سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
رەمەزان لەدیدی نامسوڵمانەکانەوە
ئا : بەشیر حەسەن
لەهەموو جێگەیەکی دونیا مسوڵمانان خۆشحاڵی خۆیان ڕادەگەیەنن بەهاتنی مانگی ڕەمەزان و بەو بۆنەیەوە پیرۆزبایی لەیەکتر دەکەن و سەردانی یەکتر دەکەن و کۆبونەوەیان پێکەوە زیاتر دەبێت و چوون بۆ مزگەوت و نوێژی تەراویح و کەشێکى ئیمانى لاى هەر تاکێکیان دروست دەبێت، هەوڵدەدەن بۆ ئامادەکردنی باشترین جۆرەکانی خواردن . بەڵام ئەی نامسوڵمانەکان لەجیهاندا چۆنن ؟ ئەوان هەست بەچی دەکەن کاتێ مانگی ڕەمازان دێت ؟ لەم بابةتة ووتەی چەند ناموسوڵمانێک وەردەگرین لەچەند ووڵاتێکی جیاواز ، بزانین بەچی خۆشحاڵن و چی دەبێتە مایەی بێزاری و بێ تاقەتیان .
ئیلی مەعلوف – لوبنان :
ئەوانەی کەخۆشحاڵم دەکەن لەمانگی ڕەمەزاندا ئەوەیە، کەهاوڕێ مسوڵمانەکانم بانگم دەکەن تا لەگەڵیان بەربانگ بکەمەوە،
هەروەها مانەوە لەگەڵیان لەو شوێنانەدا کەشەوانە نوێژی تێدا دەکەن و دەمێننەوە تیایدا، بەڵام ئەو شتەی بێتاقەتم ئەکات ئەوەیە لۆمەم دەکەن کاتێک بەڕۆژدا نان دەخۆم لەگەڵ ئەوەی دەزانن کەمن مەسیحیم .
ئەما یۆلندا لوکاس – ئیسپانی :
من حەز دەکەم زانیارى پەیدا بکەم دەربارەی کەلتورو ڕۆشنبیری گەلان و ئاینەکانی تر ! بۆیە کاتێک سەردانی میێرم کرد لەمانگی ڕەمەزاندا زانیارى زۆرم پەیدا کرد دەربارەى ڕەمەزان و ئەو ئەرکە ئاینیانەى لەو مانگەدا دەکرێن سەرم سوڕما کاتێک بینیم ڕۆژوو وا لەمرۆڤ دەکات زاڵ ببێت بەسەر حەزو ئارەزوەکانیدا و وای لێدەکات هەست بەبرسێتی و تینوێتی و ئازارى هەژاران بکات .
بۆیە پاش ئەوەی گەڕامەوە بڕیارمدا کە هەموو ساڵێک لەئیسپانیا لەکۆتا ڕۆژی مانگی ڕەمەزاندا بەربانگێک ساز بکەم و هاوڕێکانم لەگشت ئاین و ڕەگەزێک بانگ بکەم تا ئەوانیش زانیارى پەیدا بکەن دەربارەی فەلسەفەی ڕۆژوو لای مسوڵمانان .
تیڤین خوری – ئەردەن :
خۆشترین شتی ڕەمەزان لام ئەوەیە کە کاتژمێرەکانی کارکردن کەم دەبێتەوە و زۆربوونی دراما عەرەبیەکان کەمرۆڤ چێژ لەسەیر کردنیان دەبینێت بەدرێژای کات، بەڵام بێزارم لەوقەرەباڵغیەی کەلەسەر شەقامەکان دروست دەبێت چونکە هەموو کەسێک دەیەوێت لەیەک کاتدا بگاتە ماڵەوە تافریای بەربانگ بکەوێت، هەروەها شتێکی تر کە بێتاقەتم دەکات ئەو هەموو خەڵکەى لە بازاڕەکاندان و بەردەوام شت دەکڕن کەئەمەش دەبێتە هۆى بەرز بونەوەی نرخی خواردەمەنی و شت و مەکە لەم مانگەدا .
کارولین کامل – میێر :
ڕەمەزان مانگی دەعوەت و میواندارى کردنە کەبێگومان ئەمەش ئێمەى مەسیحیش دەگرێتەوە کە دراوسێى مسوڵمانەکانین ، ئێمەى مەسیحیى لەم مانگەدا بەردەوام لای هاوڕێ یاخود دراوسێ مسوڵمانەکانیان میواندارى دەکرێن، ڕەمەزان باشترین کاتە بۆ خێزانە مەسیحیەکان تاچێژ لەسەیرانگاکان ببینن و زۆرترین کات لەوێ بمێنینەوە چونکە ئەوکاتانە نرخەکان زۆر هەرزانن چونکە مسوڵمانەکان کەس ناڕوات لەم مانگەدا .
میلینیا ئیڤانۆڤا – بولگارى :
ووتی من بەردەوام ئاگادارى مسوڵمانانم کەبەهاتنی مانگی ڕەمەزان چەند خۆشحاڵن کەئەمە بەئاشکرا لەیەکەم ڕۆژی ڕەمەزان و یەکەم ڕۆژی جەژندا هەستی پێدەکەم .
هەروەها ووتی ڕەمەزان ڕێگەیەکی باشە تابتوانیت بەهۆیەوە سوپاسی خودا بکەی لەسەر ئەوشتانەی پێی بەخشیوی، بەتایبەت بەخششى خواردن، وە ووتی کەوامن لەهیچ شتێک بێزار نابم کەپەیوەست بێت بەڕەمەزانەوە (چونکە هەموو ئاینێک جیاوازە لەوانی تر و هەرئاینێک تایبەتمەندی خۆى هەیە وە منیش ڕێزی ئەم جیاوازیانە دەگرم) .
سەرچاوە ئینتەرنێت

