسه‌رى شه‌هید ( سيد قطب ) که له شه‌سته‌کانى ئه‌م سه‌ده‌یه‌وه له وتارێکدا باس له‌وه ده‌کات که ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت ئیسلامێکى ئه‌مریکى بێنێته‌کایه‌وه، ئیسلامێک که‌په‌ڕوباڵ کرابێت و به‌دڵى خۆیان له قاڵبیان دابێت.
به‌ڵێ ڕاسته ئیسلام نه‌رم ونیانه‌و هه‌وڵى ده‌سته‌به‌رکردنى مافه‌کانى مرۆڤ ده‌دات و ده‌یه‌وێت زوڵم و سته‌م نه‌مێنێت، به‌لآم ئه‌مه ماناى وانیه که‌جیهاد نه‌کرێت له شوێن وکاتى پێویستدا، هه‌روه‌ک حه‌زره‌ت () ده‌فه‌رموێت: ( إني لم أبعث باليهودية ولا بالنصرانية، ولكن بُعثت بالحنيفية السمحة، والذي نفسي بيده، لغدوة أو روحة في سبيل الله خير من الدنيا وما فيها، ولمقام أحدكم في الصف خير من صلاته ستين سنة ). (فتح الباري/1/94). ئه‌مه‌ش جه‌خت کردنه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئاینى ئێمه هه‌رچه‌ند سنگ فراوانه‌و ئازادى ته‌واو ده‌دات و، کآ ده‌یه‌وێت بڕوا بێنآو کآ نایه‌وآ زۆرى لێناکرێت [فَمَن شَاء فَلْيُؤْمِن وَمَن شَاء فَلْيَكْفُرْ]الکهف٢٩، به‌لآم جیهادیش به‌هه‌موو جۆره‌کانیه‌وه به‌رامبه‌ر دوژمنانى ئه‌م ئاینه فه‌رزه‌و، گه‌وره‌ترین پله‌وپایه‌یه له‌دینى خوادا که‌سێک بیه‌وآ ده‌ستى بکه‌وێت..
ناحه‌زان ودوژمنانى ئه‌م ئاینه ده‌یانه‌وێت جیهاد له بیر موسڵمانان ببه‌نه‌وه‌و ده‌سته‌مۆیان بکه‌ن و هه‌رچیان کرد به‌رامبه‌ریان فزه نه‌که‌ن و ئه‌گه‌ر شتێکیان کرد له‌وه زیاتر نه‌بێت که ناڕه‌زایى ده‌ربڕینێک بێت که هیچ له‌واقیع ناگۆڕێت، هه‌روه‌ک ئێستا هه‌یه‌و ده‌کرێت..
به‌ڵێ.. ده‌یانه‌وێت چ ئایه‌تێک باس له‌خراپى و ڕابردووى جوله‌که ده‌کات لایبه‌رن و چ ئایه‌تێک باسى جیهادو به‌ره‌نگاربوونه‌وه ده‌کات له به‌رنامه‌ى خوێندنه‌کاندا بیسڕنه‌وه.. به‌وه‌ش ئیسلامێک بهێننه‌کایه‌وه که‌به‌وان بخوات و به‌دڵى ئه‌وان بێت..
( بؤ نموونة: لةم دواييةدا ئةمريكاو ئةوروثا فشاريان خستة سةر توركيا كة وتارخويَنةكانى لة وتارى هةينيدا _ ان الدين عندالله الاسلام _نةخويَنن و لة جياتى ئةوة فةرموودةيةك يان شتيَكى تر بلَيَن/ طؤظارى المجتمع 13/5/2006)..
جا بۆئه‌م کاره‌ش کۆمه‌ڵێ زاناى به‌ناو موسڵمان به‌کاردێنن تا ئاسایى بێت لاى خه‌ڵکى و پیلانه‌کانیان بۆ بچێته سه‌ر، ئه‌مانه‌ش ئه‌و بانگخوازانه‌ن که به‌ناو موسڵمانن و خه‌ڵکى بانگده‌که‌ن به‌ره‌و دۆزه‌خ، چونکه کاره‌کانیان لێشێواوه‌وحه‌ق به‌ناحه‌ق ده‌بینن و ناحه‌قیش به‌حه‌ق دێته به‌رچاویان، حه‌زره‌ت () ئاماژه به‌حاڵێکى ئاوه‌ها ده‌کات و ده‌فه‌رموێت: (كيف بكم إذا طغى نساؤكم وفسق شبابكم وتركتم جهادكم ؟! قالوا: وإن ذلك لكائن يارسول الله؟ قال: نعم والذي نفسي بيده وأشدُ منه سيكون. قالوا: وما اشد منه يارسول الله ؟؟ قال : كيف انتم إذا لم تأمروا بالمعروف ولم تنهوا عن المنكر ؟ قالوا: اوكائن ذلك يا رسول الله ؟ قال: نعم والذي نفسي بيده وأشدُ منه سيكون.قالوا وما اشد منه يارسول الله ؟.. قال: كيف انتم اذا رايتم المعروف منكرا ورأيتم المنكر معروفا ؟ ، قالوا: وكائن يا رسول الله ؟ قال: نعم وأشدُ منه سيكون ...) (ابن ابى الدنيا /كنز العمال 8470 ).
