سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
بۆ باوکانی خاوه‌ن کچ......قازى و کچه جوانه‌که‌ى (چیرۆک)
ئا: ئه‌حمه‌د حه‌مه‌ئه‌مین
ده‌گێڕنه‌وه له‌کاتى خۆیدا قازی شارى (مرو) له‌ناوچه‌ى خوراسان ناسراو به قازی نوح کوڕی ابی مریم المروزی بووه، ئه‌م پیاوه ده‌وڵه‌مه‌ندو خاوه‌ن باخ و باخات و سامان بووه، خواى په‌روه‌ردگار به‌سه‌رى دا باراندووه، ئه‌مه کچێکی هه‌بووه خاوه‌ن ئه‌قڵ و جوان و شۆخ و شه‌نگ له ده‌ڤه‌رى خۆیان وێنه‌ى که‌م بووه، بۆیه زۆرانێک له ده‌سه‌لآتدارو پیاوی ماقوڵ و کوڕ گه‌نج و ده‌وڵه‌مه‌ند، چاویان لێ بڕیبوو داوایان ده‌کرد له باوکی،
به‌لآم قازی نوح گفتی به‌که‌س نه‌ده‌داو ره‌زامه‌ندی نه‌ده‌نواند بۆ به‌شوودانى!.
قازی ره‌نجبه‌رێکی هه‌بووه له ره‌گه‌زی هیندی و ره‌ش پێست ناوى موباره‌ک بوو، ئه‌و ره‌نجبه‌ره کارى چاودێری و خزمه‌تی باخه‌کانى بوو، ئاگای له ئاودانى و خاوێنکردنه‌وه‌و پاکراگرتنی دار‌و پاره‌کانی بوو، رۆژێک دواى نزیکه‌ى مانگێک تێپه‌ڕی بوو له سه‌ر ده‌ست به‌کاربوونی ره‌نجبه‌ره‌که، قازی به‌سه‌ردانێ ده‌چێته ناو باخه‌که بۆ رابواردنی کاتێکی خۆش، دوایی فه‌رمان ده‌داته موباره‌ک هێشویه‌ک ترێ بۆ بێنێ! ئه‌ویش ده‌چێته لای بنه مێوێک و وشویه‌ک ترێ ده‌قرتێنی و ده‌یهێنی بۆ قازی، کاتێ قازی ده‌ست ده‌کات به‌خواردنی ده‌بینی ترشه! ده‌ڵێت: بڕۆ هێشویه‌کی ترم بۆ لێکه‌وه له‌دارێکی تر، ده‌چێت بۆى دێنی و ئه‌ویش ترش ده‌رده‌چێت! قازی پێی ده‌ڵێ: تۆ ماوه‌یه‌که لێره‌یت! نازانى کام دار ترێ شیرینه؟ موباره‌ک ده‌ڵێ گه‌وره‌م تۆ منت داناوه وه‌ک چاو‌دێر و خزمه‌تکاری باخ، نه‌توتوه لێی بخۆ!! بۆیه من نازانم کامیان ترشه و کامیان شیرین! چونکه لێیانم تام نه‌کردوه!!
