سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
فێربوون و فێرکردنى قورئان
نوسینى/د.محمد زکى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
(عن عثمان بن عفان رضى الله عنة عن النبى صلى الله علية وسلم قال: خيركم من تعلم القرا‌ن و علمه) (رواه البخارى و ابوداود و ترمذى)واته‌باشترینتان ئه‌وه‌تانه که قورئان فێرده‌بێت و که‌سانى تر فێرده‌کات. ئه‌م فه‌رموده‌یه پشتگیرى چه‌ند فه‌رمووده‌ى تر ده‌کات له‌وانه (العلما‌ء امناء الله على خلقه) واته زاناکان ئه‌میندارى خوان له‌سه‌ر دروستکراوه‌کانى. ئه‌و زانایه‌ى قورئان فێرده‌بێت و که‌سانى تریش فیرده‌کات بۆته جێنشینى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم له گه‌یاندن و فێرکردنى قورئان. به‌ڵکو بۆته جێنشینى خوا له گه‌یاندنى فه‌رمانه‌کانى خوا به به‌نده‌کان, که به‌م کاره‌ى ده‌ستى خه‌ڵکى ده‌گرێت بۆ خێر‌و چاکه‌ى دونیا و دوارۆژ. شایسته‌ى ئه‌وه‌یه که باشترینى به‌نده‌کانى خوابێت که به‌سودترینیانه بۆ به‌نده‌کان. فێربوون و فێرکردنى قورئان پێویسته ته‌نها مه‌به‌ست به‌ده‌ستهێنانى و ره‌زامه‌ندى خوابێت وه پێویسته مامۆستاى فێرکردنى قورئان کارى پێ‌بکات پیش فێرکردنى که‌سانى تر بۆ ئه‌وه‌ى له‌و که‌سانه نه‌بێت که فه‌رمان به چاکه ده‌که‌ن و خۆیان له‌بیر ده‌چێته‌وه (أَتَأْمُرُونَ النَّاسَ بِالْبِرِّ وَتَنْسَوْنَ أَنْفُسَكُمْ)البقره/٤٤
هه‌ر که‌سێک زانستێک فێرببێت بۆ به‌ربه‌رکانێى سه‌فیه و گاڵته‌جاره‌کان یان شان شانێن له‌گه‌ڵ زاناکان یان بۆ شانازى کردن و ده‌ست خستنى پیاهه‌ڵدان و سوپاس و ناوبانگ و ماڵ و سامانى دنیایى نه‌وه‌ک هیچى ده‌ست نه‌که‌وتووه هه‌موو هه‌وڵ و کۆششى به‌زایه چووه‌و له‌زیانمه‌ندانى رۆژى دوایى یه به‌ڵام هه‌رکه‌س مه‌به‌ستى خوا بێت و کار به‌و زانسته‌که‌ى بکات و که‌سانى تریش فێربکات قورئان بخوێنێت بۆ نزیکبوونه‌وه له خوا ئه‌وه به‌نیازى پاداشتى خوایه‌و پاداشتى چاکیش لاى خوایه. هاندانى ئه‌م فه‌رموودیه بۆ فێربوون و فێرکردنى قورئان پاڵپشتى به‌هێزه بۆ فه‌رمووده‌یه‌کى تر که پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تى (وبلغوا عنى ولو اية) واته له‌جیاتى من بیگه‌یه‌نن ئه‌گه‌ر یه‌ک ئایه‌تیش بێت هه‌ر که‌س یه‌ک ئایه‌ت باش فێر بوو پێویسته له‌سه‌رى بیگه‌یه‌نێت و که‌سانى تر فێر بکات نابێت ته‌مه‌ڵى تیا بکات به بیانووى جۆراو جۆره‌وه یان به‌کارێکى بچوک و که‌مى بزانێت چونکه کارى چاکه هه‌رچه‌ند که‌م بێت لاى خوا زۆر گه‌وره‌یه.

