سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
نامه‌یه‌ک له مردووه‌وه بۆ زیندوو
سه‌باح حه‌مه فه‌ره‌ج فه‌تاح
خوێنه‌ری به‌ڕێز : بیهێنه خه‌یاڵی خۆت که مردوویه‌ک له‌مردووان نامه‌یه‌ک بنێرێت بۆ که‌سێک که زیندووه، ئابێ ئه‌و مردووه چی بنوسێت؟ وه به چ زمانێک گوزارشت ئه‌کات له‌و په‌یامه‌ی که ئه‌یه‌وێ بینێرێت بۆ که‌سێکی زیندوو که چێژ وه‌رده‌گرێت له ژیان؟ ده‌ست پێده‌کات و ده‌نووسێت:
(السلام عليكم ورحمة الله) وبرکاته:
ئه‌ی مرۆڤی زیندوو: ئایا بانگی من ده‌بیسی له ناخی زه‌ویه‌وه؟ئایا ده‌نگی بێنازی کڵۆڵی من به‌ر دیواری گوێکانت ده‌که‌وێت؟
هه‌ست ده‌که‌م زیندووه‌کان ده‌نگت نابیسن به‌هۆی ژاوه‌ژاوه و هه‌رای حاڵی بێزارکه‌ری خۆیانه‌وه، به‌لآم هه‌وڵ بده گوێ ڕادێره بۆ وته‌کانی منی دفنکراو که به ته‌نها که‌وتووم وهه‌رده‌م خۆڵ وتاریکی دۆست وهاوڕێمن، له‌ڕاستیدا که‌س وه‌کو من قسه‌ی ڕاست ودروست وچیرۆکی کاریگه‌رت بۆ ناگێڕێته‌وه، هیچ که‌سێکت وه‌کو من ده‌ست ناکه‌وێ ڕێنمونی و ئامۆژگاری به‌سوودت بۆ بڵێت، چونکه من له‌حاڵێکدام که خۆزگه به‌حاڵی تۆی زیندوو ده‌خوازم بۆ ئه‌وه‌ی کار و کرده‌وه‌ی چاک ئه‌نجام بده‌م.
ئه‌ی مرۆڤی زیندوو: من چه‌ند حه‌سوودم به‌رانبه‌ر به تۆ، دڵـم چه‌ند ئاهوناڵه ده‌کێشێ، ده‌روونم خه‌ریکه شه‌ق ده‌بات، بۆ ئه‌وه‌ی که تۆ هه‌ته، من حه‌سوودی به‌تۆ نابه‌م بۆ ئه‌و ماڵه زۆره‌ی که هه‌ته، یان ئه‌و پله‌وپایه‌ی که تۆی تێدای، یان بۆ ئه‌و کۆشک و ته‌لاره‌ی که به‌رزت کردۆته‌وه، به‌ڵکو ئیره‌یی ده‌به‌م به‌ته‌نها شتێکی به‌نرخ که هه‌ته و پێیشی نازانی، ته‌نانه‌ت بیریشی لێ ناکه‌یته‌وه، ئه‌وه‌ش بریتیه له ته‌نها یه‌ک خوله‌ک له‌کاتت، له‌کۆی ئه‌و خوله‌ک وسه‌عات و ڕۆژو مانگ و ساڵه‌ی که ده‌یبه‌یته سه‌ر، من هه‌مان شێوه له‌پێش تۆدا ژیام، به‌ڵێ ته‌نها یه‌ک ده‌قیقه‌تم ده‌وێـت، به‌داخه‌وه ئێمه‌ی گرۆی مردووان ناتوانین هه‌مان بێت و به‌ڵکو بیریشی لێ بکه‌ینه‌وه، له‌و کاته‌ی که فریشته‌ی ڕۆح کێشان هاته‌سه‌رم بۆ مراندنم هه‌ستم به گرنگی و به‌های ئه‌و ده‌قیقه‌یه کرد، هه‌تا ئێستا تاڵی وناسۆری ئه‌وه ده‌چێژم که‌له ده‌ستم داوه.....
