سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
پارِانه‌وه
د.مسته‌فا محمود
هه‌ر له كۆنه‌وه مشتومڕێكى زۆر و چڕ‌و پڕ هه‌یه له‌سه‌ر چوون بۆ سه‌ر مه‌زارى پیاو چاكان پارانه‌وه لێیان...هه‌روه‌ها مشت‌و مڕى زۆر هه‌یه له‌سه‌ر بابه‌تى واسیته‌و دوعا‌و تكا بۆ كردن له ئیسلامدا.. تێروانینى جیا بۆ بابه‌ته‌كه هه‌یه و ئه‌و بابه‌ته زۆر وورده منیش ڕاى خۆمم هه‌یه تییایدا.
قورئانى پیرۆز واسیته له نێوان خوا‌و به‌نده‌دا هه‌ڵده‌گرێت ، په‌یوه‌ندى نێوان خوا‌و مرۆڤ به‌په‌یوه‌ندیه‌كى ڕاسته‌وخۆ داده‌نێت :[وَقَالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ إِنَّ الَّذِينَ يَسْتَكْبِرُونَ عَنْ عِبَادَتِي سَيَدْخُلُونَ جَهَنَّمَ دَاخِڕينَ]غافر : 60
[[ وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِي عَنِّي فَإِنِّي قَڕيبٌ أُجِيبُ دَعْوَةَ الدَّاعِ إِذَا دَعَانِ فَلْيَسْتَجِيبُواْ لِي وَلْيُؤْمِنُواْ بِي لَعَلَّهُمْ يَرْشُدُونَ]البقره : 186
به‌ڵكو له‌وه‌ش زیاتر خواى گه‌وره له ڕه‌گى بنا گوێمان نزیكتره لێمانه‌وه واته له‌و خوێنه‌ى كه به‌ناو له‌شمان دا ده‌ڕوات.. واته هیچ په‌رده‌یه‌ك نیه له نێوان ئێمه‌و خواى گه‌وره‌دا مه‌گه‌ر نه‌زانینمان..له ئیسلامدا قه‌شه‌و پیاوانى ئاین نین كه پسوڵه‌ى لێبووردن ببه‌خشنه‌وه چونكه هه‌موو ده‌رگاكانى ره‌حمه‌تى خوا له‌سه‌ر پشتن بۆ هه‌ر كه‌س بیه‌وێت بچێته ژووره‌وه.. هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌نده ڕووى كرده قیبله‌و ده‌ستى به‌رز كرده‌وه و ووتى ڕلله ڕكبر ئیتر له هه‌موو شوێنێكى رووى زه‌وى دابێت ئه‌وه ئه‌و به‌نده‌یه له به‌ر ده‌ستى خواى گه‌وره خۆى ده‌بینێته‌وه بىَ ئه‌وه‌ى پێویستى به هیچ هۆكار یان واسیته‌یه‌ك بێت له به‌ر ئه‌وه ڕۆڵى پیاوى ئاین له ئیسلامدا ته‌نها له وه‌رگرتن و ئیجتیهادى زانیاریه‌كان و بانگه‌وازدا خۆى ده‌بینێته‌وه , ئیتر هیچ یه‌كێك له‌وان به‌وه وه سه‌رقاڵ نیه كه داواى لێبووردن بۆ كه‌س بكات . له گه‌ل ئه‌وه‌شدا زۆر له سۆفیه‌كان كه نزیك بوونه‌وه له خواى گه‌وره‌و لێ‌خۆش بوونى به‌هۆى پارانه‌وه‌و داواكردنى لێ‌خۆش بوون له ڕێگاى په‌یامبه‌رو پیاو چاكانه‌وه ده‌بێت , بۆ ئه‌وه‌ش ده‌ڵێن كه داواى لێ‌خۆش بوون (الشفاعه) له قورئاندا هاتووه و ڕێگا پێدراوه و به مۆله‌تى خوایی:
