سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
شێخ حه‌سه‌نی به‌صری و حجاج .. چیرۆك
نووسینی / هارون نوح طه
كتێبختنه‌ی محوی
کاتێ که حجاج شاری واسطی دروست کرد، فه‌رمانی کرد که‌وا قه‌سرێکی له‌ناو واسط بۆ دروست بکرێت. ئینجا خه‌ڵکی به‌صره‌ی بانگ هێشت کردن بۆ کردنه‌وه‌ی قه‌سره‌که، حه‌سه‌نی به‌صری ووتارێکی بۆ دان فه‌رموی: به‌ڕاستی ئێمه سه‌یری ئه‌وه‌مان کرد که دروست کراوه، پیسترین شته چونکه ئێمه فرعون مان دیت که گه‌وره‌ترین کۆشک‌و خانووی دروست ده‌کرد له‌وه‌ی که حجاج دروستی کردووه، که‌چی خوا به هیلاکی برد. خۆزگه حجاج ده‌یزانی که خه‌ڵکی ئاسمان چه‌نده ڕقیان لێیه‌تی. وه خه‌ڵکی زه‌وی چه‌نده لێی بێزارن
. یه‌کێک له دانیشتوان به‌زه‌یی هاته‌وه به شێخ حه‌سه‌ن ووتی به‌سه ئه‌ی ئه‌بو سعید. به‌لآم شێخ حه‌سه‌ن پێی ووت: بزانه که خوای گه‌وره به‌ڵێنی وه‌رگرتوه له زانایان که ئه‌م شته بۆ خه‌ڵک ڕوون بکه‌نه‌وه‌و نه‌یشارنه‌وه. کۆتایی به دانیشتنی ئه‌مڕۆ هات، ڕۆژی دواتر حجاج هاته لای دانیشتوان، به ڕوخسارێکی گرژ‌و توڕه‌ییه‌وه به دانیشتوانی ووت: ده‌ک داڕزێن ئه‌وه بۆ ڕێگه به کۆیله‌یه‌ک ده‌ده‌ن که خه‌ڵکی به‌صره‌یه ئه‌م جۆره قسانه بکات به ئاره‌زووی خۆی که‌چی که‌س نه‌بوو وه‌لآمی بداته‌وه سه‌رزه‌نشتی بکات. سوێند به‌خوا ده‌بێ خوێنی حه‌سه‌نتان ده‌رخوارد بده‌م ئه‌ی کۆمه‌ڵی ترسنۆکان. ئینجا فه‌رمانی کرد که شمشێره‌که‌یو پارچه به‌ڕێکى بۆ بێنن ئینجا بانگی پیاوه‌کانی کرد چوو بۆ لای شێخ حه‌سه‌ن هه‌ندێ له پۆلیسه‌کان به‌رامبه‌ری ڕاوه‌ستان، فه‌رمانی دا که بۆی بچن په‌لاماری بده‌نو بیکوژن. که شێخ حه‌سه‌ن هاته مه‌جلیسه‌که یه‌کسه‌ر ملیان که‌چ کرد‌و چاویان شۆڕ کردن له به‌رامبه‌ری که چاوی به شمشێرو پارچه به‌ڕه‌که که‌وت لێوه‌کانی جولاندو دواتر ڕووی کرده حجاج که حجاج بینی به‌م شێوازه زۆر لێی ترسا، هه‌ر پرسیاری لێ ده‌کردن ده‌ی ووت ها ها هنا ئه‌ی أبو سعید. زیاتر پرسیاری ده‌کردن شێخ حه‌سه‌ن وه‌لآمی پرسیاره‌کانی ده‌دایه‌وه، به زوبانێکی ساحیر‌و زانستێکی فراوان، ئینجا حجاج زۆر ملی بۆی که‌چ کرد‌و ووتی تۆ گه‌وره‌ی زانایانی. وه بانگی کرد دیاریێکی بۆ بێنن. کاتێ شێخ حه‌سه‌ن هه‌ڵسا له مه‌جلیسه‌که یه‌کێ له پاسه‌وانه‌کانی حجاج به‌دوای که‌وت پێی ووت ئه‌ی أبو سعید ده‌زانی حجاج بۆ ئه‌وه نه‌هاتبوو که کردی به‌ڵکو نیازێکی تری هه‌بوو. به‌لآم کاتێ که تۆ چاوت به شمشێرو پارچه که که‌وت، زوبانت جولاند، چیت ووت پێم بڵێ؟ شێخ حه‌سه‌ن فه‌رموی ووتم: (ئه‌ی ئه‌و خودایه‌ی که خاوه‌نی نیعمه‌ته‌کانی منی تۆ گه‌وره‌ی منی له‌کاتی ناخۆشیدا، خودا ئه‌م هێڕشه دوڕنده‌یه‌م له‌سه‌ر سارد بکه‌یته‌وه چۆن ئاگرت له‌سه‌ر إبراهیم سارد‌و سه‌لامه‌ت کرد ).

