سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
هه‌وڵ وتێکۆشان ژیانه‌وه‌یه
جیهادو هه‌وڵ وتێکۆشان به‌هه‌موو جۆره‌کانىیه‌وه له هه‌موو کات و شوێنێکدا مایه‌ى ژیانه‌وه‌یه هه‌رچه‌ند ڕه‌نگه سه‌روماڵ تیابچن ..
له‌ڕاستیدا ئه‌وسه‌روماڵه هه‌ر تیاده‌چن ونامێنن, ئه‌مڕۆ بێت یان سبه‌ى , بۆیه مانه‌وه‌ى ڕاستى و ژیانه‌وه‌ى ڕاستى و ژیانى ڕاسته‌قینه ژیانى ئاخیره‌ته‌و، دنیا وه‌ک
خه‌وێک وایه‌و کورته‌و ته‌واو ده‌بێت .. قورئانى پیرۆز به موسڵمانان ده‌فه‌رموێت : (ياأيها الذين أمنوا استجيبوا لله وللرّسول إذا دعاكم لِما يُحييكُمْ واعلَمُوا أنّ اللهَ يَحُولُ بين المر‌ء وقلبه وأنَّهُ إليه تُحْشَرون)٢٤ الانفال : واته :ئه‌ى ئه‌وانه‌ى باوه‌ڕتان هێناوه , به‌ده‌م بانگه‌وازى خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌وه بچن کاتێک بانگتان ده‌که‌ن بۆبه‌رنامه‌و ڕێبازێک که ده‌تانژێنێته‌وه و ژیان به‌خشه , چاک بزانن به‌ڕاستى خوا زۆر به‌ئاسانى ده‌توانێت دڵتان لێ بسێنێ و دڵتان به جۆرێک بگۆڕێ که‌خۆشتان نه‌زانن سه‌رله‌کوێوه ده‌رده‌که‌ن , ئنجا گه‌ڕانه‌وه‌شتان بۆلاى په‌روه‌ردگاره‌و لێتان ده‌پرسێته‌وه ..
هه‌وڵ دان بۆدینى خوا ژیانه‌وه‌یه , بۆیه ئه‌وانه‌ى که هه‌وڵ ده‌ده‌ن خواى گه‌وره ڕێنماییان ده‌کات و له‌م ژیانه کورته دا گیرناخۆن (والذين جاهدوا فينا لنهدينهم سُبُلنا )٦٩ العنکبوت , هه‌روه‌ها دڵشادو به‌رچاو ڕوون و سه‌ربه‌رزن به‌وه‌ى که دوَست و(أنصار)ى خوان , قورئان داوا له‌بڕواداران ده‌کات که هه‌روه‌ک هاوه‌لآنى حه‌زره‌تى عیسا دۆستىبه‌رنامه‌ى خوا‌و (أنصارى خوا)بن (ياأيها الذين أمنوا كونوا أنصارَ الله كما قال عيسى بن مريم للحواريين : مَن أنصاري إلى الله ؟ قال الحواريون نحن أنصارُ الله ، فآمنت طائفة من بني اسرائيل وكفرت طائفة فأيدنا الذين امنواعلى عدوهم فأصجوا ظاهرين ) الصف ١٤ واته :ئه‌ى ئه‌وانه‌ى باوه‌ڕتان هێناوه ببنه پشتیوانى ئایینى خوا‌و ، ببنه دوَستى خوا , هه‌روه‌کو عیساى کوڕى مه‌ریه‌م به‌حه‌وارىیه‌کانى هاوه‌ڵى فه‌رموو : کێ پشتیوان و یاوه‌رمه بۆ ڕێبازى خوا , حه‌وارى یه‌کان وتیان : ئێمه ئاماده‌ین ببینه پشتیوان ودوَست و لایه‌نگرى خوا , ئه‌وسائیتر کۆمه‌ڵێ له‌به‌نى ئیسرائیل موسڵمان بوون و کۆمه‌ڵێکیش بێباوه‌ڕبوون , ئێمه‌ش بڕوادارانمان سه‌رخست به‌سه‌ر دوژمنه‌کانیاندا و زاڵ بوون ..