[ [ اللّهُ لاَ إِلَـهَ إِلاَّ هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ لاَ تَأْخُذُهُ سِنَةٌ وَلاَ نَوْمٌ لَّهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الأَرْضِ مَن ذَا الَّذِي يَشْفَعُ عِنْدَهُ إِلاَّ بِإِذْنِهِ يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ وَلاَ يُحِيطُونَ بِشَيْءٍ مِّنْ عِلْمِهِ إِلاَّ بِمَا شَاء وَسِعَ كُرْسِيُّهُ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضَ وَلاَ يَؤُودُهُ حِفْظُهُمَا وَهُوَ الْعَلِيُّ الْعَظِيمُ ] البقره :255
[إِنَّ رَبَّكُمُ اللّهُ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضَ فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَى عَلَى الْعَرْشِ يُدَبِّرُ الأَمْرَ مَا مِن شَفِيعٍ إِلاَّ مِن بَعْدِ إِذْنِهِ ذَلِكُمُ اللّهُ رَبُّكُمْ فَاعْبُدُوهُ أَفَلاَ تَذَكَّرُونَ[یونس : 3]
[ [ وَلَا تَنفَعُ الشَّفَاعَةُ عِندَهُ إِلَّا لِمَنْ أَذِنَ لَهُ حَتَّى إِذَا فُزِّعَ عَن قُلُوبِهِمْ قَالُوا مَاذَا قَالَ رَبُّكُمْ قَالُوا الْحَقَّ وَهُوَ الْعَلِيُّ الْكَبِيرُ[سبأ : 23]
ماناى وایه قورئان ڕێگانادات به داواى لێ‌خۆش بوون له خواى گه‌وره نه‌بێت و به مۆله‌تى خۆى نه‌بێت مۆڵه‌ت بدات به‌و داواى لێ‌خۆش بوونه یان مۆله‌ت نه‌دات بۆ ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌ى فه‌رمووده‌ى خوا دێننه‌وه كه په‌یامبه‌ر (ێ) ده‌فه‌رموێت:
[ خُذْ مِنْ أَمْوَالِهِمْ صَدَقَةً تُطَهِّرُهُمْ وَتُزَكِّيهِم بِهَا وَصَلِّ عَلَيْهِمْ إِنَّ صَلاَتَكَ سَكَنٌ لَّهُمْ وَاللّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ[التوبه : 103 ] خواى گه‌وره سه‌ڵه‌واتى په‌یامبه‌رى له‌سه‌ر بڕواداران به هۆكارى ڕه‌حمه‌ت و هێوه‌ریان.
هه‌روه‌ها به‌لگه‌ى ئه‌وه دێننه‌وه كه‌كاتى خۆى نه‌وه‌ى فیرعه‌ون داوایان له مووسا كرد تا داوا بكات له خوا بۆ ئه‌وه‌ى گرانیان له‌سه‌ر لابه‌رێت :
[ وَلَمَّا وَقَعَ عَلَيْهِمُ الڕّجْزُ قَالُواْ يَا مُوسَى ادْعُ لَنَا رَبَّكَ بِمَا عَهِدَ عِندَكَ لَئِن كَشَفْتَ عَنَّا الڕّجْزَ لَنُؤْمِنَنَّ لَكَ وَلَنُرْسِلَنَّ مَعَكَ بَنِي إِسْرَائِيلَ [الأعراف : 134]