قازی سه‌رى سوڕماو به‌دیققه‌ت سه‌رنجی داێی و پێ وت: خواى گه‌وره‌و میهره‌بان ئاگادارت بێت بۆ خۆت و ئه‌مانه‌تت، قازی زانی که‌وا ئه‌و ره‌نجبه‌ره له‌خواترسه‌و ده‌ست پاکه‌و جێی شانازییه، بۆیه پێی وت: خۆشه‌ویستی تۆ چووه‌ته نێو دڵم و زۆر لام به‌ڕێزو جێگاى متمانه‌ى، له‌سه‌رئه‌وه چیت پێده‌ڵێم به قسه‌م بکه‌و راوێژت پێده‌که‌م! موباره‌ک وتى: من گوێڕایه‌ڵی خواى گه‌وره‌م و فه‌رمانی جه‌نابتانم! قازی وتی: ئه‌ى چاودێری ده‌ست پاک و راستگۆ‌و خواناس، من کچێکم هه‌یه زۆرم خۆش ده‌وێ و زۆریش خواناس و عاقڵ و ژیره، زۆرکه‌س له‌پیاوانی ناودارو ناسراو داوایان کردووه، به‌لآم گفتم به‌که‌سیان نه‌داوه، پێت باشه بیده‌م به‌کامیان؟ موباره‌ک وتی: بێ باوه‌ڕان له‌سه‌رده‌می نه‌فامی ئه‌سڵ و پله‌و پایه‌یان ده‌ویست! جوله‌که‌کان به‌دواى ئافره‌تی جوان ده‌گه‌ڕان و ئه‌وانه‌یان خوازبێنی ده‌کرد! له‌کاتى ئیسلام و پێغه‌مبه‌ردا (د.خ) به‌دواى خواپه‌رستی و دینداری ده‌گه‌ڕان، به‌لآم له‌و زه‌مانه‌ى ئێمه‌دا خه‌ڵک ماڵ و سامانی ده‌وێ! واتا له‌دواى ئافره‌تی ده‌وڵه‌مه‌ندو ساماندار ده‌گه‌ڕێن،جاتۆش له‌و جۆرانه‌وه کامیان هه‌ڵده‌بژێری؟ ویستی خۆته!
قازیش له‌وه‌لآمد وتى ئایین په‌روه‌رو خواپه‌رست هه‌ڵده‌بژێرم و ده‌مه‌وێ کچه‌که‌م به‌تۆ بده‌م! چونکه له‌تۆ راستی و وه‌فادار نابینم!! ره‌نجبه‌ره‌که وتى: گه‌وره‌م من عه‌بدێکی بێ ده‌سه‌لآت و ره‌شپێست و هیندیم، چۆن کچی خۆت ده‌ده‌ى به من؟ کچی تۆ چۆن به‌من رازی ده‌بێت یان منی ده‌وێ؟
قازی وتى هه‌ڵسه بابچین بۆ ماڵه‌وه، به‌مشێوه‌یه له‌گه‌ڵی چوو، که چوونه ژووره‌وه دواى دانیشتن، قازی پرسی به هاوسه‌ره‌که‌ى خۆى کرد له‌وباریه‌وه‌و قه‌ناعه‌تی پێهێناو ئه‌ویش وتى: باشه باکچه‌که بڵێت پرسی پێبده‌ین دواى پرسین کچه روویکردوه دایک و باوکی و وتى: من قسه‌تان ناشکێنم و رازى بوو! شوى پێ‌کرد!!
به‌ڕێزان: ده‌زانن له‌م هاوسه‌رگیرییه‌و له‌و کوڕ‌و کچه خواناسه کێ هاته دونیا؟ به‌ڵێ عه‌بدوڵلآی کورى موباره‌ک که زانیارى و زانستییه‌کانى و شاره‌زایی له‌شه‌رعی خوا گشت گۆى زه‌وی پڕ کردبوو! به‌تایبه‌تى له‌باره‌ى فه‌رموده‌ى پێغه‌مبه‌ر (د.خ) که پێیان ده‌وت: ئه‌ى عه‌بدوڵلآ ئه‌گه‌ر هات و زانیت ئه‌مڕۆ کاتی عه‌سر ده‌مریت چیده‌که‌ى تا ئه‌و کاته؟ له‌وه‌لآمدا وتی: ده‌گه‌ڕێم به‌دواى زانیاری‌دا تا پله‌یه‌ک ئاستی زانیاریم به‌رزتر بکه‌مه‌وه!!
جاى ئه‌ى باوکان و دایکان، باچاو له‌و دایک و باوکه بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى هاوسه‌رى ئاوا بۆ کچه‌کانمان بدۆزینه‌وه‌و ئاوا به‌شوویان بده‌ین! بیده‌ینه ئه‌و گه‌نجه‌ى خاوه‌ن ره‌وشت و ئه‌خلاقی ئیسلامییه وه‌ک عه‌بده ره‌شه‌که‌ى قازی نوح شه‌هاده‌و پله‌و پایه بێ ئاین یاخاوه‌ن ماڵ و سامان و پێخواس له ئاین په‌روه‌رى نه‌که‌ینه پێوه‌ر، ده‌با ئه‌مه ده‌رسێک بێت بۆمان!
سه‌رچاوه (البئر المسبوك، امام الغزالي).

