سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ئایا گاندی قورئانی ناسیوه!؟
و: راما راستی
ده‌وترێت له‌کۆى ئه‌و په‌ڕاوو کتێبانه‌ى که له‌به‌رده‌ستى گاندی دابوون و خوێندوونیه‌تییه‌وه‌و دیراسه‌ى کردون قورئانی پیرۆز‌و ئینجیل و ژیان و رێنماییه‌کانى حه‌زره‌تى مه‌سیح و کتێبی پیرۆزی هیندیه‌کان (به‌هاگوادگینا) بون.
هه‌رچه‌نده خۆى هیندی بووه به‌لآم له‌وباروه‌ردا بوه که قورئان
و ته‌ورات و ئینجیل و زه‌ندوئوستا راده‌یه‌کیش و داها واته کتێبى پیرۆزی هیندیه‌کان ئیلهاماتی خواییان تێدایه‌و پیرۆزن و من هه‌ربه‌و شێوه‌ى که له به‌هاگوادیتادا خوا ده‌ناسم له قورئان و ئینجیلیشدا به‌دیی ده‌که‌م.
ولیام شایرو په‌یامنێرێکی ناوداری ئه‌مریکییه و ماوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ گاندی دا ژیاوه وتوویه‌تی: له‌دانیشتن و مه‌راسیمی نزا‌و خه‌لوه‌ته‌کانى ناوبراودا که‌من زۆرجار هاورێیی بوو و گه‌واهی ئه‌وه ده‌که‌م که له‌نێو نزا‌و پارانه‌وه‌کاندایدا سه‌ره‌راى وتنه‌وه‌ى دروشمه‌کانى ناو ئاینه‌که‌ى خۆى هه‌ندێک له ئینجیل و قورئانیشی ده‌خوینده‌وه‌و به‌رگوێم ده‌که‌وتن.
مه‌ولانا عه‌لی محمدیش یه‌کێکه له رابه‌رانی موسلمانی هیندی له ده‌یه‌کانى سه‌رتای سه‌ده‌ى بیسته‌مدا ده‌ڵێ به‌راستی گاندی موتالای قورئانی کردوه‌و به‌وردى سه‌رنجی داوه ته‌نانه‌ت که‌سانی تریش راسپارده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که قورئان په‌یامێکی ئاسمانییه‌و پێویسته به‌باشی پێی ئاشنا بن و به‌وردی بیخوێننه‌وه له‌سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانی دووه‌م و له‌نێو زیندانی به‌ریتانیه‌کاندا به‌رۆژوو بووه‌و پاش رۆژوو شکاندن تاوێک بێده‌نگی هه‌لبژاردوه‌و ماوه‌یه‌کیش نزاى کردوه بۆ یه‌کێتى نێوان موسڵمانان و هیندیه‌کان.
وتراوه که گاندی لێکۆلنیه‌وه‌ى جددی کردوه‌و له‌سه‌ر ئاینی ئیسلام له ئه‌فریقای باشوریش ریبازو رێچکه‌ى تایبه‌تى مه‌عنه‌وى و زانستى خۆى گرته‌به‌ر ئه‌وه‌بوو له‌نێو زینداندا به‌رده‌وام بوو له‌لایه‌کی تریشه‌وه قورئانێکی وه‌رگیردراوى په‌یداکردوه‌و خوێندوویه‌تیه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا کتێبی له‌مه‌ر ئیسلامى ده‌ست که‌وتوه‌و دیراسه‌ى کردوون ئاشنابووه به فیداکاری بێ وێنه‌ى موسڵمانه راسته‌قینه‌کانى مێژووى ئیسلام.
------------
سه‌رچاوه:
سایتی ئیسڵاح