خواى گه‌وره وه‌لامى ئه‌و واسیته‌یه‌ى دایه‌وه وه‌ك ئایه‌ته‌كانى دیكه باسى ده‌كه‌ن به‌لام هه‌رزوو فیرعه‌ون پاشگه‌زبوه‌وه . هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌ى ئه‌وه ده‌هێننه‌وه كه دوو مێرد منداڵه‌كه خه‌زێنه‌یه‌كى گه‌وره‌یان بۆ به‌جىَ مابوو خواى گه‌وره‌ش له فه‌وتاندن بۆى پاراستن به‌هۆى خێر‌و به‌ره‌كه‌تى باوكیانه‌وه كه پیاو چاك بووه: [وَأَمَّا الْجِدَارُ فَكَانَ لِغُلَامَيْنِ يَتِيمَيْنِ فِي الْمَدِينَةِ وَكَانَ تَحْتَهُ كَنزٌ لَّهُمَا وَكَانَ أَبُوهُمَا صَالِحاً فَأَرَادَ رَبُّكَ أَنْ يَبْلُغَا أَشُدَّهُمَا وَيَسْتَخْڕجَا كَنزَهُمَا رَحْمَةً مِّن رَّبِّكَ وَمَا فَعَلْتُهُ عَنْ أَمْڕي ذَلِكَ تَأْوِيلُ مَا لَمْ تَسْطِع عَّلَيْهِ صَبْراً [الكهف : 82]
هه‌روه‌ها ئه‌وانه به‌لگه‌ى ئه‌وه‌ش ده‌هێننه‌وه كه چۆن خواى گه‌وره داواى لێخۆشبوونى به‌ستۆته‌وه به داواى لێخۆشبوونى په‌یامبه‌ره‌وه (ێ) وه‌ك مه‌رجێك بۆ لێخۆشبوو‌ن وه‌ك له‌باسى سته‌مكاراندا ده‌فه‌رموێت : [وَمَا أَرْسَلْنَا مِن رَّسُولٍ إِلاَّ لِيُطَاعَ بِإِذْنِ اللّهِ وَلَوْ أَنَّهُمْ إِذ ظَّلَمُواْ أَنفُسَهُمْ جَآؤُوكَ فَاسْتَغْفَرُواْ اللّهَ وَاسْتَغْفَرَ لَهُمُ الرَّسُولُ لَوَجَدُواْ اللّهَ تَوَّاباً رَّحِيماً[النساء : 64] ئه‌وانه هه‌موو ئایاتن ده‌رباره‌ى لێخۆشبوو‌ن له‌لایه‌ن په‌یامبه‌ره‌وه و پارانه‌وه له رێگاى پیاو چاكانه‌وه . به‌لام ئه‌وانه‌ى نكۆڵى له‌وه ده‌كه‌ن ئایه‌تى دابڕ كار بۆ ئه‌وه ده‌هێننه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ى خوا به په‌یامبه‌ر ده‌رباره‌ى بێبرواكان ده‌فه‌رموێت :
[اسْتَغْفِرْ لَهُمْ أَوْ لاَ تَسْتَغْفِرْ لَهُمْ إِن تَسْتَغْفِرْ لَهُمْ سَبْعِينَ مَرَّةً فَلَن يَغْفِرَ اللّهُ لَهُمْ ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ كَفَرُواْ بِاللّهِ وَرَسُولِهِ وَاللّهُ لاَ يَهْدِي الْقَوْمَ الْفَاسِقِينَ [التوبه : 80] كه له‌و ئایه‌ته‌دا به ئاشكرا و ئاشكرا باس له‌وه ده‌كات كه داواى لێخووش بوونى په‌یامبه‌ریش بۆ ئه‌و بێبروایانه هیچ سوودى نیه, هه‌روه‌ها له نموونه‌یه‌كى دیكه‌دا داواى لێخۆشبوونى إبراهیم بۆ باوكى ده‌كات وه‌ك : التوبه :114.
وه له نموونه‌یه‌كى دیكه‌دا نكۆڵى فریشته‌كان له واسیته‌ى ئیبراهیم بۆ لابردنى سزا له‌سه‌ر نه‌وه‌ى لوگ: [ فَلَمَّا ذَهَبَ عَنْ إِبْرَاهِيمَ الرَّوْعُ وَجَاءتْهُ الْبُشْرَى يُجَادِلُنَا فِي قَوْمِ لُوطٍ (74) إِنَّ إِبْرَاهِيمَ لَحَلِيمٌ أَوَّاهٌ مُّنِيبٌ (75) يَا إِبْرَاهِيمُ أَعْڕضْ عَنْ هَذَا إِنَّهُ قَدْ جَاء أَمْرُ رَبِّكَ وَإِنَّهُمْ آتِيهِمْ عَذَابٌ غَيْرُ مَرْدُودٍ (76) ] سُوره‌ُ هوُد 74-76.