حه‌زره‌ت (ص)هانمان ده‌دات له‌سه‌ر جیهادو هه‌وڵ و تێکۆشان و، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که‌خه‌مى چوونه به‌هه‌شتمان بێت له‌یه‌کێ له‌ده‌رگاکانىیه‌وه (عليكم بالجهاد في سبيل الله ، فإنّه بابُ من أبواب الجنة ، يُذهِبُ الله بِهِ الغَمَّ والهَّم)واته/ هه‌وڵ و خه‌بات بکه‌ن له‌ڕێى خوادا , چونکه ئه‌وه ده‌رگایه‌که له ده‌رگاکانى به‌هه‌شت و به‌وهه‌وڵ و کۆششه ده‌رگاکه‌تان بۆده‌کرێته‌وه و به به‌هه‌شت شاد ده‌بن , هه‌روه‌ها جیهادکردن خواى گه‌وره ده‌یکاته لابه‌رى خه‌م و خه‌فه‌ت و ناڕه‌حه‌تیتان , چونکه مرۆڤ که به‌هیممه‌تى به‌رزه‌وه خه‌ریکى هه‌وڵ و خه‌بات بوو , لاناکاته‌وه به‌لاى شتى سووک و بێبایه‌خدا وشه‌یتان که‌متر پآى ده‌وێرێت , زانایان ده‌ڵێن : ئه‌وکه‌سه‌ى هیممه‌تى به‌رز بێت وه‌ک هه‌ڵۆیه‌کى به‌رزه فڕوایه , تابه‌رزتر بفڕێت , زیاتر دوور ده‌بێت له گولله‌وتیرى ڕاوچیان ..
به‌ڕاستى بانگخواز و خه‌باتگێڕى موسڵمان له‌هه‌وڵه‌که‌یدا هه‌موو خۆشیه‌که‌ى دێته سه‌ر هیدایه‌تى خه‌ڵکى و بۆئه‌ومه‌به‌سته هه‌موو شتێکى دنیایی ده‌خاته لاوه‌و قورئانیش ئاماژه بۆئه‌مه ده‌کات و ده‌فه‌رموێت (قاتِلُوهُم يُعَذِبهُمُ اللهُ بأيديكم ويُخزِهِم ويَنصُرْكُم عليهم ويَشْفِ صُدُورَ قومٍ مؤمنين ، ويُذهِبْ غيظ قلوبهم ، ويتوب الله على مَن يشا‌ء ، والله عليم حكيم )التوبه ١٥ واته: ئه‌ى ئیمانداران بجه‌نگن دژى بێباوه‌ڕان , ( ئةو بيَباوةڕانةى ڕىَ دةطرن لة دانى بانطى خوا بةطويَى خةلَكيدا , ضونكة دةبيَت بانطى خوا ئازادبيَت و تاقة دين لاى خوا ئيسلامة , ئنجا كةئازاد بوو , خةلَكى هيض زؤريان ليَناكريَت , بڕوادةهيَنن يان نايهيَنن ( فمن شا‌ء فليؤمن ومن شا‌ء فليكفر) هه‌روه‌ک قورئان له‌شوێنى تردا ئاماژه‌ى بۆکردووه ) .
خوا به‌ده‌ستى ئێوه سزاى کافران ده‌دات و سه‌رشۆڕو خه‌جاڵه‌تیان ده‌کات و ئێوه به‌سه‌ریاندا سه‌رده‌خات و , سینه‌ى ئیماندارانیش ئاسووده ده‌کات و دڵ و ده‌روونیان ساڕ‌ێژ ده‌کات و خه‌میان ناهێڵێ , خواى گه‌وره‌ش ته‌وبه‌و په‌شیمانى له‌و که‌سه وه‌رده‌گرێت که شایسته‌یه , خوا زانا‌و دانایه .

