ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

ده‌ وه‌صیه‌ته‌که‌ى پێغه‌مبه‌ر (ص) بۆ أبو زه‌ر ڕه‌زاى خواى لێ بێت

ده‌  وه‌صیه‌ته‌که‌ى  پێغه‌مبه‌ر (ص) بۆ  أبو زه‌ر ڕه‌زاى خواى لێ بێت

ئاماده‌کردنى : عوسمان حسین
بۆ ماڵپه‌ڕ : گوڵ عوسمان
(عَنْ أَبِي ذر  رضي الله عنه ، قَالَ : قُلْتُ : يَا رَسُولَ اللَّهِ أَوْصِنِي ... )
ئه‌بوزه‌ر ڕه‌زاى خواى لێ بێت ده‌ڵێت : وتم ئه‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا (ص)ئامۆژگاریم بکه‌ ..
١ -  (قَالَ : أُوصِيكَ بِتَقْوَى اللَّهِ فَإِنَّهَا رَأْسُ أَمْڕكَ ).
پێغه‌مبه‌ریش ( ص) فه‌رمووى : ئامۆژگاریت ده‌که‌م به‌  ته‌قوا و پارێزکارى  هه‌ستکردن به‌ چاودێری خوا ، چونکه‌ ئه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ى هه‌موو کارێکى چاکه‌ .
وتم : ئه‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا (ص)زیاتر ئامۆژگاریم بکه‌ .

٢ - ( قَالَ : عَلَيْكَ بِتِلاوَةِ الْقُرْآنِ وَذِكْڕ اللَّهِ فَإِنَّ ذَلِكَ لَكَ  نُورٌ  فِي  السَّمَاوَاتِ  وَنَورٌ  فِي  الأَرْضِ ).  

فه‌رمووى : به‌رده‌وام ده‌وری قورئان بکه‌ره‌وه‌ ، یادى خواى گه‌وره‌ش با ویردى سه‌ر زارت بێت ، چونکه‌ ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ نوور و ڕووناکى بۆت له‌ ئاسماندا و هه‌روه‌ها ده‌بێته‌ نور و ڕوناکى بۆت له‌سه‌ر زه‌ویدا .
وتم : ئه‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا (ص) زیاتر ئامۆژگاریم بکه‌
٣ -  (قَالَ : لا تُكْثِڕ الضَّحِكِ فَإِنَّهُ يُمِيتُ الْقَلْبَ وَيُذْهِبُ نُورَ الْوَجْهِ ).
فه‌رمووى : زۆر پێ مه‌که‌نه‌ چونکه‌ دڵ و ده‌رون ده‌مرێنێت و ڕووناکى ده‌م و چاو و ڕوخسار ناهێڵێت .
وتم : ئه‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا (ص) زیاتر ئامۆژگاریم بکه‌.
٤-  (قَالَ : عَلَيْكَ بِالْجِهَادِ فَإِنَّهُ رَهْبَانِيَّةُ أُمَّتِي ).
فه‌رمووى : هه‌وڵدان و خه‌باتکردن و تێکۆشان له‌ پێناوى خوادا بکه‌ره‌ ئه‌رکى سه‌ر شانت چونکه‌ ئه‌وه‌ به‌شێکى گرنگه‌ له‌    ( رهبانية) و په‌رستشی ئوممه‌تى من .
وتم : ئه‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا (ص) زیاتر ئامۆژگاریم بکه‌ .
٥ -  (قَالَ : عَلَيْكَ بِالصَّمْتِ إِلا مِنْ خَيْرٍ فَإِنَّهُ مَرَدَّةٌ لِلشَّيْطَانِ عَنْكَ وَعَوْنٌ لَكَ عَلَى أَمْڕ دِينِكَ ).
فه‌رمووى : بێده‌نگى  له‌گه‌ڵ بیرکردنه‌وه‌دا  بکه‌ره‌ پیشه‌ى خۆت چونکه‌ بێده‌نگى هۆکاره‌ بۆ وه‌ده‌رنانى شه‌یتان و دورخستنه‌وه‌ى لێت ، وه‌ یارمه‌تى ده‌رته‌ بۆ ئه‌نجامدانى کار و بارى ئاینه‌که‌ت .
وتم : ئه‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا (ص) زیاتر ئامۆژگاریم بکه‌ .
٦ - ( قَالَ : انْظُرْ إِلَى مَنْ هُوَ دُونَكَ وَلا تَنْظُرْ إِلَى مَنْ هُوَ فَوْقَكَ فَإِنَّهُ أَجْدَرُ أَنْ لا تَزْدَڕي نِعْمَةَ اللَّهِ عِنْدَكَ).   
فه‌رمووى :  بۆ به‌خششه‌کانى خواى گه‌وره‌ له‌سه‌رت هه‌میشه‌   سه‌یرى که‌سی خوار خۆت بکه‌ و سه‌یری سه‌رووتر له‌خۆت مه‌که‌ ، ئه‌مه‌ شیاوترین ڕه‌فتاره‌ تاکو ناز و نیعمه‌ته‌کانى خواى گه‌وره‌ به‌که‌م نه‌زانیت .
وتم : ئه‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا (ص) زیاتر ئامۆژگاریم بکه‌ .
٧ - ( قَالَ : صِلْ  قَرَابَتَكَ  وَإِنْ قَطَعُوكَ) .
فه‌رمووى : به‌رده‌وام سه‌ردانى خزمانت بکه‌ با ئه‌وان ده‌نگیشت لێ دابڕن و سه‌ردانت  نه‌که‌ن .
وتم : ئه‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا (ص)زیاتر ئامۆژگاریم بکه‌
٨ -  (قَالَ : لا تَخَفْ فِي اللَّهِ لَوْمَةَ لائِمٍ )
فه‌رمووى : له‌ پێناوى گه‌یاندنى په‌یامى خوادا له‌ لۆمه‌ى لۆمه‌کاران مه‌ترسه‌     که‌ بێزارت بکه‌ن و گوێت لێ نه‌گرن و کاره‌کانت به‌هه‌ند نه‌گرن  .
وتم : ئه‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا (ص) زیاتر ئامۆژگاریم بکه‌ .
9- قَالَ : تُحِبُّ لِلنَّاسِ مَا تُحِبُّ لِنَفْسِكَ
فه‌رمووى : ئه‌وه‌ى بۆ خۆت پێت خۆشه‌ بۆ خه‌ڵکیش پێت خۆش بێت .
  (ثُمَّ ضَرَبَ بِيَدِهِ عَلَى صَدْڕي )،
پاشان پێغه‌مبه‌ر (ص  ) ده‌ستى کێشا به‌سه‌ر    سنگم دا و فه‌رمووى :
١٠ – ( فَقَاڵ : ێا أَبَا ژَرّ لا عَقْڵ کَالتَّدْبِیڕ ، وَلا وَرَعَ کَالْکَفِّ ، وَلا حَسَبَ کَحُسْنِ الْخُلُقِ....)
ئه‌ى ئه‌بو زه‌ر هیچ ژیری یه‌ک نیه‌ وه‌کو     پلان دانان –  ته‌گبیرکردن ، هیچ       خۆپارێزی یه‌ک نیه‌ وه‌کو ده‌ست هه‌ڵگرتن        له‌ گوناهو شتى گوماناوى ، هیچ پله‌ و     پایه‌یه‌ک  نیه‌  بگاته‌  ڕه‌وشت  جوانى

 

هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز