سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ته‌وبه‌ى لاوێکى بێ‌ئاگا دواى وه‌فاتى خوشکێکى ئیماندارى..... چیرۆکى ته‌وبه‌کاران
و: حسێن هه‌ڵه‌بجه‌یى
خاوه‌نى چیرۆکه‌که ده‌ڵێ:"من لاوێکى بێ‌ئاگا بووم له خواى گه‌وره، دوور بووم لێى، ڕۆچوبوم به‌ناخى سه‌رپێچى و تاوانه‌کاندا.. کاتێ خواى گه‌وره ویستى ڕێنماییم بکات، تووشى ڕووداوێکى کردم و گه‌ڕاندمیه‌وه بۆ هۆشى خۆم و بۆ سه‌ر ڕێگاى ڕاست و دروست. فه‌رموون ئێوه و چیرۆکه‌که..
ڕۆژێکیان دواى ئه‌وه‌ى ڕۆژانێکى جوانمان به‌سه‌ربرد له سه‌یرانێکى خێزانی‌دا له شارى
(الدمام)، به ئۆتۆمبێله‌که‌م به ڕێگاى خێرادا که‌وتمه ڕێ، له‌نێوان (الدمام) و (الرياض)دا، هه‌رسێ خوشکه‌که‌م له‌گه‌ڵدا بوو.. له‌برى ئه‌وه‌ى دوعا سوننه‌ته‌کانى سه‌فه‌ر بڵێمه‌وه، شه‌یتان به ده‌نگى خۆى هه‌ڵیخه‌ڵه‌تاندم و ده‌نگى حه‌رامى له‌لا شیرین کردم، تا بێ‌ئاگا بم له خواى گه‌وره.. له‌و کاته‌دا سوور نه‌بووم له‌سه‌ر گوێبیستى ئێزگه‌ى قورئانى پیرۆز، یان کاسێته ئیسلامییه به‌سووده‌کانى مامۆستا و زانایان، چونکه هه‌ق و ناهه‌ق هه‌رگیز له یه‌ک دڵدا کۆنابنه‌وه، یه‌کێ له خوشکه‌کانم ئیماندارێکى چاک بوو، هه‌میشه زیکرى خواى ده‌کرد و سنوره‌کانى خواى ده‌پاراست، داواى لێکردم که ئه‌و ده‌نگه ناهه‌قه لابه‌م و گوێ له ده‌نگى هه‌ق بگرم، به‌لآم من چۆن وه‌لآمى ئه‌وه ده‌ده‌مه‌وه له کاتێکدا شه‌یتان زاڵ بووه به‌سه‌رمدا.. هه‌موو ئه‌ندامه‌کان و دڵمى داگیر کردووه، به‌هۆى ده‌روون به‌رزیمه‌وه داواکاریه‌که‌یم ڕه‌ت کرده‌وه. له‌و ڕه‌تکردنه‌وه‌یه‌دا دوو خوشکه‌که‌ى تریشم پشتگیری‌یان کردم، خوشکه ئیمانداره‌که‌م داواکاریه‌که‌ى دووباره کرده‌وه، منیش زیاتر گیر و سه‌رسه‌ختیم نواند.. ده‌ستمان کرد به گاڵته‌پێکردن، به‌ڵکو به گاڵته‌پێکردنه‌وه پێم وت: ئه‌گه‌ر پێت خۆشه، داتده‌به‌زێنمه قه‌راغ رێگاکه.. خوشکه‌که‌شم به ناچارى بێده‌نگ بوو.. له دڵى خۆیدا ڕقى له‌و کاره بوو، به‌لآم ئه‌و ئه‌رکى سه‌رشانى خۆى ڕاپه‌ڕاند و خواى گه‌وره زیاد له تواناى که‌سێک داوا ناکات..
