سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
(13) سونه‌ت له سووننه‌ته‌کانى ڕۆژوو:
ن‌و سینى : عبدالرحمن نجم ا‌لدین
ئاماده‌کردنى : دلاوه‌ر کوردى
ڕۆژووى ڕه‌مه‌زان هه‌روه‌کو چۆن هه‌ندێک شت فه‌رزه تیایدا و به‌بێ ئه‌و شتانه ڕۆژووه‌که‌ى ناته‌واوه , هه‌ندێک شتیش هه‌یه که سوونه‌ته تیایدا و به کردنیان مرۆڤ خێر و چاکه‌ى ده‌ست ده‌که‌وێت و به نه‌کردنیان تاوانبار نابێت لێره ئاماژه به هه‌ندێکان ده‌که‌ین :
١- پارشێو کردن ئه‌گه‌ر به پاروویه‌ک نانیش بێت, پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رمووێت (تَسَحَروا فَإنَ فِي السُحُوڕ بَرَكَةٌ ) متفق علیه, واته: پارشێو بکه‌ن چونکه پارشێو کردن خێر و به‌ره‌که‌تى تیادایه وه هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێت ( فصل ما بين صيامنا و صيام اهل الكتاب اكلة السحر) ( رواه مسلم) واته:
جیاوازى له نێوان ڕۆژووى ئێمه و ڕۆژووى خاوه‌ن کتێبه‌کاندا خورادنى پارشێوه, هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێت (السحور اكلة بركة فلا تدعوة و لو ان يجرع احدكم جرعة من الما‌ء فان الله و ملائكته يصلون على المتسحرين ) واته: خواردنى پارشێو به‌ره‌که‌تى تیادایه ده‌ست به‌ردارى مه‌بن ئه‌گه‌ر به خواردنه‌وه قومێک ئاویش بێت خواى گه‌وره و فریشته‌کان صه‌له‌وات ده‌ده‌ن له‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ى پارشێو ده‌که‌ن ٠
٢- دره‌نگ پارشێو کردن: پێغه‌مبه‌ر درودى خواى له‌سه‌ر بێت ده‌فه‌رمووێت : (لا تزال امتي بخير ما عجَّلوا الفطر و اخَّروا السحور ) رواه احمد واته:
به‌رده‌وام ئوممه‌تى من خێریان ده‌ست ده‌که‌وێت ئه‌گه‌ر پارشێو دوا بخه‌ن و زوو به‌ر بانگ بکه‌نه‌وه, ئه‌و که‌سانه‌ى که دره‌نگ پارشێو ده‌که‌ن و نوێژه‌که‌ى به‌یانیان له ده‌ست ناچێت به‌ڵام ئه‌وه‌ى تر له‌وانه‌یه بخه‌وێته‌وه و نوێژه‌که‌ى بفه‌وتێت, هه‌روه‌ها که‌سێک که دره‌نگ پارشێوى کردوه دره‌نگیش برسى ده‌بێت ٠
٣- زوو به‌ربانگ کردنه‌وه: ئه‌نه‌س ده‌فه‌رمووێت (كان رسول صلى الله علية وسلم يفطر قبل ان يصلى ) (رواه ابو داود) واته: پێغه‌مبه‌ر به‌ربانگى ده‌کرده‌وه پێش ئه‌وه‌ى نوێژى مه‌غریب بکات خواى په‌روه‌ردگاریش له فه‌رمووده‌یه‌کى قودسیدا ده‌فه‌رمووێت : ( احب عبادى الى عجلهم فطرا ) (رواة الترمذي )واته: خۆشه‌ویستریت به‌نده‌کان لاى من ئه‌و که‌سانه‌ن که زوو به‌ربانگ ده‌که‌نه‌وه ٠