من له پێش تۆوه به ملێۆنه‌ها ده‌قیقه وهه‌زاران سه‌عات وسه‌دان مانگم به‌ڕێکردووه، خه‌یاڵم نه‌ده‌کردو به‌بیرمدا نه‌ده‌هات که ڕۆژێک پێویستیم به ده‌قیقه‌یه‌ک ده‌که‌وێت ومردن ده‌که‌وێته نێوانمانه‌وه، له‌ژیانمدا ده‌قیقه بێ نرخترین سامانم بوو به‌شێوه‌یه‌ک که به‌هه‌موو لایه‌کدا ده‌مبه‌خشی به‌بێ ئه‌وه‌ی گوێی پێ بده‌م، به‌ڵکو ده‌م فه‌وتان له‌سه‌ر کۆمه‌ڵه کارێک که ئێستا له‌سه‌ری لێپرسینه‌وه ده‌کرێم، به‌ئاگری داخی له‌ده‌ستدانیه‌وه ده‌سووتێم وپه‌شیمانی ده‌کێشم، به‌ڵام تازه
ئای بۆ ئه‌و داخ وئێشه‌ی که ڕه‌گی دڵ له‌بن دێنێ کاتێک بیر له‌و فه‌رمووده زێڕینه‌ی پێغه‌مبه‌ر(درودي خواي لةسةربيَت دةكةمةوة كةدةفةرمويَت: [نِعْمَتَانِ مَغْبُونٌ فِيهِمَا كَثِيرٌ مِنْ النَّاسِ: الصِّحَّةُ وَالْفَرَاغُ] (رواه البخاري) واته: دوو نیعمه‌ت هه‌یه که زۆربه‌ی خه‌ڵکی پشتگوێ‌یان خستووه و تێیدا زه‌ره‌رمه‌ندن ئه‌وانیش: له‌ش ساغی و کاتی به‌تاڵه. به‌ڕاستی من ئێستا هه‌ست به‌و تاڵی و زه‌ره‌ره ده‌که‌م که وه‌کو ژه‌هر وایه، له‌کاتێکدا من ئێستا زانیم مانا ونرخی یه‌ک ده‌قیقه له ژیانی که‌سی باوه‌ڕدار، خۆزگه من ئێستا له‌جێگه‌ی تۆ بوومایه‌و بۆ خۆم زیکر و یادی خوام ده‌کرد و سوپاس و شوکری خوام بکردایه، خۆزگه شه‌وان ده‌خه‌وتم وپاشان هه‌ڵده‌سام به‌درێژایی شه‌و نوێژم ده‌کرد له‌تاریکی شه‌ودا، خۆزگه له‌و ماڵ وداراییه‌ی که کۆمکردبوویه‌وه ده‌مبه‌خشی وبه‌سه‌ر هه‌ژار ونه‌داراندا دابه‌شم ده‌کرد و ده‌مخسته پێناوی خوا.....
ئه‌ی مرۆڤ: فریای ته‌مه‌نت بکه‌وه پێش ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستت بچێت... فریای گوڵی گه‌نجـیت بکه‌وه پێش ئه‌وه‌ی سیس و وشک بێته‌وه.... وه فریای به‌هاری ته‌مه‌نت بکه‌وه پێش هاتنی پاییزی ته‌مه‌نت.... وه بیری ئه‌وه‌ت بێت که کاته‌کانی ژیانت به‌نرخترین داراییه که هه‌ته.... جا تۆش به‌کردار و گوفتاری چاک پڕی بکه‌ره‌وه.... شه‌و و ڕۆژت بکه‌ره کێڵگه‌ی چاندنی چاکه و کرداری باش.... وه له‌دوای هه‌موو تاوانێکی گه‌وره‌و بچووکه‌وه تۆبه بکه‌و په‌شیمان به‌ره‌وه، چونکه گه‌وره‌ترین ده‌رگایه‌ک له‌سه‌رمان داخرابێ ده‌رگای تۆبه‌یه.... له‌و کاته‌وه‌ی که ڕۆح له‌جه‌سته‌مان ده‌رچوو.... جا ژیر ئه‌و که‌سه‌یه په‌ند له جگه له‌خۆی وه‌رده‌گرێت.... وه تۆ به‌رده‌وام له خێردای مادام دڵت هۆشیار و بێداربێ.