نكۆلُى فریشته له واسیته‌ى إبراهیم راشكاوانه‌یه و له‌ویش ڕاشكاوه‌تڕ به توڕه‌یی وه‌لامدانه‌وه‌ى خوایه بۆ حه‌زره‌تى نوح كه ده‌رباره‌ى سته‌مكاران ده‌پارێته‌وه : [ [ فَأَوْحَيْنَا إِلَيْهِ أَنِ اصْنَعِ الْفُلْكَ بِأَعْيُنِنَا وَوَحْيِنَا فَإِذَا جَاء أَمْرُنَا وَفَارَ التَّنُّورُ فَاسْلُكْ فِيهَا مِن كُلٍّ زَوْجَيْنِ اثْنَيْنِ وَأَهْلَكَ إِلَّا مَن سَبَقَ عَلَيْهِ الْقَوْلُ مِنْهُمْ وَلَا تُخَاطِبْنِي فِي الَّذِينَ ظَلَمُوا إِنَّهُم مُّغْرَقُونَ[المۆمنون : 27]
كه‌واته ئه‌و ئایه‌تانه‌ى كه پشتگیرى له هه‌ردوولا ده‌كه‌ن زۆرن ( واته ئه‌وانه‌ى كه پشتگیرى له واسیته ده‌كه‌ن و ئه‌وانه‌ى نكۆڵى لێده‌كه‌ن) كه‌واته ده‌بێت ڕاستى پرسه‌كه چۆن بێت ئایا دژایه‌تیه‌ك له بابه‌ته‌كه‌دا هه‌یه ؟ له وه‌لامدا نه‌خێر هیچ دژایه‌تییه‌ك نیه‌و ئایه‌ته‌كان له‌سه‌ر ئاستى جیاجیا قسه ده‌كه‌ن.
پرانسیپى سه‌ره‌كى و بنه‌ره‌تى ئه‌وه‌یه كه فرمانى خوا گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ نیه : [أَوَلَمْ يَرَوْاْ أَنَّا نَأْتِي الأَرْضَ نَنقُصُهَا مِنْ أَطْرَافِهَا وَاللّهُ يَحْكُمُ لاَ مُعَقِّبَ لِحُكْمِهِ وَهُوَ سَڕيعُ الْحِسَابِ [الرعد : 41]
هیچ په‌یامبه‌رێك یان پیاو چاكێك ناتوانن ئه‌و فه‌رمانه خواییانه بگۆڕن یان ده‌ستكاریان بكه‌ن و بۆشیان نیه هه‌وڵى ئه‌وه بده‌ن كه بگه‌ن به وانه . تكاكردن و پارانه‌وه هیچ له‌و فه‌رمانانه ناگۆرن كه ده‌بێت ببن به‌ڵكو ئه‌وانه ڕویه‌كى ڕێزلێنانه‌ى خودى ئه‌و فه‌رمانانه‌یه , خواى گه‌وره هه‌ر له ئه‌زه‌له‌وه ئه‌گه‌ر خێرێكى بۆ كه‌سێك دانابێت ئه‌وا ئه‌و خێره‌ى هه‌ر پێده‌گات هه‌رچیه‌ك ڕووبدات... خواى گه‌وره چاكده‌كاته‌وه له‌سه‌ر ده‌ستى نه‌شته‌رگار ... و به‌نده‌كانى فێر ده‌كات له‌سه‌ر ده‌ستى مامۆستایان و فێركاران... و دلخۆشیان ده‌كات له‌سه‌ر زمانى په‌یامبه‌ران و نێرراوان... خواى گه‌وره به‌هۆى لافاوه‌وه چه‌ندین شوێن ده‌كات به‌ژێر ئاوه‌وه و به ئاوى بارانیش سه‌رزه‌وى ئاوه‌دا ن و تێر ئاو ده‌كات ... به هه‌وره برووسكه له‌ناو ده‌بات و ئه‌و دیارده‌یه‌ش سوودى خۆى هه‌یه .. و رۆزى بازرگانێك ده‌دات له‌سه‌ر ده‌ستى بازرگانێكى دى و هه‌روه‌ها ...له تواناى خوادایه كه راسته‌وخۆ مال و پاره بدات و نه‌خۆش چاك بكاته‌وه به‌بىَ نه‌شته‌رگه‌رى و ده‌رمان به‌لام خواى گه‌وره هۆیه‌كانى فه‌راهه‌م هێناوه تا به‌شێوه‌ى چاك به‌كاربهێنرێن له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌سته چاكه‌خازانه‌ى كه خوا خۆشى ده‌وێن و به خراپیش به كاریده‌هێنرێن له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌سته