سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
په‌یوه‌ندى یه‌کخواپه‌رستى په‌رستراوێتى به دو به شه‌که‌ى تره‌وه (په‌روه‌ردگارێتى و ناو‌و سیفه‌ته‌کانى خواى گه‌وره)
وشه‌ى (اله) له‌زمانى عه‌ره‌بیدا واتایه‌کى سه‌ره‌کى هه‌یه , که( په رستراو ) ه چونکه (إله) به واتاى (مألوه)ه واته: په‌رستراو, به‌ڵام به‌چه‌ند واتایه‌کى تریش هاتوه ,که به‌تێکرایان واتاى په‌رستراویه‌تى (الوهيه) مان بۆ ڕون ده‌بێته‌وه ,له واتایانه‌ش:
نیاز مه‌ند ,چونکه جێگه‌ى نیازى به‌نده‌که‌یه‌تى و له هه‌موو ته‌نگانه‌یه‌کى ده‌رونى وماددى ده‌ربازى ده‌کات وهێور و دڵنیاى ده‌کاته‌وه پشتیوان و داڵده‌ده‌ر: چونکه به‌نده‌که‌ى له چنگى مه‌ترسییه‌کان ڕزگار ده‌کات داڵده‌ى ده‌دات وپشتیوانه‌یه‌تى٠
ڕوتێکراو: چونکه به‌نده‌که‌ى زۆر سڵى ده‌کاته‌وه وخۆشى ده‌وێت تامه‌زرۆیه‌تى و هه‌میشه دڵى له لایه‌تى ٠
به‌م پێودانگه په‌رستراو هه‌ر ئه‌و خوایه‌یه, که جێگه‌ى نیاز و مه‌به‌ستى به‌نده‌که‌یه‌تى و له‌کاتى ته‌نگانه و سه‌غڵه‌تیدا هه‌ر ئه‌و فریادڕه‌سى ڕاسته‌قینه‌یه و پشتیوانى لێده‌کات و داڵده‌ى ده‌دات وزاتیکى وایه ,که به‌نده‌که‌ى پڕ به‌دڵ سڵى لێ ده‌کاته‌وه وشه‌رمى لێ ده‌کات و خۆشى ده‌وێت وتامه‌زروَیه‌تى , ئنجا ئه‌م جۆره په‌رستراویه‌تییه هه‌ردو به‌شه‌که‌ى تر‌ى یکخواپه‌رستى ده‌گرێته‌وه چونکه :
أ) کاتێک به‌نده به‌و چه‌شنه خواى ده‌په‌رستێت که دڵنیا بێت دروستکه‌ر و خاوه‌ن ومشور خۆر و ڕۆزى ده‌ر و ژیێنه‌ر و مرێنه‌ریه‌تى , ئه‌گه‌ر نه چۆن ئاوا خۆى ته‌سلمى ده‌کات وملکه‌چى ده‌بێت ٠
ب) هه‌روه‌ها ده‌بێت دڵنیا بێت که خاوه‌نى هه‌مو ناو وسیفه‌تێکى به‌رز و ته‌واووه و دوره له هه‌مو له‌که‌و ناته‌واوییه‌ک ,چونکه به‌ندایه‌تى بۆ که‌سێک ناکرێت ,که ناته‌واو بێت , به‌ڵام هیچ کام له دو جۆره‌که‌ى تر‌ى یه‌کخواپه‌رستى ئه‌م به‌شه‌یان ناگرێته‌وه چونکه :زۆر که‌س دان ده‌نێت به‌وه‌دا, که خوا دروستکاریه‌تى و ڕۆزى ده‌ریه‌تى وژیێنه‌ر ومرێنه‌ریه‌تى, به‌ڵام غه‌یرى خوا ده‌په‌رستێت , یا خود زۆر که‌س ئیمانى وایه, که په‌روه‌ردگارى ئه‌م بونه‌وه‌ر و ژیانه خاوه‌نى هه‌مو سیفه‌تێکى ته‌واوه, به‌ڵام بێجگه له خواش ده‌په‌رستێت ٠

