سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
قورئان چۆن له لوح المحفوظ دا بؤ ئاسمانى دونيا بيت العزة دابه‌زى
نوسینى : حسن پێنجوێنى
ئاماده‌كردنى : زه‌رده‌شت خان
قورئان یه‌كه‌م جار له (لوح المحفوظ) نوسراوه و تۆماركراوه ئه‌م نوسینه‌وه‌ش به‌فه‌رمانی خوا بووه ,به‌لاَم (كه‌ی) ئه‌مه مه‌گه‌ر خوا هه‌ر خۆی بزانێ , خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ: ( بَلْ هُوَ قُرْآنٌ مَّجِيدٌ [21]فِي لَوْحٍ مَّحْفُوظٍ [ 22] )البروج واته:به‌ڵكو ئه‌وه‌ی (ئه‌وان بروایان پێی نیه)قورئانێكی خاوه‌ن ڕێزه‌و له (لوح)دا نوسراوه‌ته‌وه له‌وحیش له‌هه‌موو ده‌ستێكی خراپ پارێزراوه
بۆ جاری دووه‌م خوا فه‌رمانی داوه سه‌رانسه‌ری قورئان و به‌یه‌ك پارچه ببرێته ئاسمانی یه‌كه‌م-ئاسمانی دونیا- و له‌شوێنێكدا كه‌پێی ده‌وترێت (بیت العزه) دانراوه . تا ئاماده‌بێت بۆ ناردنی بۆ لای پێغه‌مبه‌ر(د.خ)زانایان ده‌فه‌رموون نوسخه‌ی ئاسمانی دونیا له‌به‌ر (لوح المحفوظ)دا گیراوه‌ته‌وه‌و نوسخه‌ی (لوح المحفوز)هه‌ر ماوه‌ته‌وه)ناردنه‌خواره‌وه‌ی قورئان له (لوح المحفوظ)ه‌وه بۆ ئاسمانی دونیا قورئان باسی ده‌كات و ده‌فه‌رموێت (إِنَّا أَنزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةٍ مُّبَارَكَةٍ إِنَّا كُنَّا مُنذِڕينَ [الدخان : 3])واته:به‌ڕاستی ئێمه له شه‌وێکی به فه‌ڕو پیرۆزدا دامانبه‌زاندووه‌ته خواره‌وه )که شه‌وی قه‌دره(، بێگومان ئێمه هه‌میشه بێدارکه‌ره‌ره‌ی به‌نده‌کانمانین...
ئینجا قورئان ئه‌و شه‌وه پیرۆزه‌مان بۆ دیاری ده‌كات و ده‌فه‌رمووێ :(إِنَّا أَنزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةِ الْقَدْڕ [القدر : 1] واتا: به‌ڕاستی ئێمه له‌شه‌وێكی زۆر پیرۆز‌و به‌ڕێزدا قورئانمان دابه‌زاند جا ده‌بێ چ پله‌یه‌ك له‌وه گه‌وره‌تربێ كه خوای گه‌وره به‌وشه‌وه‌ی به‌خشیوه.چونكه قورئانی تێدا هاتووه به‌ڵێ به‌ڕاستی ئه‌وشه‌وه زۆر به‌ڕێزه(ڕامان)
بێ گومان ئێمه له‌شه‌وی قه‌دردا قورئانمان ناردۆته خواره‌وه..ئینجا قورئان بۆمان رون ده‌كاته‌وه كه‌ئه‌و شه‌وه له چ مانگێكدا بوه و ده‌فه‌رمووێ(شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِيَ أُنزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ [البقرة : 185])واته: مانگی ره‌مه‌زان ئه‌و مانگه‌یه كه‌قورئانى تیا نێرراوه‌ته خوارێ...
..له‌م ئایه‌ته‌وه بۆمان ده‌ركه‌وت كه خوای گه‌وره له‌شه‌وێكی مانگی ره‌مه‌زاندا ئه‌م قورئانه‌ی ناردۆته خواره‌وه‌و ئه‌و شه‌وه‌یشی به (پیرۆز و به‌رێز)به (مبارك)و(قدر) ناوبردوه‌و هه‌روه‌ها زانایان ده‌فه‌رموون(ئه‌و ئایه‌تانه‌ی باسكران ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه قورئان به‌یه‌ك پارچه هاتۆته خوارێ .ده‌ی خۆ هاتنه‌خواره‌وه‌ی بۆ سه‌ر زه‌وی له‌ماوه‌ی (23)ساڵدا بووه , كه‌وابو مه‌به‌ست له‌و ئایه‌تانه هاتنه‌خواره‌وه‌ی قورئانه بۆ (بیت العزه)له ئاسمانی یه‌كه‌مدا...
له‌م باره‌یه‌وه فه‌رمووده‌یه‌كی (موسوق)له ئیبن عباس هه‌یه كه‌ده‌فه‌رمووێ(له‌شه‌وی قه‌دردا قورئان به یه‌ك پارچه‌یی نێردرراوه‌ته خوارێ بۆ ئاسمانی دنیا,ئینجا له‌وێیه‌وه له‌ماوه‌ی 23 سالدا هاتۆته خواره‌وه).

