سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
خواردنه‌وى دۆزه‌خییه‌کان
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت (وَيُسْقَى مِنْ مَاءٍ صَدِيدٍ (16) ێتَجَرَّعُهُ وَڵا ێکَادُ یُسِیغُهُ وَێأْتِیهِ الْمَوْتُ مِنْ کُلِّ مَکَانٍ وَمَا هُوَ بِمَیِّتٍ وَمِنْ وَرَائِهِ عَژَابٌ غَلِیڤٌ)ابراهیم/١٦-١٧ واته: ئه‌و بێ باوه‌رو تاون باره‌ى له دۆزه‌خدایه له‌کێماو زوخاو تێر ئاو ده‌کرێت قومى لێ ده‌دات و خه‌ریکه بۆى قووت نه‌چێت, وه له هه‌موولایه‌که‌وه مردنى بۆ دێت به‌ڵام ناشمرێت, وه له‌دواى ئه‌وه‌ش سزایه‌کى توندى سه‌خت چاوه‌ڕێى ده‌کات. وه له ئایه‌تێکى تردا خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت (وَسُقُوا مَاءً حَمِيمًا فَقَطَّعَ أَمْعَاءَهُمْ)محمد/١٥ واته له ئاوێکى کوڵاو ئاو ده‌درێن که له‌گه‌ل خواردنه‌وه‌یدا ڕیخۆڵه‌کانیان ده‌پچڕێت. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت (يُصْهَرُ بِهِ مَا فِي بُطُونِهِمْ وَالْجُلُودُ (20) وَلَهُمْ مَقَامِعُ مِنْ حَدِيدٍ (21) كُلَّمَا أَرَادُوا أَنْ يَخْرُجُوا مِنْهَا مِنْ غَمٍّ أُعِيدُوا فِيهَا وَذُوقُوا عَذَابَ الْحَڕيقِ )الحج/١٩-٢١
واته به ئاوێکى کوڵاو که ده‌رخواردیان ده‌درێت هه‌رچى ناوسکیانه داده‌پڵۆخێت و پێسته‌که‌شیان ده‌توێنێته‌وه وه چه‌نده‌ها گورزى ئاسنینیان بۆ دانراوه هه‌رکاتێکیش بیانه‌وێت له دۆزه‌خ بێنه ده‌ر ده‌خرێنه ناوى پێیان ده‌گوترێت بچێژن سزاى سوتێنه‌ر. هه‌روه‌ها خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت (وَإِنْ يَسْتَغِيثُوا يُغَاثُوا بِمَاءٍ كَالْمُهْلِ يَشْوِي الْوُجُوهَ بِئْسَ الشَّرَابُ وَسَاءَتْ مُرْتَفَقًا)الکهف/٢٩ واته ئه‌گه‌ر له تێنوانا هاوار بکه‌ن ئه‌وا به ئاوێکى کوڵاو تێکه‌ڵ وه‌ک خڵته‌ى زه‌یت فریایان ده‌خرێت کاتێک نزیکى ده‌میان خرایه‌وه ده‌ست به‌جێ تینه‌که‌ى ده‌م وچاویان ده‌برژێنێت و دایده‌پڵۆخێنێت ئاى خواردنه‌وه‌یه‌کى ئیجگار خراپ و شوێن و رێگه‌یه‌کى سامناک و ناخۆشه. خواى گه‌وره فه‌رمویه‌تى (أَذَلِكَ خَيْرٌ نُزُلًا أَمْ شَجَرَةُ الزَّقُّومِ)الصافات/٦٢ واته دره‌ختى وه‌قوم له‌وانه‌یه چۆره دره‌ختێکى تایبه‌ت بێت که لق و پۆپه‌کانى هه‌مو دۆزه‌خ داگیر ده‌کات ئه‌وه‌ش بۆ چوونى هه‌ندێک زانایانه قه‌تاده ده‌فه‌رموێت کاتێ باسى دره‌ختى زه‌قوم کرا بێ برواکان که‌وتنه ووته ووت و له‌سه‌ر لێ شێواوى ووتیان هاوه‌ڵه‌کان ده‌ڵێت له ناو دۆزه‌خدا دره‌ختێک هه‌یه و ئاگرى دره‌خت ده‌سوتێنێت. بۆیه خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى نارده خواره‌وه(إِنَّهَا شَجَرَةٌ تَخْرُجُ فِي أَصْلِ الْجَحِيمِ)الصافات/٦٤ واته دره‌خاێکه له بنى دۆزه‌خ ده‌رده‌چێت ئاگرى ده‌رخوارد دراوه لێى درووست بووه

