سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
پرسیارى ٢١/ گرنگى زه‌کات چیه له ئیسلامدا ؟
نوسینى : طارق حسن
ئاماده‌کردنى : دلاوه‌ر کوردى
وه‌ڵام / زه‌کات دانى ماڵ و سامان سێیه‌م پایه‌ى گرنگى ئیسلامه پاش شایه‌تمان و نوێژ ,له زۆر شوێنى قورئان و سوننه‌تدا له‌گه‌ڵ یه‌کخواپه‌رستى و نوێژدا پێکه‌وه باسکراوه ٠٠
له‌به‌ر فه‌رموده‌که‌ى خواىگه‌وره : (وَمَا أُمِرُوا إِلَّا لِيَعْبُدُوا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ حُنَفَاء وَيُقِيمُوا الصَّلَاةَ وَيُؤْتُوا الزَّكَاةَ وَذَلِكَ دِينُ الْقَيِّمَةِ) [البينة : 5]
واته: وه ئه‌وان ئه‌هلى کیتاب فه‌رمانیان پێ نه‌کرابو ته‌نها به‌وه نه‌بێت که‌وا به‌ندایه‌تى خواى گه‌وره بکه‌ن و به‌راستى وپاکى ئاین په‌روه‌رى هه‌ر بۆ ئه‌و بکه‌ن
, وله هه‌مو ئاین و رێبازێکى تر لاده‌ن بۆ تاکه رێبازى ئیسلام , وه به رێک‌وپێکى هه‌ڵسن به کردنى نوێژه‌کانیان , وه زه‌کاتى ماڵ و سامانه‌کانیان بده‌ن وهه‌ر ئه‌ویش ئاینى راسته‌قینه‌ى خواى گه‌وره‌یه ٠
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: (وَأَقِيمُواْ الصَّلاَةَ وَآتُواْ الزَّكَاةَ وَارْكَعُواْ مَعَ الرَّاكِعِينَ )[البقرة : 43] واته: وه نوَژه‌کانیان به‌رێکوپێکى ئه‌نجام بده‌ن , و زه‌کاتیش بده‌ن , و له‌گه‌ڵ کڕنوش به‌رانیشداکڕنوش به‌رن ٠
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: (خُذْ مِنْ أَمْوَالِهِمْ صَدَقَةً تُطَهِّرُهُمْ وَتُزَكِّيهِم بِهَا )[التوبة : 103] واته: ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر له ماڵ و سامانى باوه‌ڕداران زه‌کات ده‌ربێنه, چونکه ده‌بێته هۆى خاوێن کردنه‌وه‌ى ماڵه‌کانیان و پاک کردنه‌وه‌ى دڵ و ده‌رونیان ٠
هه‌روه‌ها له‌به‌ر فه‌رموده‌که‌ى عه‌بدولڵاى کوڕى عومه‌ریش خواى لێ رازى بێت : (بُنِيَ الإِسْلامُ عَلَى خَمْسٍ: شَهَادَةِ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلاَّ الله وَأَنَّ مُحَمَّدَاً رَسُوْلُ اللهِ، وَإِقَامِ الصَّلاةِ، وَإِيْتَاءِ الزَّكَاةِ، وَحَجِّ البِيْتِ، وَصَوْمِ رَمَضَانَ ) {رواه البخارى (1/رقم/ 8) ومسلم (1/رقم/ 16) واللفظ له } واته: به‌ڕاستى ئیسلام له‌سه‌ر پێنج پایه‌ى سه‌ره‌کى دامه‌زراوه : شایه‌تى دان به‌وه‌ى هیچ په‌ڕستراوێک نیه به‌ڕاستى شایه‌ن په‌رستن بێت جگه له خواى گه‌وره , و هه‌ستان به کردنى نوێژه‌کان به‌ڕێکو پێکى, و زه‌کات دانى ماڵ سامان , و رۆژوگرتنى مانگى ره‌مه‌زان , و حه‌ج کردنى ماڵى خوا ٠
وه پێغه‌مبه‌رى خوا درودى خواى له‌سه‌ر بێت له‌گه‌ڵ نوێژدا پێکه‌وه به‌یعه‌تى له‌سه‌ر وه‌رگرتوه ٠
له‌به‌ر فه‌رموده‌که‌ى جه‌ریرى کوڕى عه‌بدولڵا خواى لێ رازى بێت : (بَايَعتُ رَسُولَ اللهِ صلىالله عليه وسلم عَلَى إِقَامِ الصَّلاةِ وَإِيْتَاءِ الزَّكَاةِ وَالنَّصحِ لِكلَّ مُسْلِمِ ) {رواه البخارى (3/رقم/ 1401) ومسلم (1/رقم/ 56)}
واته: به‌یعه‌تم به پێغه‌مبه‌رى خوا دا درودى خواى له‌سه‌ر بێت , له‌سه‌ر هه‌ستان به‌ئه‌نجامدانى نوێژه‌کان, و زه‌کات دانى ماڵ وسامان, ئامۆژگارى کردنى هه‌مو موسوڵمانێک ٠

