سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ئـه‌ده‌ب و ئاکارى مسـوڵمان له‌گـه‌ل پێغــه‌مبه‌رى خــوادا ( صل الله علیه وسلم ) به‌شی یه‌كه‌م
نووسینی / نه‌وا محمد سعید
نووسینگه‌ی ته‌فسیر
دیاره مسوڵمانى پابه‌ند به‌دینى خوا‌و ژیر‌و له‌خواترس، هه‌ست به‌و پایه‌و ڕێزه‌ى پێغه‌مبه‌ر ده‌کات، که له‌لایه‌ن خواى گه‌وره‌وه لێى نراوه.
هه‌ست ده‌کات پێغه‌مبه‌رێکه هه‌ر له سه‌ره‌تاى ژیانى تا کۆتا ژیانى، خاوه‌نى ڕه‌وشت به‌رزىو قوربانیدان بووه، هه‌رده‌م به‌خه‌مى ئوممه‌ته‌که‌یه‌وه بووه، که خواى به‌خشنده له ئوممه‌ته‌که‌ى خۆش ببآو چاوپۆشى له گوناهه‌کانیان بکات.
جا پێغه‌مبه‌رێک خواى خاوه‌ن شکۆ ده‌رباره‌ى بفه‌رموآ: [{وَإِنَّكَ لَعَلَى خُلُقٍ عَظِيمٍ}[القلم:4] به‌راستی تۆ ئاكاررو ره‌وشتت زۆر به‌رزه. ئه‌م
ه گه‌وره‌ترین بڕوانامه‌و مه‌دالیایه بۆ پێغه‌مبه‌ر (صل الله علیه وسلم)، پێویسته ڕێزى لـآبگیرآو ئه‌ده‌بى له به‌رانبه‌ردا بنوێنرآ.
ڕێزگرتن‌و ئه‌ده‌ب نواندنیش فه‌رمانێکى خوایه، که ده‌بآ گشت بڕوادارێک پیاده‌ى بکات‌و پێغه‌مبه‌رى له‌لا خۆشه‌ویست بێت، ئه‌وپه‌ڕى خۆشه‌ویستى،هه‌روا ده‌نگى به‌سه‌ردا به‌رزنه‌کرێته‌وه وه‌ک خـوا(جلّ جلاله) ده‌فه‌رموآ: [{يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَرْفَعُوا أَصْوَاتَكُمْ فَوْقَ صَوْتِ النَّبِيِّ وَلَا تَجْهَرُوا لَهُ بِالْقَوْلِ كَجَهْڕ بَعْضِكُمْ لِبَعْضٍ أَنْ تَحْبَطَ أَعْمَالُكُمْ وَأَنْتُمْ لَا تَشْعُرُونَ}[الحجرات:2]ئه‌ى گه‌لى خاوه‌ن باوه‌ڕان! ناشێ ده‌نگتان سه‌ر ده‌نگى پێغه‌مبه‌ر که‌وآ. ده‌نگیش هێنده به‌رزمه‌که‌ن وه‌ک له‌گه‌ل یه‌کترا قسه ده‌که‌ن، که کارتان لـآ پوچه‌ل ببێ خۆتان به‌خۆتان نه‌زانن .
ئه‌ده‌بو ڕێزنواندن به‌رانبه‌ر به پێغه‌مبه‌رى خوا (صل الله علیه وسلم) به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
١- گوێڕایه‌ڵى کردنى پێغه‌مبه‌رو شوێنکه‌وتنى له گشت کاروباره‌کانى دنیا‌و ئاخیره‌تدا، خواى گه‌وره ده‌فه‌رموآ:
گوێڕایه‌ڵى کردن‌و به‌رفه‌رمانى پێغه‌مبه‌ر، مسۆگه‌رى به‌هه‌شته‌و سه‌رپێچى کردنیشى، مسۆگه‌رى دۆزه‌خه، وه‌ک له ئه‌بوهوره‌یره ده‌گێڕێته‌وه، که پێغه‌مبه‌رى خوا (صل الله علیه وسلم) فه‌رمویه‌تى: ((كلّ أمتي يدخلون الجنّة إلاّ من أبى، قيل أو من يأبى يا رسول الله؟ قال: من أطاعني دخل الجنّة، ومن عصاني فقد أبى.... .... هه‌موو ئوممه‌تى من ده‌چنه به‌هه‌شت، مه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ى خۆى نه‌یه‌وێ بچێته به‌هه‌شت. گوتیان: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا، کێ هه‌یه نه‌یه‌وێ بچێته به‌هه‌شت؟ فه‌رمووى: هه‌رکه‌سێ گوێڕایه‌ڵى و به‌قسه‌ى من بکات، ده‌چێته به‌هه‌شت، هه‌رکه‌سێکیش سه‌رپێچى من بکات‌و به‌قسه‌م نه‌کات، ئه‌وا نایه‌وێ بچێته به‌هه‌شت)) رواه البخاری.
سه‌باره‌ت به شوێنکه‌وتنى پێغه‌مبه‌ر له هه‌موو کاروبارێک، خواى گه‌وره ده‌فه‌رموآ: {قُلْ إِنْ كُنْتُمْ تُحِبُّونَ اللَّهَ فَاتَّبِعُونِي يُحْبِبْكُمُ اللَّهُ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ } [آل عمران:31]: بڵێ: گه‌ر به‌ڕاستى خواتان خۆشده‌وێ، شوێنى من بکه‌ون، خوا خۆشتانى ده‌وێو له گوناهیشتانێ خۆشده‌بێ.

