سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
واتاى په‌رستن
کاوان کوردى
ئاماده‌کردنى : دلاوه‌ر کوردى
وشه‌ى په‌رستن (العبادة) له زمانى عه‌روبیدا به واتاى پابه‌ند بون و ملکه‌چ کردن وگوێ ڕایه‌ڵى کردن دێت ,ئیبن ته‌یمیه‌ش ڕه‌حمه‌تى خواى لێ بێت له پێناسه‌یدا ده‌لێ (العبادة هي اسم جامع لكل ما يحبه الله ويرضاه من الأقوال و العمال الباطنية و الظاهره ) واته: په‌رستن : ناوێکى گشتگره بۆ هه‌مو ئه‌وانه‌ى خوا خۆشى ده‌وێن و پێیان ڕازییه له وته‌و کرده‌وه په‌نهان وئاشکراکان , هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى ناوه‌ڕۆکى په‌رستنیش ده‌ڵێ
(العبادة الامور بها تتضمن معنى الذل ومعنى الحب فهى تتضمن غاية الذل لله تعالى , بغاية المحبة له ) واته: ئه‌و په‌رستنه‌ى که فه‌رمانى پێکراوه واتاى ملکه‌چى و واتاى خۆشه‌ویستى ده‌گرێته‌وه , واته ئه‌و په‌رى ملکه‌چى بۆ خواى گه‌وره و ئه‌و په‌رى خۆشه‌ویستنى ده‌گرێته‌وه , بێگومان مه‌به‌ست له دروستکراوانى مرۆڤ ته‌نها په‌رستنه به واتا گشتییه‌که‌ى, وه‌ک خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت :
(وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ) [الذاريات : 56] واته: جنوکه و مر‌ۆڤم بۆ هیچ مه‌به‌ست و ئه‌نجامێک دروست نه‌کردوه ته‌نها په‌رستن نه‌بێت ٠٠ هه‌روه‌ها مه‌به‌ست له ڕه‌وانه کرانى پێغه‌مبه‌رانیش سه‌لامى خوایان لێ بێت ته‌نها بۆ ڕون کردنه‌وه و گه‌یاندنى په‌یامى په‌رستنى خوا بوه به تاک و ته‌نهایى , وه‌ک خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت (وَمَا أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ مِن رَّسُولٍ إِلَّا نُوحِي إِلَيْهِ أَنَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا أَنَا فَاعْبُدُونِ )[الأنبياء : 25] واته: ئه‌ى محمد درودى خواى له‌سه‌ر بێت له پێش تۆوه هه‌ر پێغه‌مبه‌رێکمان ڕه‌وانه کردبێت , نیگامان بۆ کردوه تاکو به خه‌ڵکى ڕابگه‌یه‌نێت , که هیچ په‌رستراوێک نییه شیاوى په‌رستن بێت بێجگه له من ده بمپه‌رستن ٠٠
هه‌ر کار‌و کرده‌وه‌یه‌ک ئه‌م مه‌رجانه‌ى تێدا بێت , په‌رستنه و پاداشتى له‌سه‌ر وه‌رده‌گیرێت ٠
١- ئه‌و که‌سه‌ى ئه‌نجامى ده‌دات موسوڵمانبێت ٠
٢- مه‌به‌ستى له کردنى ئه‌و کاره ته‌نها ڕه‌زامه‌ندى خواى گه‌وره بێت ٠
٣-کاره‌که‌ى له‌گه‌ڵ په‌یامى خوادا بگونجێت و پێچه‌وانه‌ى (سنة) نه‌بێت ٠
٤-ڕه‌چاوى پێشینه (اولوية )ى تێدا بکات , که له پێشه یان له پێشتر٠
چونکه خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت : (وَمَن يَعْمَلْ مِنَ الصَّالِحَاتَ مِن ذَكَرٍ أَوْ أُنثَى وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَأُوْلَـئِكَ يَدْخُلُونَ الْجَنَّةَ وَلاَ يُظْلَمُونَ نَقِيراً )[النساء : 124] واته: هه‌ر که‌س کارێکى چاکه بکات , نێر بێت , یاخود مێ , هه‌ر موسوڵمانبێت , ئه‌وانه ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه و سته‌میان به ئه‌ندازه‌ى تاڵه داوێک لێ ناکرێت , یاخود ده‌فه‌رموێت (قُلْ إِنَّ صَلاَتِي وَنُسُكِي وَمَحْيَايَ وَمَمَاتِي لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ [ 162] لاَ شَڕيكَ لَهُ [ا 163] االانعام 162-163 واتة: بلَىَ : من نويَذ و قوربانى و ذيان و مردنم بؤ خواى ثةروةردطارى جيهانيانة , هيض هاوبةش نيية 00 ثيَغةمبةريش درودى خواى لةسةر بيَت دةفةرمويَت (مَن عَمِلَ عَمَلاََ لَيسَ عَلَيهِ أمرُنُا فهوَ رَدٌّ)( رواة مسلم) واته: هه‌ر که‌س کارێک بکات و ئه‌م دینه‌مان نه‌یگرێته‌وه, لێ ى وه‌رناگیرێت , یاخود ده‌فه‌رموێت (قال تعالى: وَمَا تقَرَّبَ إليَّ عَبدِي بشَىءِِ أحَبَّ مِمَّا افترَضتهُ عَلَيهِ ) واته: خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت : به‌نده‌که‌م به‌هیچ شتێک لێم نزیک نابێته‌وه خۆشه‌ویستر بێت له‌لام له‌وه‌ى که فه‌رزم کردوه له‌سه‌رى , هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت ( إنَّ اللهَ كَتبَ الاحسانَ عَلى كُلَّ شَىءِِ ) رواه مسلم واته: خوا چاکه‌ى له‌سه‌ر هه‌مو شتێک نوسیوه ٠