له‌پڕ.. به قه‌ده‌رى خواى گه‌وره یه‌کێ له تایه‌ى ئۆتۆمبێله‌که‌مان ته‌قى، ئێمه‌ش زۆر به خێرایى ده‌ڕۆیشتین، ئۆتۆمبێله‌که له‌سه‌ر ڕێگاکه لاى دا و که‌وته که‌نارێکى ڕێگاکه‌وه له ته‌نیشتمه‌وه دواى ئه‌وه‌ى چه‌ند جارآ ته‌قله‌ی دا، به وه‌رگه‌ڕاوى مایه‌وه.. له حاڵێکدا ماینه‌وه، بێجگه له خوا که‌س نه‌یده‌زانى، خه‌ڵکى کۆبوونه‌وه له ئۆتۆمبێله تێکشکاوه‌که‌مان.. خه‌ڵکى خێرخوا هاتن و له‌نێو شوشه و ده‌رگا و جامى شکاودا ده‌ریانهێناین، به‌لآم چى ڕوویدا؟ هه‌موومان به سه‌لامه‌تى هاتینه ده‌ر، ته‌نها چه‌ند برینداربوونێکى که‌ممان پێوه بوو.. ته‌نها خوشکه ئیمانداره‌که‌مان نه‌بێت.. خوشکه خۆڕاگره‌که‌مان.. خوشکه پاکیزه‌که‌مان.. که به‌ڕاستى دواهه‌ناسه‌ى له‌ژێر ئۆتۆمبێله‌که‌دا دابوو..
به‌ڵآ.. خوشکه ئازیز و خۆشه‌ویسته‌که‌م، که گاڵته‌مان پێ ده‌کرد، وه‌فاتى کرد.. خواى گه‌وره بردیه‌وه بۆلاى دیدارى خۆى. ده‌خوازم که خواى گه‌وره پله‌ى به‌رز بکاته‌وه له به‌هه‌شتى به‌ریندا، به‌لآم من بۆ حاڵى خۆم ده‌گریام.. پێش ئه‌وه‌ى بۆ حاڵى خوشکه‌که‌م بگریم.. په‌رده به‌ڕوومدا لادرا، ڕاسته‌قینه‌ى ده‌روونم بۆ ده‌رکه‌وت.. ئه‌و بێئاگایى و تیاچوونه‌ى که تێى که‌وتبووم.. بۆم ده‌رکه‌وت که خواى گه‌وره خێرى ویستووه بۆ من و ته‌مه‌نى نوێى بۆ نوسیوم.. تا ژیانێکى نوێ ده‌ستپێبکه‌م، که پڕ بێ له ئیمان و کرده‌وه‌ى چاک، به‌لآم خوشکه ئازیزه‌که‌م هه‌رکاتێ یادم ده‌کرده‌وه، فرمێسکى په‌شیمانیم بۆ ده‌ڕشت و له خۆمم ده‌پرسى: ئایا خواى گه‌وره لێم خۆش ده‌بێ؟ وه‌لآمه‌که‌شم له قورئانى پیرۆزدا ده‌بینییه‌وه، که خواى گه‌وره ده‌فه‌رموآ:[قُلْ يَاعِبَادِي الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنْفُسِهِمْ لاَ تَقْنَطُوا مِنْ رَحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ]الزمر (53). واته:"بڵێ :ئه‌ى محه‌مه‌د، خوا ده‌فه‌رموێ ،ئه‌ى ئه‌و به‌ندانه‌م که رۆچوون له خراپه‌کاریدا، بێ‌ئومێد مه‌بن له ره‌حم و به‌زه‌یى په‌روه‌ردگار، به راستى خواى گه‌وره له هه‌موو گوناهه‌کان خۆشده‌بێت، به راستى ئه‌و لێبورده و میهره‌بانه".
له کۆتاییدا ئیماندارانى ڕێگاى خوا ئاگادارتان ده‌که‌مه‌وه له بێئاگایى.. ئه‌ى ئه‌وانه‌ى بێ‌ئاگان، هۆش که‌نه‌وه، په‌ند و وانه له که‌سانى تر وه‌ربگرن، پێش ئه‌وه‌ى خۆتان ببن به په‌ند بۆ که‌سانى تر.