شه‌ڕخوازانه‌ى كه جىَ ڕق و توڕه‌ى خواى گه‌وره‌ن , له رۆژى دوایشدا خواى گه‌وره ڕزگارمان ده‌كات و بێگوناهیمان ئاشكرا ده‌كات له‌سه‌ر ده‌ستى په‌یامبه‌رى گه‌وره ( ێ ) و كه‌ئه‌وه‌ش تكاكردنى گه‌وره‌یه..... ئیتر به‌و مانایه په‌یامبه‌رى ئیسلام هۆكارى خێر و ڕه‌حمه‌ت و كردنه‌وه‌یه و ئه‌و ناتوانێت فرمانێك یان حوكمێك كه‌له‌لایه‌ن خواوه ده‌رچووه بگۆرێت چونكه كه‌س ناتوانێت هاوبه‌شى خوا بكات له فرمانه‌كانیدا:
[يَوْمَ هُم بَاڕزُونَ لَا يَخْفَى عَلَى اللَّهِ مِنْهُمْ شَيْءٌ لِّمَنِ الْمُلْكُ الْيَوْمَ لِلَّهِ الْوَاحِدِ الْقَهَّاڕ [غافر : 16]
ته‌نها خواى گه‌وره هه‌یه‌و هه‌ر خۆى خاوه‌ن ووشه‌و فه‌رمان و حوكمه له‌به‌ر ئه‌وه قورئان ئه‌و رێگایه‌ى داخستووه له‌سه‌ر په‌یامبه‌ر كه تكاى لێخۆشبوو‌ن بكات بۆ بێبڕواكان و ڕزگاریان بكات ... هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت كه داواكردنى لێخۆشبوونى ئیبراهیم بۆ باوكى له‌وه‌وه بوو كه هیوایه‌كى هه‌بوو بڕوا بێنێت به‌ڵام كه بۆى ده‌ركه‌وت ئه‌و دوژمنى خوایه‌خۆى لێبێبه‌رى كرد هه‌روه‌ها ووته‌ى فریشته‌كان له واسیته كردنى ئیبراهیم بۆ نه‌وه‌ى لوگ زۆر توند و تیژ بوو:
[يَا إِبْرَاهِيمُ أَعْڕضْ عَنْ هَذَا إِنَّهُ قَدْ جَاء أَمْرُ رَبِّكَ وَإِنَّهُمْ آتِيهِمْ عَذَابٌ غَيْرُ مَرْدُودٍ[هود : 76]
واته ئه‌و واسیته كردن و پارانه‌وه و تكاكردنه‌ى ئێمه لێیتێگه‌یشتووین له‌م دوونیایه‌دا ( كه‌واسیته كردنه‌كه له‌سه‌ر ناهه‌ق بێت) هیچ مانایه‌كى نیه له ئیسلامدا و به‌هیچ جۆرێك شتى وا نه‌بووه كه به ووشه‌یه‌كى په‌یامبه‌رێك بێبروایه‌ك ڕزگارى بێت یان سته‌مكرێك هه‌ر له‌سه‌ر سته‌مكردنه‌كه‌ى مردووه بێتۆبه‌كردن سه‌رفرازبێت ... خۆ ئه‌گه‌ر پله‌و پایه و كار‌و پۆسته‌كان له دوونیادا ماستاوچیه‌كان بیبه‌نه‌وه به واسیته‌و كلكه لقىَ و پارانه‌وه‌و ماستاوكردن
و خۆبردنه پێشه‌وه ئه‌وا ئه‌وانه هیچیان له‌و دونیادا ناخۆن و نموونه‌ى ئه‌و واسیتانه له‌و دونیادا محاله ... فریشته‌كانیش له نێو مه‌له‌كوتى خواییه‌وه بۆیان نیه له خۆیانه‌وه قسه بكه‌ن تا خوا ڕێگه‌یان پێنه‌دات و ئینجا قسه‌ى هه‌قیش ده‌كه‌ن :
[يَوْمَ يَقُومُ الرُّوحُ وَالْمَلَائِكَةُ صَفّاً لَّا يَتَكَلَّمُونَ إِلَّا مَنْ أَذِنَ لَهُ الرحْمَنُ وَقَالَ صَوَاباً[النبأ : 38]
ووشه‌كانى په‌یامبه‌ران هیچ شتیًك ناگۆڕن له قه‌زاى خواى و خواى گه‌وره خۆى شایه‌ته به‌سه‌ر هه‌موو شایه‌ته‌كانه‌وه و زانیارى خواش زیاد ناكات به ووشه‌ى په‌یامبه‌ران و شایه‌ته‌كان و فریشته نووسه‌ره‌كان .. خواى گه‌وره له‌سه‌روو هه‌موو زانیاریه‌كانه‌وه.
