سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
که‌سایه‌تى موگناتیسى
طه إسماعیل
زۆر جار گوێبیست ده‌بین که ده‌لێن فلانه که‌س که‌سێکى سه‌رنج راکێشه، یاخود که‌سێکه سیفه‌تى موگناتیسى هه‌یه یان که‌سێکه خۆشه‌ویسته له ناو هه‌مووان، دیاره ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامى ئه‌وه‌وه دێت که ئه‌و که‌سه هه‌ڵگرى کۆمه‌له سیفه‌تێکه که رۆژانه ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ڕاستوخۆى هه‌یه له‌سه‌ر هه‌ڵسه‌که‌وتى،که هه موو ئه‌م سیفه‌تانه به‌یه‌که‌وه وه‌کو موگناتیسیى لێ کردوه که چۆن کانزا‌کان بۆ خۆى کێش ده‌کات
ئه‌و که‌سه‌ش ئاوا خه‌ڵکى بۆ خۆى کێش ده‌کات،دیاره ئه‌گه‌ر ئه‌مه بۆ خه‌ڵکانى ئاسایى گرنگ بێت،ئه‌وا بۆ خه‌ڵکانێک که خه‌ریکى بانگه‌وازن بۆ ئایینى ئیسلام گرنگتره به‌حوکمى سروشتى کاره‌که‌یان بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن کاریگه‌رانه‌تر و ئاسانتر و خێراتر خه‌ڵکى له ده‌ورى خۆیان کۆبکه‌نه‌وه، ئینجا بۆ ئه‌وه‌ى ببینه که‌سایه‌تیه‌کى سه‌رنج راکێش ده‌توانین سوود له‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه وه‌ربگرین، که به په‌یره‌و کردنیان له سیفه‌تى که‌سێکى موگناتیسى نزیکمان ده‌که‌نه‌وه:
١-روخسار: ئه‌و شته‌ى که یه‌که‌مین جار مرۆڤ چاوى ده‌که‌وێته سه‌ر بریتیه له رووخسار بۆیه ده‌توانین بلێین یه‌که‌م هۆکار بۆ سه‌رنج راکێشبوون بریتیه له روخسارێکى پاک و جل و به‌رگێکى هه‌مه‌هانگ له رووى ڕه‌نگ و ته‌مه‌ن چونکه قسه‌یه‌ک هه‌یه ده‌لێ "خه‌ڵکى سه‌ره‌تا له‌سه‌ر بنه‌ماى روخسار پێشوازیت لێ ده‌که‌ن، به‌لام له کۆتایى له‌سه‌ر بنه‌ماى عه‌قل به‌رێت ده‌که‌ن".
٢-روو خۆشى: روو خۆشى یه‌کێکى تره له سیفه‌ته سه‌رنج راکێشه‌کان له هه‌ر که‌سێک داهه‌بێت ده‌بێته مایه‌ى سه‌رنجى هه‌مووان جگه له‌مه‌ش ده‌بێته هۆى شکاندنى به‌ربه‌سته‌کان له نێوان مرۆڤه‌کان ئه‌مه سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى که به خێر بۆت ده‌نووسرێت هه‌روه‌کو پێغه‌مبه‌رى خوا (ص) ده‌فه‌رموێت (تبسمك في وجه أخيك صدقة).
٣-دیارى:دیاریدان به که‌س و خزمان و هاورێیان زۆر کاریگه‌ره ئه‌وه‌ى پێویسته بیزانین له‌سه‌ر دیارى و ره‌چاوى بکه‌ین، بریتینیه له نرخ و به‌هادارى دیاریه‌که به‌ڵکو یه‌کێک بیرى له تۆ کردۆته‌وه که دیاریت پێشکه‌ش بکات یان تۆ بیرت کردۆته‌وه که دیارى پێشکه‌ش بکه‌ى ئه‌وه له خودى دیارییه‌که گه‌وره‌تره ئه‌وه‌شمان له بیر نه‌چێت که دیارى به‌خشین خۆشه‌ویستی دروست ده‌کات هه‌روه‌کو پێغه‌مبه‌رى خوا (ص) ده‌فه‌رموێت (تهادوا تحابوا).
٤-لێبورده‌یى: لێبورده‌یى ئه‌و ده‌رمانه‌ى تیمارى زۆربه‌ى ده‌رده‌کان ده‌کات و رق و کینه نایه‌ڵێت.
٥-هه‌ڵسوکه‌وت: به‌م شێوه‌یه هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ خه‌ڵکیدابکه که حه‌زده‌که‌ى وا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خۆتدا بکه‌ن.
٦- سلاو کردن:سلاوکردن واته تۆ په‌یامى ئاشتیت پێیه بۆ به‌رامبه‌ره‌که‌ت ئه‌مه‌ش وا ده‌کات هه‌رچى له بیرى به‌رامبه‌ره‌که‌تدا هه‌یه به ئاراسته‌ى ئه‌و په‌یامى ئاشتیبوونه بروات کاتێکیش یه‌کێک ده‌چێته لاى پێغه‌مبه‌رى خوا (ص) داواى لێ ده‌کات که ئیسلامى فێربکات،پێغه‌مبه‌رى خوا (ص) ده‌فه‌رموێت(سةلام بكة لةوةى كة دةيناسى وة لةوةى كة نايناسى).
٧-گوێگرتن:یه‌کێکى تر له سیفه‌ته سه‌رنج راکێشه‌کان بریتیه له هونه‌رى گوێگرتن کاتێک یه‌کێک قسه‌مان بۆ ده‌کات پێویسته به وپه‌رى ئاماده باشیه‌وه گوێ له قسه‌کانى بگرین وه هه‌ست و شعورمان له لاى قسه‌کانى بێت و کارلێک بکه‌ین له‌گه‌ل قسه‌کانى وکاردانه‌وه‌مان بۆى هه‌بێت ئه‌م کاته‌ش ده‌بینه جێى سه‌رنجى به‌رامبه‌ره‌کانمان.
٨-ئارامى و له‌سه‌رخۆى و نه‌رم و نیانى ئه‌و سفه‌تانه‌ى که خۆشه‌ویستن لاى خواى گه‌وره.

