سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
حیجاب له نێوان مۆدیل و فه‌رمانی خواییدا
به‌ده‌ستکاریه‌وه : شنۆ محه‌مه‌د
له‌به‌ر گرنگی ڕۆڵی ئافره‌ت له خێزان و کۆمه‌ڵگادا، وامان به‌چاک زانی که ئه‌م بابه‌ته بخه‌ینه به‌رده‌ست خو‌شکانمان، به‌تایبه‌تی له‌کاتێکدا دوژمنان و ناحه‌زانی ئیسلام به هه‌موو شێوه‌یه‌ک هه‌وڵ ده‌ده‌ن و شالآوی ژه‌هراوی ده‌که‌نه سه‌ر ڕه‌وشت و په‌یوه‌ستبوونمان به فه‌رمایشته‌کانی خوا و پێغه‌مبه‌رمان درودی خوای له‌سه‌ربێت. ده‌یانه‌وێت شیرازه‌ی ژیانمان لێک هه‌ڵوه‌شێنه‌وه و به‌ره‌و هه‌ڵدێر ڕاگوێزمان بکه‌ن. جا خوشکی به‌ڕێزم ، ئایا تۆ به‌خته‌وه‌ریت ده‌وێت؟
ئایا ئارامی و هێمنیت ئاواته؟ ئایا ده‌ته‌وێت دوور بیت له په‌لاماری ئه‌وانه‌ی که دوورن له هه‌موو پێوه‌رێکی ڕه‌وشت و مرۆڤایه‌تی؟
بۆ وه‌لآمدانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو پرسیارانه، ئه‌وا خوای میهره‌بان بانگێشتت ده‌کات بۆ گه‌یشتن به سه‌رجه‌م ئه‌و شتانه‌ی که هیوا و خۆزگه‌یان بۆ ده‌خوازیت، هه‌روه‌ک خوای گه‌وره (جل جلالة) ده‌فه‌رموێت(وَمَن يُطِعِ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُ فَقَد فَازَ فَوزًا عَظِيمًا). [الاحزاب: ٧١)
.به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی ملکه‌چی فه‌رمایشته‌کانی خوا‌و پێغه‌مبه‌رن، گه‌وره‌ترین سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنن، ئه‌گینا به‌پێچه‌وانه‌وه کارکردن، بێ گومان یاخیبوونه له خوا و پێغه‌مبه‌ری خوا (درودي خواي لةسةربيَت). به واتایه‌کی تر، نه‌گبه‌تی و ماڵوێرانییه‌کی بێوێنه‌ی لێده‌که‌وێته‌وه که ده‌فه‌رموێت: ئه‌وه‌ی یاخی بێت له ئه‌نجامدانی فه‌رمایشته‌کانی خوا و پێغه‌مبه‌ری خوا، به‌ڕاستی ته‌واو گومڕایه.
بۆیه خوشکی به‌ڕێزم، زۆر به‌ڕاشکاوی و ڕاسته‌وخۆیییه‌وه، خوای گه‌وره بانگت ده‌کات بۆ په‌یوه‌ستبوونت به فه‌رمانه‌کانی، ته‌نها و ته‌نهاش هه‌ر له‌ژێر سێبه‌ری جێبه‌جێکردنی فه‌رمانه‌کانی خوادا، رێز و پایه‌ی ڕاست و دروستی خۆت ده‌دۆزیته‌وه. یه‌کێک له‌و فه‌رمانه گرنگانه‌ی خوا بۆ ئافره‌تان، خۆداپۆشینه، که زۆربه‌ی ئافره‌تان لێی بێ‌ئاگان و په‌یڕه‌وی ناکه‌ن به چه‌ند پاساوێکی خه‌یاڵی و دوور له شه‌رع!!!
بۆیه با به‌یه‌که‌وه هه‌وڵ بده‌ین به پشتیوانیی خوا، وه‌لآمی ئه‌و پاساوانه بده‌ینه‌وه. به‌و هیوایه‌ی خوای گه‌وره پاڵپشتمان بێت بۆ گه‌یاندنی به دڵه‌کان. بێ گومان ئه‌مڕۆ کتێب و نامیلکه و بابه‌تێکی زۆر بۆ ئافره‌تان و له‌سه‌ر ئافره‌تان به‌گشتی ده‌نووسرێت و بلآوده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها زۆریش له‌سه‌ر ئافره‌تانی بڕواداری بالآپۆش ده‌نووسرێت، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی ئاشکرایه په‌یوه‌ستبوونی ئافره‌ت به پۆشینی پۆشاکی ئیسلامی، ڕێز و ڕه‌وشت و پایه‌ی ئافره‌ت به‌رزده‌کاته‌وه. ئه‌م ڕاستییه‌ش زۆربه‌ی ئافره‌تان لێی دڵنیان و دانیپێداده‌نێنن، به‌لآم به‌بیانووی هه‌ندێک هۆکار و پاساوهێنانه‌وه، خۆیان لێ به‌دوور ده‌گرن. هه‌رچه‌نده له دڵ و ده‌روونیاندا دان به‌وه‌دا ده‌نێن که به‌هه‌ڵه‌دا چوون، چونکه ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌م باسه له‌گه‌ڵ هه‌ر خوشکێکدا بکرێته‌وه، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه که‌مته‌رخه‌میی و شه‌رمه‌زاریی خۆی ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌وه‌ی ئێمه لێره‌دا مه‌به‌ستمانه ئه‌وه‌یه ئه‌و هۆکار و پاساوانه شی بکه‌ینه‌وه و به به‌ڵگه‌ی شه‌رعی و عه‌قڵی و زانستی پشت ئه‌ستوور و ده‌وڵه‌مه‌ندیان بکه‌ین، چونکه به‌شێکی زۆری ئافره‌تانی ولآتی ئێمه گومڕا بوونه به بیروبۆچوون و جلوبه‌رگ و هه‌ڵسوکه‌وتی ئافره‌تانی ڕۆژئاوا، ئه‌وانیان کردۆته پێشه‌نگی خۆیان!!!