له ڕاستیدا خواى گه‌وره ڕێگا ده‌دات به تكاكردنى په‌یامبه‌ر بۆ ئه‌وانه‌ى كه له بنه‌ره‌ته‌وه ڕزگاریان بووه ( ئه‌وه‌ش بێگوومان له رێزى خواى گه‌وره‌یه بۆ په‌یامبه‌ر) تا ئه‌و په‌یامبه‌ره ببێته هۆى گواستنه‌وه‌ى خێر‌و به‌ره‌كه‌ت بۆ به‌نده‌كانى خواى گه‌وره كه دواكه‌وتووى ئه‌ون .. ئا ئه‌وه‌یه تكاى ماناى تكاكردن و پارانه‌وه.
په‌یامبه‌ر (ێ) ده‌فه‌رموێت ( من به‌شكارم خواش به‌خشه‌ره) واته خواى گه‌وره به‌خشه‌ره‌و ده‌به‌خشێت و فه‌رمانداره به‌ڵام له رێز‌و گه‌وره‌ى په‌یامبه‌ره كه‌كراوه به‌وه‌ى ئه‌و به‌خششانه بگه‌یه‌نێت و تكاو داواكانى لاى خوا وه‌رگیڕاو بن. سه‌ڵه‌واتدانى په‌یامبه‌ر له‌سه‌ر هه‌ر كه‌سێك ئاسووده‌یى و هێمنیه بۆ ئه‌و كه‌سانه به‌ڵام ئه‌گه‌ر خوا نه‌یویستایه كه ئه‌و سه‌ڵه‌واته ئاسووده‌یى و هێمنى په‌خش بكات ئه‌وا هه‌رگیز رێگاى به په‌یامبه‌ر نه‌ده‌دا په‌یامبه‌ریش نه‌یده‌كرد... به مانایه‌كى ووردتر.. كه‌س پێش خواى گه‌وره ناكه‌وێت و هیچ فه‌رمانێكى ڕه‌ت نابێته‌وه و ماناى پارانه‌وه‌ش به‌پىَى ئه‌م ئایه‌ته
[يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ اتَّقُواْ اللّهَ وَابْتَغُواْ إِلَيهِ الْوَسِيلَةَ وَجَاهِدُواْ فِي سَبِيلِهِ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ [المائده : 35]
لێره‌دا ماناى (الوسیله)كاره‌كانى مرۆڤ خۆیه‌تى , به‌لاَم باشترین كارێك ئه‌وه‌یه كه دواى پیامبه‌ر بكه‌وین و بیكه‌ینه پێشه‌نگ له هه‌موو كاره‌كانماندا : [لَقَدْ كَانَ لَكُمْ فِي رَسُولِ اللَّهِ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ لِّمَن كَانَ يَرْجُو اللَّهَ وَالْيَوْمَ الْآخِرَ وَذَكَرَ اللَّهَ كَثِيراً[الأحزاب : 21]
به‌و مانایه په‌یامبه‌ر هۆكارێكى ناراسته‌وخۆیه چونكه قورئان له‌سه‌ر زه‌مینه‌یه‌كى نموونه ته‌واو ده‌ڕوات له‌درووستكردنى قه‌واره‌ى مرۆڤه‌كاندا و هه‌ركه‌س له‌سه‌ر دوو پىَ ى رۆیشت ( واته لاى نه‌دا له‌و به‌رنامه‌ى په‌یامبه‌ر)ئه‌وا ده‌كه‌وێته به‌ر تكاو پارانه‌وه‌ى په‌یامبه‌ر و ده‌چێته به‌هه‌شته‌وه. شایه‌تى باوكى چاك بۆ كوڕى چاكى و شایه‌تى فریشته بۆ ده‌رخستنى ئه‌وانه‌ى كه هاورێیان هه‌بوو له‌سه‌ر زه‌میندا ... و شایه‌تى گیانه رێنموییكاره‌كان بۆ شوینكه‌وتوانى .... هه‌موو ئه‌و شایه‌تیانه له زانیارى خوا هیچ زیاد ناكات ، خوا حوكم نادات له ڕێگاى و پرس بكات به دادوه‌رى لاى چه‌پ و لالى راستى چونكه خواى گه‌وره حوكمى خۆى داوه هه‌ر له ئه‌زه‌له‌وه و هه‌مووى ته‌واو بووه ..و ئه‌و شایه‌تیانه‌ش وان له پله‌ى رێزگرتنى خاوه‌نه‌كانیاندا بۆیه ڕیگا پێدراون تا له پله‌و پایه‌یان به‌رز بێته‌وه لاى خواى گه‌وره . ئه‌و په‌رى رێز گرتنیش ئه‌وه‌یه كه كه‌سێك به‌و داوا‌و تكاو پارانه‌وه‌ى ئه‌و په‌یامبه‌رانه ڕزگاریان بێت و بێگوناهى خۆیان وه‌رگرن.
