سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
چه‌ند هه‌نگاوێک بۆ ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویست بیت لای خه‌ڵکی
١. تۆ ده‌ستپێکه‌ر به سلآوکردن له‌وانی تر، له سه‌لامکردندا دڵنیایی ده‌به‌خشیته لایه‌نی به‌رامبه‌ر.
٢. ده‌م به‌خه‌نده به، چونکه کاریگه‌ری سیحراوییه و ده‌بێته راکێشانی دڵه‌کان.
٣. رێز و ته‌قدیری به‌رامبه‌ر بگره و به‌شێوه‌یه‌ک هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ خه‌ڵکیدا بکه که خۆت حه‌ز ده‌که‌یت خه‌ڵکی به‌و شێوه‌یه هه‌ڵسوکه‌وتت له‌گه‌ڵدا بکه‌ن.
٤. له خۆشی و ناخۆشیدا هاوبه‌شی خه‌ڵکی بکه.
٥. به‌ده‌م پێویستییه‌کانی خه‌ڵکییه‌وه بچۆ، چونکه دڵ و ده‌روون ئاره‌زووی که‌سانێک ده‌کات که پێداویستییه‌کانی بۆ دابین بکات.
٦. لێبورده و دڵ فراوان به و ده‌روونی خۆتی پێ ده‌وڵه‌مه‌ند بکه.
٧. چروکی مه‌که له به‌خشینی دیاریدا، ئه‌گه‌ر که‌میش بێت، چونکه به‌ها مه‌عنه‌ویه‌که‌ی زیاتره له به‌ها ماددیه‌که‌ی.
٨. خۆشه‌ویستی ده‌رببڕه و ئاشکرای بکه، چونکه وشه‌ی شیرین دڵه‌کان ده‌به‌ستێته‌وه.
٩. هونه‌رمه‌ند به له پێشکه‌شکردنی ئامۆژگاری و مه‌یکه‌ره هۆکاری ئابڕوبران.
١٠. گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ر دا بکه به ئه‌ندازه‌ی گرنگیپێدانی، چونکه مرۆڤ له‌گه‌ڵ که‌سێکدا ده‌دوێ، که له ئاستی گرنگیپێدانیدا بێت.
١١. گه‌شبین به و مژده‌به‌خش به به‌وانه‌ی که له چوارده‌ورتن.
١٢. مه‌دحی که‌سانی تر بکه، ئه‌گه‌ر چاک بوون، چونکه پێداهه‌ڵدان کاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌روون هه‌یه، به‌لآم زیاده‌ڕۆیی مه‌که.
١٣. وشه‌کانت پاک بکه‌ره‌وه، پێگه‌ی خۆت به‌رز بکه‌ره‌وه، چونکه وشه‌ی چاک باشترین ئامرازه بۆ راکێشانی دڵه‌کان.
١٤. له‌خۆبردوو به و خۆت به گه‌وره مه‌زانه، چونکه خه‌ڵکی له‌وانه راده‌که‌ن که خۆیان به‌سه‌ر خه‌ڵکدا به گه‌وره ده‌زانن.
١٥. واز له به‌دواداچوونی عه‌یب و که‌موکورتیه‌کانی خه‌ڵک بهێنه و خه‌ریک به به‌چاککردنی که‌موکورتیه‌کانی خۆته‌وه.
١٦. فێری هونه‌ری بێده‌نگی ببه، خه‌ڵکی که‌سێکیان خۆشده‌وێت که گوێیان لێ بگرێت.
١٧. بازنه‌ی شاره‌زایی و زانیاریت فراوان بکه و هه‌موو رۆژێک هاوڕێیه‌ک په‌یدا بکه.
١٨. هه‌وڵ بده بۆ جۆراوجۆری پسپۆڕی و گرنگیدانه‌کان به شته‌کان، که به‌هۆیه‌وه زانیاری و هاوڕێیه‌تیه‌کانت زیاد ده‌کات.
١٩. ئه‌گه‌ر شتێکت به که‌سێک به‌خشی، چاوه‌ڕێی پاداشتی لێ مه‌که.
سه‌رچاوه : سایتی باران