واته: ئایا حاڵتان چۆن ده‌بێت کاتێک ئافره‌تانتان له‌سنور ده‌رده‌چن و لاوه‌کانتان فاجیرو خراپه‌کارده‌بن و واز له جیهاده‌که‌تان دێنن ؟؟، وتیان: بۆشتى واده‌بێت ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا ؟ فه‌رمووى : به‌ڵێ به‌و خوایه‌ى گیانى منى به‌ده‌سته له‌وه‌ش خراپتر ده‌بێت... وتیان له‌وه خراپتر چىیه ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا؟؟
فه‌رمووى: حاڵتان چۆن ده‌بێ کاتێک فه‌رمان ناده‌ن به‌چاکه‌و جڵه‌وگیرى ناکه‌ن له‌خراپه؟ وتیان: بۆشتى واده‌بێت ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا؟ فه‌رمووى : به‌ڵێ به‌و خوایه‌ى گیانى منى به‌ده‌سته له‌وه‌ش خراپتر ده‌بێت...وتیان: له‌وه خراپتر چىیه ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا ؟؟
فه‌رمووى:حاڵتان چۆن ده‌بێت کاتێک چاک به‌خراپ و خراپیش به چاک ده‌بینن ؟؟! وتیان: بۆشتى واده‌بێت ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا ؟؟ فه‌رمووى به‌ڵێ: له‌وه‌ش خراپتر ده‌بێت و خوا ده‌فه‌رموێت: ئاله‌وکاته‌دا توشى فیتنه‌یه‌کیان ده‌که‌م که ژیره‌کانیان دۆش دابمێنن [ يقول الله لأتيحن له‌م فتنة يصير الحليم فيها حيران ].
ئێمه که‌باسى پیلانى دوژمنان و نیه‌تى خراپیان ده‌که‌ین بۆئه‌وه‌یه به‌رچاوڕوون بین وخۆمانى لێبپارێزین ونه‌خه‌ڵه‌تێین وسه‌رگه‌ردان نه‌بین، هه‌روه‌ک چۆن حوزه‌یفه‌ى کوڕى یه‌مان که نهێنى پارێزى حه‌زره‌ت بوو()، پرسیارى له حه‌زره‌ت کرد () له‌باره‌ى ئه‌و بارودۆخه خراپه‌ى که دێت به‌سه‌ر موسڵماناندا، بخارى له حوزه‌یفه‌وه ده‌گێڕێته‌وه که وتویه‌تى (خةلَكى ثرسياريان لة ثيَغةمبةرى خوا دةكرد لةبارةى خيَروضاكةوة تابيكةن و ثاداشتيان دةستكةويَت، بةلآم من ثرسيارم ليَدةكرد لة بارةى خراثةوطوناهو ناڕةحةتيةك كة ثيَش ديَت تاخؤمى ليَبثاريَزم، بؤية بة حةزرةتم وت (): ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا ئێمه له‌نه‌فامى و شه‌ڕدا بووین و خوا ئه‌م خێره‌ى بۆناردین، ئایا دواى ئه‌م خێره شه‌ڕ هه‌یه؟ فه‌رموى: به‌ڵێ، وتم: ئه‌ى دواى ئه‌و شه‌ڕه خێر هه‌یه؟ فه‌رموى: به‌ڵێ به‌لآم ته‌واو نیه‌و ساخ نیه‌و خه‌وش وخاڵى تیایه! (قال: فيه دخن)، وتم: (دخن)ه‌که‌ى ناته‌واوى وساف نه‌بوونى چیه؟ فه‌رمووى:که‌سانێک دێن که کاره‌کانیان جێى گومانه‌و چاک و خراپیان تێکه‌ڵکردووه ( قوم يهدون بغير هدي تعرف منه وتنكر ).
وتم: دواى ئه‌و خێره هه‌رچه‌ند ته‌واویش نیه، شه‌ڕ دێته‌وه ؟؟ فه‌رمووى: به‌ڵێبانگخوازانێک دێن له‌به‌ر قاپى دۆزه‌خن و هه‌رچى وه‌لآمیان بداته‌وه‌و به‌ده‌نگیانه‌وه بچێت فڕێى ئه‌ده‌نه ناوى، وتم: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا بۆمان وه‌صف بکه، فه‌رمووى: ئه‌وان له‌ئێمه‌ن و به‌زمانى ئێمه‌ش قسه ده‌که‌ن.. وتم: ئه‌گه‌ر گه‌یشتمه ئه‌و ده‌وروزه‌مانه چى بکه‌م؟ فه‌رمووى:( تلزم جماعة المسلمين وإمامهم) واته : له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێ موسوڵمانان وپێشه‌واکه‌یاندا به !! وتم: ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵ و ئیمام نه‌بوو؟! فه‌رمووى: له‌هه‌موو کۆمه‌ڵه خراپه‌کان دوورکه‌وه‌ره‌وه ئه‌گه‌ر واشت لێهات به‌تاقى ته‌نها بمێنیته‌وه و باوه‌ش بکه‌ى به‌قه‌دى دارێکدا.. (المختار الاسلامى 4/2/2006 ).