ئائه‌وه‌یه ماناى ئیسلامى پارانه‌وه و تكا... كه ئه‌وه‌ش شتێكى جیاوازه له‌وه‌ى كه له مه‌زارگه‌ى پیاو چاكاندا رووده‌دات هه‌ر له ماچكردنى مس و خوتبه‌دان و هاوكارى نابه‌جىَ وه‌ك:
مدد يا يا رفاعى نظرة ياسيد ايدك معانا يا بدوى همتك معانايا قطب الرجال اغثنا يا رسول الله
الشفا بايدك يا سيدى إبراهيم يا دسوقى انا جايلك يا حسين ما ترجعيش ايدى فاضية الام امرك ...
هه‌موو ئه‌وه‌یان له‌بیر چووه‌كه‌ڵه‌نا ببنه‌به‌ر خوای گه‌وره‌و له‌جیاتی ئه‌وه‌خۆیان ده‌نوسینن به‌مه‌حاجه‌ره‌ی ئاسنین و ماچی ده‌كه‌ن و ده‌گرین به‌سه‌ریا... جوتیاران له‌وڵه‌ری دیهاته‌كانه‌وه‌ده‌هاتن بۆ سه‌ر ئه‌و مه‌زارگایانه‌و بنه‌و بارگه‌یان ده‌خست و چه‌ندین رۆژ ده‌مانه‌وه‌و ده‌یان خوارد و ده‌یان خوارده‌وه‌و گۆرانی و سه‌مایان ده‌كرد و ئه‌و ناوچه‌یان ده‌كرده‌بازار بۆ كرین و فرۆشتنی ته‌زبیح و بۆن و نۆك و زۆری دیكه... و مدد یا سیدی و .... كله‌بركه‌یان ده‌ووت ( مه‌به‌ستی دانه‌ر لای خۆیانه‌واته‌میسر) .... به‌راستی ئه‌وانه‌شێوازی نه‌فامین و ئیسلام شتی وای نه‌هێناوه‌و ده‌بێت به‌هه‌موو شێوازێك به‌رهه‌ڵستی بكڕێت .
