سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکه‌وه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
واتاى نوێژ
نوسینى/ناصح ئیبراهیم سازانى
نوێژ (الصلاة) له زمانه‌وانیدا: به‌ماناى نزا‌و پاڕانه‌وه دێت, به‌ڵکو به یه‌ک ده‌نگى زانایانى زمانه‌وانیش هه‌ر به‌و مانایه دێت.
نزا‌و پاڕانه‌وه له‌خودا بۆ یارمه‌تى دانى موسڵمان بۆ به‌جێ هێنانى ئه‌رکى به‌ندایه‌تى، لوتکه‌ى ئه‌و داواکارى و پاڕانه‌وه‌یه‌ش له ئایه‌تى: (وَإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ )دا دیارى ده‌دات، له‌به‌شى یه‌که‌میدا ئه‌رکى به‌ندایه‌تى راده‌گه‌یه‌نرێت، له‌به‌شى دووه‌میشدا داواى یارمه‌تى و کۆمه‌ک ده‌کرێ..
خواى گه‌وره له قورئانى پیرۆزدا ده‌فه‌رموێت: (وَصَلِّ عَلَيْهِمْ إِنَّ صَلَاتَكَ سَكَنٌ لَهُمْ وَاللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ)التوبه: ١٠٣. واته: دوعا‌و نزاى خێریان بۆ بکه، چونکه بێگومان دوعا‌و پاڕانه‌وه‌ى تۆ مایه‌ى دڵنیایى و ئارامییه بۆ دڵ و ده‌روونیان.
* پێغه‌مبه‌رى خودا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: (إِنَّ أَحَدَكُمْ إِذَا قَامَ فِى صَلاَتِهِ, فَإِنَّهُ يُنَاجِى رَبَّهُ) ( أخرجه البخاي: (405), وفی صحیح الجامع: (1538).). واته: ئه‌گه‌ر که‌سێک له ئێوه هه‌ستا به نوێژ کردن, ئه‌وه له په‌روه‌ردگارى خۆى ده‌پاڕێته‌وه.
ماناى نوێژ له‌شه‌رعدا: به‌و گوفتارو کرداره ده‌وترێت هه‌ر له(الله اكبر)ى نوێژ دابه‌ستنه‌وه ده‌ست پێده‌کات تاوه‌کو سلآو دانه‌وه‌ى دواى ته‌حیات خوێندن, له‌گه‌ڵ نیه‌تدا به مه‌رج و روکنه تایبه‌تییه‌کانیه‌وه.
* ئه‌بو هوره‌یره ره‌زاى خواى لێ بێ فه‌رمووى: پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم رۆشته مزگه‌وت, پیاوێک هاته ناو مزگه‌وت نوێژى کرد و پاشان چووه خزمه‌تى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم و سلآوى لێکرد، ئه‌ویش وه‌لآمى دایه‌وه و فه‌رمووی: (ارْجِعْ فَصَلِّ, فَإِنَّكَ لَمْ تُصَلِّ). واته: بگه‌ڕێره‌وه نوێژه‌که‌ت بکه‌ره‌وه چونکه تۆ نوێژت نه‌کرد. هه‌تا سێ جار پیاوه‌که ده‌گه‌ڕێنێته‌وه به‌و شێوه‌یه, پاشان پیاوه‌که ده‌ڵێت: به‌و که‌سه‌ى تۆى به‌هه‌ق ناردووه له‌وه چاکتر نازانم, ده‌ى تۆ فێرم بکه, ئه‌ویش فه‌رمووى:
(إِذَا قُمْتَ إِلَى الصَّلاَةِ فَكَبِّرْ, ثُمَّ اقْرَأْ مَا تَيَسَّرَ مَعَكَ مِنَ الْقُرْآنِ, ثُمَّ ارْكَعْ حَتَّى تَطْمَئِنَّ رَاكِعًا, ثُمَّ ارْفَعْ حَتَّى تَعْتَدِلَ قَائِمًا, ثُمَّ اسْجُدْ حَتَّى تَطْمَئِنَّ سَاجِدًا, ثُمَّ ارْفَعْ حَتَّى تَطْمَئِنَّ جَالِسًا, وَافْعَلْ ذَلِكَ فِى صَلاَتِكَ كُلِّهَا) . (ارْجِعْ فَصَلِّ, فَإِنَّكَ لَمْ تُصَلِّ).( أخرجه البخاري: 757. ) واته: کاتێک هه‌ستاى بۆ نوێژ نیه‌ت بێنه‌و(الله أكبر) بکه پاشان چه‌ندت بۆ ئاسان بووله‌و قورئانه‌ى له‌به‌رته بیخوێنه, پاشان بچۆ بهرکوعدا و هێنده بوه‌سته هه‌تا جه‌سته‌ت له جوڵه ده‌که‌وێت و ئارام ده‌بێته‌وه, پاشان به‌رز به‌ره‌وه تا به‌ته‌واوى راست ده‌بیته‌وه, پاشان سه‌جده ببه‌و هێنده بمێنه‌ره‌وه تا ئارام ده‌بیت, پاشان به‌رز به‌ره‌وه تا به دانیشتویى ئارام ده‌بیت, پاشان سه‌جده به‌ره‌وه‌و هێنده بمێنه‌ره‌وه تا ئارام ده‌بیت, به‌م شێوه‌یه هه‌موو نوێژه‌که‌ت ئه‌نجام بده.