٤- خۆشتن پێش نوێژى به‌یانى بۆ ئه‌و که‌سانه‌ى که له‌شیان گرانه هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر بکه‌وێته دواى نوێژیشه‌وه دروسته, خاتوو عائشه ده‌فه‌رمووێت : ( ان النبي صلى الله علية وسلم يدركة الفجر وهو جنب من ثم يغتسل و يصوم ) متفق علیه واته: که‌سێک که له‌شى گرانه به هۆیه‌ک بێت, ئه‌گه‌ر پێش پارشێو نیه‌تى ڕۆژووى هێنا ئه‌وا ڕۆژووه‌که‌ى دروسته ئه‌توانێت له دواى نوێژدا خۆى بشۆرێت به پێى ئه‌م فه‌رمووده‌یه: (كان رسول الله صلى الله علية وسلم يصبح جنبا من جماع لا حلم ثم لا يفطر ولا يقض ) متفق علیه واته: پێغه‌مبه‌ر ڕۆژى کردوه‌ته‌وه له‌شى گران بووه به جیماع کردن نه‌ک به خه‌و پاشان رۆژووه‌که‌ى گرتوه و نه‌یشکاندووه و قه‌زایشى نه‌کردووه‌ته‌وه واته پاش نوێژى به‌یانى خۆى شۆریوه ئه‌و فه‌رمووده‌ى که ئیمامى بوخارى ریوایه‌تى کردوه که ده‌فه‌رمووێت ( من اصبح جنبا فلا صوم لة ) واته: هه‌رکه‌س رۆژ بکاته‌وه به له‌ش گرانى ئه‌و رۆژوه‌که‌ى دروست نییه زانایان ده‌ڵێن مه‌به‌ست پێى که‌سێکه که بانگى به‌یانى داوه به‌ڵام ئه‌و به‌رده‌وامه له‌سه‌ر جیماعه‌که‌ى ٠
٥- دوور که‌وتنه‌وه له‌و شتانه‌ى که خۆشى ده‌ده‌ن به مرۆڤ له (ضةشتن, بؤن كردن, دةست ليَدان ) ٠
٦- چاکه‌کارى و به‌خشین و ده‌ستگیرۆیى هه‌ژاران, ئیبن عه‌بباس بۆمان ده‌گێرێته‌وه که پێغه‌مبه‌ر درودى خواى له‌سه‌ر بێت زۆر سه‌خاوه‌ت مه‌ند بووه له ڕه‌مه‌زان زۆرتر سه‌خاوه‌تمه‌ند بووه وه هه‌روه‌ها له فه‌رمووده‌یه‌کى تردا که ئه‌نه‌س بۆمان ده‌گێرێته‌وه, پێغه‌مبه‌ر درودى خواى له‌سه‌ر بێت فه‌رموویه‌تى )افچل الصدقه صدقه فی رمچان ) (رواه الترمذى )واته: باشترین خێر ئه‌و خێره‌یه له ڕه‌مه‌زاندا بکریَِت ٠
٧- زیندو کردنه‌وه‌ى(10) شه‌وىکۆتایى ڕه‌مه‌زان به مانه‌وه له مزگه‌وتدا و به‌ندایه‌تى کردن و خۆ خه‌ریک کردن به قورئانى پیرۆزه‌وه ٠
٨- خۆ به دوور گرتن له قسه‌ى پڕوپوچ و بێکه‌لک ٠٠ پێغه‌مبه‌ر درودى خواى له‌سه‌ر بێت (من لم يدع قول الزور و العمل بة فليس لله حاجة فى ان يدع طعامه و شرابه ) رواه البخاری و ابو داود و الترمژى واته: هه‌رکه‌س واز له قسه و کردار هیچ و پوچ نه‌هێنێ ئه‌وا پێویستى به ڕۆژووى ئه‌و که‌سه نییه که خۆى بگرێته‌وه له خواردن و خواردنه‌وه ٠
٩- به‌ربانگ کردنه‌وه به خورما, ئه‌گه‌ر نه‌بوو به ئاو یان به شیرینى٠٠٠ قال رسول الله صلى الله علیه وسلم ( اذا افطر احدكم فليفطر على تمر فان لم يجد فليفطر على ما‌ء فانه طهور ) رواه ابو داود والترمژى واته: ئه‌گه‌ر یه‌کێک له ئێوه به‌ربانگى کرده‌وه به خورما بیکاته‌وه ئه‌گه‌ر نه‌بوو به‌ئاو چونکه پاکه ٠
١٠- خوێندنى دوعاى به‌ربانگ ( اللهم لك صمت و بك امنت و على رزقك افطرت ) ٠
١١- خوێندنى دوعاى به‌ربانگ ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه میوان بوو ماڵێک ( افطر عندكم الصائمون, واكل طعامكم الا برار وصلت عليكم الملائكة ) ٠
١٢- ئه‌گه‌ر که‌سێک جوێنى پێدا یت , وه‌ڵامى نه‌دایته‌وه بڵێ من به ڕۆژووم ٠
١٣- پارانه‌وه‌له کاتى به‌ربانگدا چونکه پێغه‌مبه‌ر درودى خواى له‌سه‌ر بێت ده‌فه‌رمووێت : (للصائم عند فطره دعوة لاترد ) رواه ابن ماجه ٠
,