مه‌زارگه‌ی ڵیاوچاكان رێز‌و حورمه‌تی خۆی هه‌یه ده‌بێت زیاره‌تیان بكرێت و فاتیحه‌یان به‌سه‌ردا بخوێنرێت و ڵه‌یمان نوێ بكرێته‌وه‌كه‌له‌سه‌ر رێبازی خوا‌و ڵه‌یامبه‌ره‌كه‌ی بڕۆن و داوابكه‌ن كه‌خوا بیانخاته‌به‌ر دوعا‌و تكای ڵه‌یامبه‌ر و له‌و زیاتر داوا له‌كه‌س نه‌كه‌ن و به‌سه‌ر شیش و ئاسن و دار‌و ته‌خته‌دا نه‌گرین و فرمێسك نه‌رێژین و بۆ یه‌ك ساتیش خودایان له‌یاد نه‌چێت ،ئا ئه‌وه هه‌ڵوێستی به‌ئه‌ده‌به‌له‌به‌رده‌م مه‌زاری ئه‌و ڵیاو چاكانه! له‌لای یه‌كیك له‌و ڵیاو چاكانه‌هیچ مدد واته‌باربۆ نیه‌به‌لكو باربۆ هه‌مووی لای خوایه‌و كردنه‌وه‌ش واته‌الفتح هه‌ر لای فه‌تاحه‌واته‌خوای گه‌وره، ڵله‌و ڵایه‌ی دوعا و تكا بۆكردنیش رێزگرتنه‌له‌و ڵه‌یامبه‌ره كه‌به‌ده‌ستی ڵیرۆزی خۆی كلیلی كردنه‌وه‌كه‌به‌كاربێنێت و ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ڵێی خۆی رۆیشت ئه‌و ده‌ستی بگرێت و ... به‌لام به‌خشه‌ری سه‌ره‌كی خوای گه‌وره‌یه‌و ڕێگادانیش به‌و دوعا‌و تكاو بۆ كردنه‌هه‌ر ده‌بێت له‌لای خواوه‌بێت ، ئه‌وه‌ش هیچ له‌فه‌رمانه‌كانی خوا ناگۆرێت و چونكه‌ئه‌و فرمانانه‌جێ به‌جێ كردنێكی فه‌رمانی ڵێش وه‌خته‌كه‌له‌ئه‌وئه‌زه‌له‌وه‌دراون و ئه‌و فرمانانه‌ش هه‌ر ده‌گه‌نه‌كه‌سی خۆی ، تكا بۆ كردن هیچ سوودێك ناگه‌یه‌نێت به‌كه‌سی بێ‌بڕوا با هه‌موو ڵه‌یامبه‌رانیش تكای بۆ بكه‌ن كه‌ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ ڵله‌و ڵایه‌ی ڵه‌یامبه‌ریشدا ناگونجێت. له‌ڕۆژی دوایدا ئه‌وانه‌ی كه‌داوای دوعا‌و تكا بۆ كردنیان كردبوو ڵاش ئه‌وه‌ی تۆزێك ترس‌و بیمه‌گه‌وره‌كه‌یان له‌سه‌ر نامێنێت ڵرسیار له‌فریشته‌كان ده‌كه‌ن كه‌خوای گه‌وره‌چی ده‌رباره‌ی ئێمه‌ده‌لێت ئه‌وانیش له‌وه‌لامدا ده‌لێن (الحق) ... فریشته‌كانیش مه‌به‌ستیان له‌و ووشه‌یه ئه‌وه‌یه‌كه‌له‌م رۆژه‌دا هیچ شتێكی دی نیه جگه‌له(الحق) ... هیچ دوعا و تكا بۆكردن سوودی نابێت ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر هه‌ق نه‌بن.... و رێگاش نادرێت به‌دوعاو تكا بۆ كردن ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر هه‌ق نه‌بن ... له‌و رۆژه‌دا جیگای ڵشێوی و گه‌نده‌لی و واسیته‌كردن به‌ڕه‌لایی وه‌ك له‌م دونیادا هه‌ن ، جێگای ئه‌وانه‌نابێته‌وه، قورئان ئه‌وا باسی ئه‌و ساته‌وه‌ختانه‌ده‌كات: [وَلَا تَنفَعُ الشَّفَاعَةُ عِندَهُ إِلَّا لِمَنْ أَذِنَ لَهُ حَتَّى إِذَا فُزِّعَ عَن قُلُوبِهِمْ قَالُوا مَاذَا قَالَ رَبُّكُمْ قَالُوا الْحَقَّ وَهُوَ الْعَلِيُّ الْكَبِيرُ [سبڕ : 23]
خوای گه‌وره‌زۆر زۆر له‌وه‌به‌رزتره‌كه‌به‌سه‌ر هه‌قدا بڕوات و ڵشت گوێ ی بخات و یه‌كێك له‌فه‌رمانه‌كانی ناهه‌قی بكات ... ئاله‌و چوارچێوه‌یه‌دا مانای دوعا‌و ڵاڕانه‌وه‌و تكا بۆ كردن ڕوون ده‌بیته‌وه‌له‌ڕوانگه‌ی ئایینی ڵیرۆزی ئیسلامه‌وه.
ناوی كتێب : له‌نهێنیه‌كانی قورئان
نوسینی : مسته‌فا مه‌حمود
وه‌رگێڕانی : جه‌مال محه‌مه‌د ئه‌مین
تاییب : علی جه‌میل

