سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ڕێگره‌کانى به‌رده‌م سه‌رکه‌وتن
وه‌رگێڕانى به ده‌ستکارییه‌وه: حه‌یده‌ر حه‌مه‌ساڵح
ڕێگره‌کانى به‌رده‌م سه‌رکه‌وتن زۆرن، به‌لآم شاره‌زایان وا ده‌بینن که ئه‌م هه‌شت به‌ربه‌سته‌ی که له خواره‌وه باسیان ده‌که‌ین، مه‌ترسیدارترینیانن:
١- گوێ پێنه‌دان: پێویسته ئه‌م دوژمنه له‌ناوبه‌رین، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر تۆ به‌لاته‌وه گرنگ نه‌بێت و من به‌لامه‌وه گرنگ نه‌بێت و بێباک بین، که‌واته ئه‌ى کێ ئه‌م کاره بکات؟ هه‌موو شتێک گرنگه، که‌واته ئاگات له‌و دوژمنه بێت که ده‌ڵێت: گرنگ نییه، گوێ مه‌ده‌رێ!
٢- ده‌مارگیری: ئه‌م دوژمنه ئه‌توانێت له‌ناومان ببات، ئه‌گه‌ر هه‌ڵنه‌سین به هه‌ڵسه‌نگاندنى جیاوازیه‌کان و ڕێزگرتنى بیروبۆچونه‌کانى ئۆپۆزسیۆن، واته که‌سانێک که ڕه‌خنه‌مان لێ ده‌گرن، چونکه یه‌کگرتن هێزه و، دووبه‌ره‌کیش له‌ناوچوون.
٣- دڵه‌ڕاوکێ و شپرزه‌بوون: پاشه‌کشه و ترسان له بڕیاری دوژمنى گه‌وره و به‌هێز، خۆ ئه‌گه‌ر نه‌توانین هه‌ڵوێستمان هه‌بێت، ئه‌وا له هه‌موو شتێکدا شکست ده‌هێنین، چاره‌سه‌ر بۆ دیاریکردنى چاره‌نووس له ساته‌کانى بڕیارداندا ده‌رده‌که‌وێت، نه‌ک له کاتى ترس و دڵه‌ڕاوکێ و شپرزه‌بووندا، بۆیه پێویسته زۆر جوامێرانه بڕیار بده‌ین.
٤- لاوازى: دوژمن وا نه‌ناسیت که دوژمنێکى نه‌زانه، نه‌زانینیش هیچ کات خه‌لآت نییه، پێویسته له‌سه‌رمان که ئه‌م دوژمنه له‌بیر خۆمان به‌رینه‌وه و بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ڕۆژانى لێهاتویى و سه‌رکه‌وتن.
٥- گێلی و ساویلکه‌یی: ئه‌وه‌ى که ده‌یڵێین و ئه‌نجامی ئه‌ده‌ین، ئه‌و ڕێگه‌ى که پێی ده‌ڵێین و ئه‌نجامى ئه‌ده‌ین، پێمان ده‌ڵێت: ئایا ئێمه به‌به‌زه‌یی و هه‌ست ناسکین؟ ئه‌گه‌ر وابین، دوژمن برینێکی قوولأ دروست ده‌کات، که هه‌میشه به‌سۆ ده‌بێت، هه‌رکات گێلی و ساویلکه‌یی کاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌رمان.
٦- له‌ده‌ستدانى ئارامی: ئه‌م دوژمنه له کاتى سووک سه‌یرکردنى خوددا له‌دایک ئه‌بێت، هه‌رکات هه‌ستمان کرد به له‌ده‌ستدانى ئارامى، ئه‌وکات لای که‌سانی تر زۆر جار به سووک و قێزه‌ون سه‌یر ده‌کرێین، ئه‌م هه‌سته له‌کاتێدا له‌دایک ئه‌بێت، که سووک و که‌م سه‌یری خۆمان بکه‌ین.
٧- ته‌مبه‌ڵی: ده‌سته‌واژه‌یه‌که ناسینى توانا و هێزه، ئه‌مه‌ش هیچ نییه جگه له ئه‌فسانه‌یه‌ک، هێز له ئه‌نجامى هه‌ڵچونه‌وه دێت، بیرۆکه و وته‌کان هیچ نین، هیچ به‌هایه‌کیان نییه، له‌وانه‌یه ئه‌مه به‌هێزترین به‌ربه‌ست، یان دوژمن بێت له‌ناو هه‌موویاندا، له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌موو کرداره‌کان پوچه‌لأ ده‌کاته‌وه، که ئه‌بنه هۆی دروستکردنى سه‌رسووڕهێنه‌رترینه‌کانى ژیان.
٨– ڕاڕایی (دوودلَي): ئایا بیرت له‌وه کردۆته‌وه که له کاتى گوێ بوون له له‌ره و گرمه‌ى فڕۆکه‌یه‌ک، یان له‌ره‌ى مه‌کینه‌ى ئۆتۆمبیله‌که‌ت، که دێته گوێت و جار جار ده‌یبیستى و نامێنێت، ئه‌وه وه‌ک دوژمنى فێڵبازه، که وامان لێ ده‌کات خراپ تێبگه‌ین و هه‌ندێک جار پشتى پێ نه‌به‌ستین، هه‌رگیز ڕێگه به خۆت نه‌ده‌یت که به دوودڵى و ڕاڕایی فێڵت لێ بکرێت.
سه‌رچاوه: ئینته‌رنێت

